هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

بەهای داواکردن و قوڵایی نیەت

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 30.04.2018

 

پێویستە بە قەدەر یەک زەڕە نەفسانیەتی خۆمان تێکەڵی کارەکانمان نەکەین. لە باشترین و سەرکەوتوترین کارەکانیشماندا، دەبێت بڵێین وای خودایە جەنابی حەق تەنانەت لە بەرامبەر کەسێکی وەک منیشدا لوتفی وەها گەورە پشان دەدا، دەبێت بڵێی کەواتە جەنابی حەق هەندێک جار دروستکردنی قولە و شورای بەرزیش دەکات بە نسیبی حەشەرەیەکی بچکۆلەی وەک ئێمە.

من لە بەرامبەر قودرەتی ئەو، بەوپەڕی بە گەورە زانینەوە دەچەمێمەوە،  ئەمە چ لوتفێکی گەورەیە!، دەڵێین :

مَا حَمِدْنَاكَ حَقَّ حَمْدِكَ يَا مَحْمُودُ

دواتر لەبەردەمیدا دەچەمێینەوە، دەبێت وا بڵێین.

کاتێک یەکێک شتێکی ناشرینی بەرامبەر ئەنجام دان، یەکسەر بە یاسای “وەڵامدانەوەی زاڵمان بە هەمان شێوەی خۆیان” بەرەنگاریان نەبینەوە.

ئەمە شتێکە زۆر دووبارە دەبێتەوە، ئەمە قسەی ئوستاد بەدیعوزەمانە، ئەمە دەربڕینی واتای یەکێک لە ئایەتەکانی قورئانە…

وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ

بۆ نمونە کەسێک سزای ئێوە بدات یاخود ئەشكەنجەتان بدات، ئیدی حەقی ئەوەتان بۆ دروست دەبێت کە وەڵامی بدەنەوە، وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ

کەسێک سزایەکی ئێوەی دا، یاخود قسەیەکی نابەجێ و ناڕێکی کرد، قسەیەکی ڕەنجێنەر و ئازاردەری بەرامبەرتان کرد، بڵێی ئیدی منیش با وەڵامی بدەمەوە.

پێی وتم تێکدەر، با منیش بەو بڵێم تێکدەر، ئەو بە منی وت تیرۆرست با منیش بەو بڵێم تیرۆرستی ڕاستەقینە خودی خۆتیت، یاخود پێی بڵێی ” بە کردەوەکانتدا دیارە کە کێ تیرۆرستە، ئێستا زیاتر شەرحی دەکەم، بە پاشکۆیەک زیاتر بابەتەکە ڕوون دەکەمەوە، کاتێک سەیری کارەکانت دەکەین وەک ئەوە وەهایە وێنەی خۆت بکێشیت” دەتوانیت ئەم قسانە بکەیت، یاخود قسەی لەمە زیاتر، لێرەدا لەوە دەچێت حەقی وەڵامدانەوەتان هەبێت، بەڵام جوامێری بۆ مرۆڤ ئەوەیە ئەم حەقی وەڵامدانەوەیەش بەکارنەهێنێت، چونکە قورئان لە دوای ئەو ئایەتەوە دەفەرموێت:

وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ

واتە گەر ئارامگر بن

دان بە خۆتاندا بگرن و ئارامگر بن، گەر وەڵامیان نەدەنەوە، بەڵکو لە پێناو بەرپەرچدانەوەی ئەو کارەدا بتوانێت وەڵامێکی ئەرێنی بدەیتەوە وەک ئوستاد باسی لێوە کردووە، گەر بەو شیوەیە توانای وەڵامدانەوەتان هەبێت ئەوا بە ئەرێنی وەڵامی دەدەنەوە و بەو شێوەیە بەرپەرچی دەدەنەوە…

بە ئارامگری وەڵامی دەدەنەوە، گەر وابوو ئەوا:

لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِين

ئەوانەی دان بە خۆیاندا دەگرن و بەرگەی ئەو کارە دەگرن، ئەوە کارێکی پڕ خێرە بۆ ئەوان، وشەی خیر، لە ئەفعالی تەفضیلە، واتە زۆر زۆر چاکە، سەیرکە سەبارەت بە وەڵامدانەوە هیچ ناڵێت، بەڵام کاتێک دێتە سەر باسی وەڵام نەدانەوە بە “زۆر باش و خێر” باسی دەکات، لوتکەی ئەو کارە باشەمان پشان دەدات.

لێرەدا نمونەیەکم بە مێشکدا هات با عەرزتان بکەم، کاتێک نەفس تێکەڵی کارەکە دەبێت، ئیدی پێویستە لەوێدا هەنگاو بە هەنگاو لەو کارە دوور بکەویتەوە، بۆ نمونە جەنگ دەکرێت، ئەوان هاتوون بۆ کوشتنی ئێوە، جەنگەکانی سەردەمی سەردارمان، وەک لە کتێبی ” رسالة ابدیة” هاتووە،  عبدرحمان عزام باسی لێوە کردووە، جەنگەکانی سەردارمان هەموویان جەنگی بەرگری بوون، یان وەڵامدانەوەی هێرشێکی ڕاستەوخۆ بووە، یاخود وەڵامدانەوەی ئەگەرێکی %١٠٠ هێرشی بەرامبەر بووە، هەڵوێستە کردن و لەناوبردنی ئەو جۆرە هەوڵانە بووە.

کاتێک لە ڕوی سیرەوە شیکاری بۆ ئەم جەنگانە دەکەیت، دەتوانیت هەموو جەنگەکان بخەیتە ئەم دوو پۆلەوە، لە جەنگدا مرۆڤەکان دەکوژرێن، وەک چۆن دەڵێن :

لە جەنگەکاندا ١٧٠ مرۆڤ مردووە یاخود ١٨٠ کەس، لەوە دەچێت زیاتر یان کەمتر شەهید بوو بێت،  پشتیوان بە خودا هەموویان لە بەهەشتدان، چۆنیەتی ئەم کارە بابەتێکی جیاوازترە، ئەو مرۆڤانەی بە گوێڕایەڵی فەرمانەکان ئەم کارانەیان ئەنجامدا، فیداکردنی ڕۆحیان لەو کاتەدا، ئەوان لەوە ناهێنێتە خوارەوە کە چێژی شەربەتی حەقیقەتی شەهادەتیان بە نسیب نەبێت… لێرەدا لە کەوانەیەکدا ئاماژەم بە حەقیقەتێک کرد کە دەبوو بیکەم.

ئەمە تایبەتمەندی جەنگە، ئەو ئەم دەکوژێت، ئەویش ئەم دەکوژێت و بە پێچەوانەشەوە…

هەموو کەس شمشێری خۆی ڕادەکێشێت و بەرەو جەنگ دەڕوات، ئیدی شەهید بوونیش لەسەر ڕێگاتە، دوای جەنگ هەموو کەس بە دوای شەهیدی خۆیدا دەگەڕێت.

هەریەکە و دێت دەڵێت ئەمە شەهیدەکەی منە، ئەویش دەڵێت ئەوە هی منە، رەسولی خوداش دەفەرموێت:

منیش شەهیدێکم هەیە، کەسێکە ڕووبەڕووی ٧ تا ٨ کەس بۆتەوە، دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو 7-٨ کەسە دەبێتەوە، دەبنە هۆی ئەوەی بەرەو لوتکەی ڕۆحی خۆی باڵ بگرێت…

چوونی ئەو بۆ ژیانی ئەولا چوونێکی بەو شێوەیەیە…

چوونی ئەوانی تریش شۆڕ بوونەوەیە بەرەو چاڵەکانی دۆزەخ…

جولەیبیب، لە جەنگدا شتی بەو شێوەیە هەیە، یەکێک ئەوی تر دەکوژێت، یەکێک دێت و شمشێرێک دادێنێتەوە بۆ قۆڵی تۆ ، گەر تۆش قۆڵەکەی ترت کارت بکات، ئەوا وەڵامی دەدەیتەوە…

ئێستا ئەوەی عەرزتان دەکەم شتێکی جیاوازە، سیدنا حەزرەتی عەلی، لە شەڕێکی لەو شیوەیەدا حەزرەتی عەلی، ئەوەی بە ملیم حەقی دەهێنایە شوێنی خۆی، تەنانەت دەڵێن لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی عەمری کوڕی وود یاخود وەد، کاتێک لە جەنگی خەندەقدا ڕووبەرووی دەبێتەوە، هەلی ئەوە دەدات کە ئەو لە پێشدا هێرشی بۆ بهێنێت، ئەمە یەکێکە لە تایبەتمەندی مرۆڤە گەورەکان، وەک چۆن سیدنا حەزرەتی موساش بە سیحربازەکان ناڵێت :

هەرچی هونەر و ماریفەتتان هەیە فەرموو بیخەنە ڕوو، من لە دوای ئێوە کاری خۆم دەکەم…

ئەوەی لە مرۆڤە گەورەکان دەوەشێتەوە ئەم جۆرە هەڵوێستانەیە، مرۆڤە بچوکەکانیش ئەوەی لە دەستیان دێت دەیکەن، ئیدی نازانن ئەوەی دەیکەن بنەمایەکی هەیە یان نا، دواتر دەڵێن – لەوە دەچێت  ئەمە یەکێک بێت لە یاسا مۆدێرنەکانیان!- دواتر دێن بە تۆ دەڵێن پاکی خۆت بسەلمێنە!

تەماشایان بکەن لەو یاسا و ڕێسایانەی هەیانە!

کەواتە هەتا ئێستا هەموو دونیا بە هەڵە لە فەلسەفەی یاساکان تێگەشتووە…

خۆی دەبێت تاوانی کەسێک بسەلمێنیت بۆ ئەوەی پێی بڵێیت تاوانبار، بەڵام ئەمان دێن و دەڵێن:

ئێمە لەبەر فڵان ئەگەر فڕێت دەدەینە زیندانەوە، تۆش ئەوە بسەلمێنە کە کەسێکی پاکیت!

لە زینداندا!

ئیدی دەبێت بڵێن چی و چۆن بیسەلمێنن کە بێ تاوانن ئەوە دیار نیە!

بەڵام حەزرەتی عەلی لە کاتی ئەو شەڕەشدا ڕێگە بە عەمری کوڕی ود دەدات هەتا هێرشی خۆی بهێنێت، وەک لە بەسەرهاتەکاندا دەگێڕنەوە، کاتێک عەمر بە شمشێرەکەی دەکێشێت بە قەڵغانەکەی حەزرەتی عەلیدا، قەڵغانەکەی دوو لەت دەکات، کاتێک حەزرەتی عەلیش شمشێرەکەی بۆ دادێنێتەوە، لەسەر ئەسپەکەی دەکەوێتە خوارەوە، ئەمە یەکێکە لەو دوو سێ بەسەرهاتەی لە غەزای خەندەقدا دەیگیڕنەوە.

حەزرەتی عەلی مرۆڤێکی بەو شێوەیەیە، عەمری لەسەر زەوی پاڵ خستوە، گەر حەزرەتی عەلی نەیکوژێت ئەو پەلاماری دەدات و شەهیدی دەکات، حەزرەتی ئوستادیش ئەم باسەی هەڵسەنگاندووە، کاتێک حەزرەتی عەلی خەریکە بە شمشیرەکەی لێی دەدات، عەمر تفێک لە دەموچاوی دەکات، وەک هەڵسوکەوتێکی کافرانەی خۆی.

دەتوانن بەمە بڵێن “شەرەفێکی کافرانە!”، وشەی ئۆنۆر(شەرەف) تورکی نیە، بەڵام بە شێوەیەک خێمەی خۆی لە زمانی ئێمەدا هەڵداوە، وەک وشەیەکی تورکی بەکاری دەهێنین، هەرچەندە وشەیەکی بیانیە، لە بری غروریش بەکار دێت، یاخود لە شوێنی شەرەف بەکار دەهێنرێت، ئەوانەی مەراقی زانینیان هەیە دەتوانن سەیری قاموسەکان بکەن…

وەک شەرەفی کافرانەی خۆی، تفێک لە دەموچاوی حەزرەتی عەلی دەکات، لە کاتێکدا خەریکە سەری دەپەڕێنێت و شمشێرەکەی لەسەر سەری داناوە، لەوێشدا جەنگە و حەقی بەرگری لە خۆکردن بەکار دەهێنێت، گەر ئەو نەیکات ئەو حەزرەتی عەلی شەهید دەکات، ئیدی شمشێرەکەی دەکات بە کێلانەکەیدا نایکوژێت، سەردارمان حەزرەتی عەلی، ئەویش دەڵێت من تفم لێکردی بۆ ئەوەی بە خێرایی بمکوژیت، بۆ ئەوەی توڕەت بکەم، بۆ ئەوەی ئەشكەنجەم نەدەیت، وا دەزانێت ئەویش وەک خۆی وەهایە، بەڵام کەسی باوەڕدار بە وێنەی هیچ کەسێک نیە، چونکە باوەڕدار تەنیا لە خۆی دەچێت…

شمشێرەکەی دەخاتە کێلانەکەی و هەڵدەستێت، دەلێت من تفم لێکردیت بۆ ئەوەی توڕەت بکەم و ساتێک زووتر کارەکەت ئەنجام بدەیت.

حەزرەتی عەلیش لە وەلامدا دەڵێت: من کاتێک ویستم ئەو کارە بکەم و کە تفت لێکردم، من لەبەر خودا بەرەنگاری تۆ بوومەوە، تۆ ویستت بمکوژیت منیش جیهادم دەکرد، خۆ گەر من بمردمایە:

مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ

چونکە من بەو تێبینیەوە دەجەنگام، گەر منت بکوشتایە ئەوە شەهید دەبووم، گەر تۆش بکوژم دەبم بە جەنگاوەری ڕێگەی خودا، بەڵام کاتێک تفت لێکردم ئیتر نەفسم تێکەڵ بە کارەکە بوو، گەر لەو کاتەدا سەرم ببڕیتایە، لە بۆ توڕەیی و نەفسی خۆم ئەو کارەم دەکرد.

 

 

ئیدی لەوێدا بە هۆی توڕەیی خۆمەوە سەرم دەپەڕاندنی، هەر بۆیە پەشیمان بوومەوە، ئەویش دەڵێت وەڵاهی ئەمە ڕۆحی ئەم دینە بێت، کەواتە ئەمە دینی حەقە، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ…

بەڵێ ئەمە لە کتێبی سیرە و حەدیسدا باسی لێوە کراوە…

گرنگ ئەوەیە هەر کارێک ئەنجام دەدەین، یەک زەڕە نەفسی خۆمانی تێکەڵ نەکەین و بەردەوامیش بین لەسەری…

بێ ئەوەی نەفسی خۆمانی تێکەڵ بکەین، نرخی حەقیقی کارەکانمان بەو شێوەیەیە.

کاتێک ئەم بابەتە دەبەستینەوە بە ئیخلاسەوە و لەگەڵ تێبینیەکانی حەزرەتی پیردا بە یەکەوە دەیانبەستینەوە ئەو کاتە بە باشی لێی تێدەگەین.

ئوستاد:” زەڕەیەک کاری پڕ ئیخلاس، باشترە لە هۆقەیەک کاری بێ ئیخلاس”.

ئەمە قسەیەکی کلیل ئاسایە، زەڕەیەک کاری پڕ ئیخلاس، باشترە لە هۆقەیەک کاری بێ ئیخلاس

واتە ئیخلاس ئیکسیرێکی بەو شێوەیەیە، ئەی ئیخلاس چیە؟

ئەنجامدانی ئەو کارەیەوە کە دەیکەیت لەبەر ئەوەی خودا بەو شێوەیە فەرمانی پێکردوویت، هەروەها بەو شێوەیە ئەنجامی بدەیت کە خودا فەرمانی پێکردوویت.

بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانەکانی جەنابی حەق ئەنجامی بدەیت.

کاتێک نەفسی خۆت تیکەڵی کارەکانتان دەکەیت، ئەو کاتە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانەکانی خودا لەکەدار دەکەیت.

وەک تێکەڵبوونی دڵۆپەیەک ئیدرار وەهایە بە تەنکیەکی ئاو، ئاخر تەنکیەکی گەورە سەد لیتر ئاوی تێدایە، بەڵام یەک دڵۆپ ئیدرار بەسە هەتا پیسی بکات، تێکەڵبونی نەفسی خۆشت هەمان شتە.

گەر بێجگە تێبینی خودا شتێکی دەرەوەیت هێنا بۆ ناو کارەکانت، وەک چۆن حەدیسەکەی پێشووتریش باسی ئەم بابەتەی دەکرد، مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ

لەم حەدیسەدا پێچەوانەی ئەم کارە باس نەکراوە، واتە گەر مرۆڤێک ئەو جەنگەی ئەنجامی دەدا لە بەر خودا ئەنجامی نەدابێت، ئەوە لە پێناوی خودادا ئەنجامی نەداوە…

گەر بە حەدیسی نیەوەتەوە بیبەستینەوە، إِنَّمَا اْلاَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى اللهِ وَرَسُولِهِ فَهِجْرَتُهُ إِلَى اللهِ وَرَسُولِهِ

گەر مرۆڤێک لەبەر خاتری خودا ماڵ و حاڵی خۆی بەجێبهێڵێت، بڵێت با بڕۆم و لەوێش بانگەوازی ئەو بکەم، هەتا دەنگ و هەناسەی خۆمیان پێبگەیەنم، نەغمەی خۆمیان پێ بگەیەنم لەسەر مەقامی حیجاز، حیجاز لە نوێژی خەوتناندا دەخوێنرێت شێوازێک لە هەستی خەوتن لە مرۆڤدا دروست دەکات، وابزانم لە ئایهان سۆنگارم بیستوە یاخود لە نوسینێکدا خوێندومەتەوە.

بڵێی بە بە ئاوازی حیجاز شتێک بدەم بە گوێیاندا و نەرمیان بکەمەوە، هەتا دەستیان خاو بکەنەوە، هەتا زۆر هەڵنەکوتنە سەرم، ئیدی بە هەر چوار دەوری دونیادا بڵاو دەبیتەوە.

گەر نەفستان تێکەڵی ئەم کارە نەکرد بە پشتیوانی خودا، ئێوە لەم حاڵەتەدا هیجرەت دەکەن، گەر بۆ الله و پێغەمبەرەکەی بێت، گەر بۆ گەیاندنی دەنگ و سەدای ئەوان بێت، گەر بە مەقامی حیجاز ئەمەیان پێ ڕابگەیەنیت، گەر دەنگی  ڕۆحی خۆتیان پێ بگەیەنیت،  یاخود دەتوانین ئەمە ناو بنێین مەقامی بە ئاگا هێنانەوەی خەڵک لە خەوی قوڵیان، بە نمونەی مەقامی سەبا، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بە دەنگێکی شیرین لە خەو هەڵبستێنیت، ئێوە بە چواردەوری دونیادا پەرش و بڵاوبونەتەوە هەتا هەموو مرۆڤەکان بە ئاگا بهێننەوە…

ئیدی ئەمە بە خواستی خۆتان بێت یاخود بە ناچاری ئەم هیجرەتان کردبێت، گەر لەم حاڵەتەدا نەفستان تێکەڵی کارەکانتان کرد، ئیدی لەو کاتەدا هیجرەتی ئێوە بۆ ئەو کارە دەبێت.

چونکە سەردارمان بۆ ئەوەی بە تەواوی ئەم بابەتە ڕوون بکاتەوە، پێچەوانەی ئەم بابەتەشمان عەرز دەکات، دەفەرموێت هەرکەسێک لەبەر خاتری بەرژەوەندی دونیایی هیجرەت بکات، بۆ نمونە بڵێی من هیجرەت دەکەم بۆ فڵان شوێن هەتا لەوێ سەروەت و سامانێک بۆ خۆم پێکەوە بنێم، بڵێی دەچم بۆ فڵان شوێن هەتا لە کەنار دەریا ڤیلایەک بۆ خۆم دروست بکەم، بۆ ئەوەی خۆم تێکەڵی ئەهلی غەفڵەت و گومڕایی بکەم…

با لە کەوانەیەکدا شتێکتان عەرز بکەم، جارێکیان وتیان مەلا تۆشیان دیوە لە کەنار دەریا خەریکی مەلە کردن بوویت، قەت بیرم ناچێتەوە لە تەلەڤیزیۆن بە چاوی خۆم بینیم، ئەویش وتی گیانەکەم جا  پێغەمبەرمان خۆی وا دەفەرموێت، دەبێت ماشەڵای لێبکەین، لە بابەتی دەمەقاڵێدا هێندە زیرەکە دەبێت خەڵاتی نۆبڵی پێبدرێت، یەکسەر حەدیسێکی پێدا کێشا، گەرچی ئەو حەدیسە لە ڕوی سەنەدەوە کێشەی زۆری هەیە، لە ڕوی سەنەدەوە لاوازە، ئیتر نازانم ئەو کابرایە سەنەد و شت دەزانێت یاخود نازانێت، وتی سەردارمان خۆی دەفەرموێت:

عَلِّمُوا أَوْلاَدَكُمُ السِّبَاحَةَ وَالرِّمَايَةَ وَالرُّكُوبَ

وتی سەردارمان فەرمویەتی مەلە و سوارچاکی و بەکارهێنانی تیروکەوان فێری منداڵەکانتان بکەن، منیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو حەدیسە لەگەڵ منداڵەکانمدا چوومە کەناری دەریا!…

 

 

پەنا بە خودا، بە کارهێنانی ئەم حەدیسە بۆ درۆکەی خۆی، بەکارهێنانی دین بۆ کارە چەپەڵەکانیان بە چەشنی پلیکانەیەکی چەپەڵ، پەنا بە خودا، ئەمە ئۆباڵێکە زۆر نزیکە لە کوفر.

بەکارهێنانی ئارگومێنتە دینیەکان لە پێناو بەدەستهێنانی دونیادا، لە پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتە دونیایەکان، گوناحێکە هێندەی کوفر گەورەیە.

ناڵێم کافرن، دەڵێم گوناحێکە هێندەی کوفر کردن گەورەیە، هێندە گوناحێکی گەورەیە…

پەنا بە خودا، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ فَهِجْرَتُهُ إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ، وَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ لدُنْيَا يُصِيبُهَا

دەچێت بۆ ئەوەی شتێکی دونیایی دەست بکەوێت، یان بە مەبەستی ئەوەی ژنێک بخوازێت، زاتێکیش بەو شێوەیەی کردووە، کاتێک هاوەڵان لە مەککەوە دەچنە مەدینە ئەویش خۆی تێکەڵی ئەوان دەکات.

بەڵام خودا : إِنَّ اللَّهَ لَا يَنْظُرُ إِلَى صُوَرِكُمْ، وَلَكِنْ يَنْظُرُ إِلَى قُلُوبِكُمْ

خودا سەیری ئەو شتانە دەکات کە لە ناو دەمارەخانەکانی مێشکتاندا دێت و دەچێت. بە گوێرەی ئەوە نرخی ئێوە هەڵدەسەنگێنێت.

سەیری ئەوە ناکات کە چۆن هەنگاو هەڵدەگرن و بەرەو کوێ دەڕۆن، بە گوێرەی لەرەی دڵتان هەڵتاندەسەنگێنێت، بە گوێرەی ڕیتمی دڵتان هەڵتان دەسەنگێنێت، بەڵام لە دڵی ئەو زاتەشدا ژنێک هەبوو، وتی با بڕۆم بۆ مەدینە چونکە ئەو ژنەش بەرەو مەدینە بەڕیکەوتووە با لە دەستم نەچێت، واتە وەک چۆن مەجنون خواستی لەیلای بوو، چۆن فەرهاد عەوداڵی شیرین بوو، یاخود وامق دەیوست بگات بە ئازرا…

دەردی ئەویش ئەمە بوو، فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْهِ

هیجرەتی ئەویش لەبەر ئەو هۆکارە بوو، مرۆڤێک لە بابەتێکدا خواستی هەرچۆنێک بێت، گەورەیی ئەو خواستە لە هەمانکاتدا دەرخەری گەورەیی خۆیشێتی!

لە بابەتێکدا بووبێتنە داواکاری شتێکی چەندە بێ کۆتا و بێ سنور، ئەمە لە هەمان کاتدا گەورەیی ئێوە پشان دەدات.

پرسیار لە ویژدانی ئێوە دەکەم … اَللَّهُمَّ اَلْإِخْلاَصَ، وَرِضَاكَ، وَخَالِصَ الْعِشْقِ وَاْلاِشْتِيَاق

ئێوە لە دونیادا، لە گۆشەنیگای ئیمانتانەوە، لەم بابەتەدا ئیمانتان بکەن بە وردبین، یاخود لە ژێر وردبینەوە چی هەیە؟ ئیمانتان بکەنە دووربینی پێکەر، بیکەنە شوێنی تەماشاکردنی ئەم بابەتە، بەم شێوەیە سەیری بابەتەکە بکەن، هیچ شتێک هەیە کە گەورەتر بێت لە … اَللَّهُمَّ اَلْإِخْلاَصَ، وَرِضَاكَ، وَخَالِصَ الْعِشْقِ وَاْلاِشْتِيَاق

دەتوانن شتێکی هاوتای ئەمە گەورە بڵێن؟

بۆ کەسێک باوەڕداری ڕاستەقینە بێت؟

اللهم الایمان الاکمل، ئایا پێویست بە تورکیەکەی دەکات بیڵێم؟

خودایە ئیمانێکی کامڵی هەموو کامڵیەتەکانمان پێ ببەخشێت، ئێوە دەتوانن تورکیەکەی ئەوانی تر بڵێن، اَللَّهُمَّ اَلْإِسْلاَمَ اْلأَكْمَلَ، اَللَّهُمَّ اَلْإِخْلاَصَ اْلأَكْمَلَ، اَللَّهُمَّ اَلْإِحْسَانَ اْلأَكْمَلَ، اَللَّهُمَّ اَلْمَعْرِفَةَ التَّامَّةَ، اَللَّهُمَّ اَلْمَحَبَّةَ التَّامَّةَ، اَللَّهُمَّ حَقَّ الْيَقِينِ ئەمەیان ٣ جار دووبارە دەکەمەوە چونکە زۆر لە دوای ئەم پلەیەوەم بۆیە زۆر خوازیاری وتنەوەی ئەو نزایەم،  اَللَّهُمَّ حَقَّ الْيَقِينِ، اَللَّهُمَّ حَقَّ الْيَقِينِ

اَللَّهُمَّ اَلصَّدَاقَةَ التَّامَّةَ، اَللَّهُمَّ اَلْاِسْتِقَامَةَ التَّامَّةَ، اَللَّهُمَّ التَّوَكُّلَ التَّامَّ، اَللَّهُمَّ اَلتَّسْلِيمَ التَّامَّ، اَللَّهُمَّ اَلتَّفْوِيضَ التَّامَّ، اَللَّهُمَّ اَلثِّقَةَ التَّامَّةَ، اَللَّهُمَّ خَالِصَ الْعِشْقِ وَاْلاِشْتِيَاقَ إِلَى ِلَقائِكَ وَإِلَى لِقَاءِ حَبِيبِكَ وَأَحِبَّائِكَ، أَبَدَ اْلآبِدِينَ وَدَهْرَ الدَّاهِرِينَ

گەر بەهەشت بدەن لە بری ئەم شتانە، وەک دڵۆپەیەکە لە چاو دەریایەک، گەر ئێوە خوازیاری ئەمە بن و هەمیشە بە دوای ئەمەدا ڕا بکەن، گەر لەسەر ئەو ڕاڕەوەی پێیدا تێدەپەڕن هەمیشە خەریکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بن، ئەمە لە هەمان کاتدا بەهای ئێوەش دەردەخات.

کاتێک فریشتەکان سەیری ئێوە دەکەن لەسەر زەوی، خۆزگەتان پێ دەخوازن.

وەک چۆن بە خۆزگەوە سەیری تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیان دەکرد.

جوبرەئیل بەم شێوەیە بوو بەرامبەری، کاتێک سەڵات و سەلام دەنێرم هەوڵ دەدەم ناوی ئەو فەرامۆش نەکەم، جوبرەئیل، دروستکراوێکی زۆر سەیرە، ئەو دروستکراوەی نەفەخاتی ئیلاهی بۆ هەموو پیغەمبەرە گەورەکان دەهێنێت، بێ کەموکوڕی و بێ ئەوەی پزیسکی تری تێکەڵ بکات، بێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک سینیاڵەکە تێک بدات. ئەوەی هەموو شتێکی وەک خۆی عەکس دەکردەوە، ئەمینترین کەسی الله، بەڵام سەرەڕای ئەوەی هێندەش ئەمانەت پارێزە، بەڵام بە شێوەیەک دەترسێت، کاتێک ئایەتی مُطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ دادەبەزێت دەفەرموێت منیش لە ئاخیرەتی خۆم دڵنیا نیم.

 

 

دەفەرموێت منیش وام لێهات نیگەران بم بەرامبەر ژیانی ئاخیرەتم. جوبرەئیل وا دەڵێت، ئەمە لەلایەک ئاستی بەرزێتی، لەلایەکیشەوە ئەم نیگەرانیەتیەکەیەتی، لەویشدا هاوسەنگی ترس-هیوا بوونی هەیە، جوبرەئیل، بەو شێوەیە بوو، لە میعراجدا بە سەردارمان دەڵێت، بەو مرۆڤە کامڵە دەڵێت، دەفەرموێ تۆ بڕۆ وەک سولەیمان چەلەبی دەفەرموێت:

 بڕۆ ئەمشەو شەوی تۆیە!

دەفەرموێت من ئیدی ناتوانم لەگەڵ تۆ بێم، تەنانەت لە شوێنێکدا دەڵێت: یەک هەنگاو زیاتر هەڵبنێم یەکسەر دەسوتێم، جوبرەئیل وا دەڵێت، واتە لە شوێنێکدا دەبێت کە واجبە زیاتر نەڕوات و توانی زیاتر ڕۆشتنی نیە لەوێدا. واتە ئەو شوێنەی فانیەکان لە باقیەکان جیا دەکاتەوە. قاب قوسین او ادنی

ئەو خاڵەی فانیەکان لە باقیەکان جیا دەکاتەوە.

قاب قوسین او ادنی…

دەگاتە ئەو خاڵە، ئیدی خاڵێک دوای ئەوە نیە، لە ڕوی پەیوەدنی خوداوە بە بەندەکانی خاڵێک لە دوای ئەو خاڵە نیە. جوبرەئیل ناتوانێت بگاتە ئەو خاڵە، میکائیل ناتوانێت بگاتە ئەو خاڵە، ئیسرافیل ناتوانێت بگاتە ئەو خاڵە، عزرائیل ناتوانێت بگاتە ئەو خاڵە، ئەوان لەو دیو پەردەوە ئەو خاڵە دەبینن، بەڵام مرۆڤێک، حاشا پێی ناڵێم صلصال کالفخار، پێم وایە ئەوەی ئەو شتێکی تایبەتمەندتر بوو، مرۆڤ لە صلصال کالفخار دروست کرابێت ئەو لە طین (گڵ) دروستکراوە، بەڵام وابزانم ئەو لە کرۆک و پوختەکەی دروستکراوە، لەوە دەچێت جینەکانی لەوە دروست بوو بێت، با وا بڵێم، سەرەڕای ئەوەی دروستکراوە بە ڕوی غەریزە مرۆیەکاندا کراوەیە، کراوەیە بە ڕوی ئارەزووە جەستەیەکاندا، کراوەیە بە ڕووی تێبینیە فکریەکاندا، ئیدی چۆن توانی لاشەی خۆی تێپەڕێنێت؟ چۆنی توانی ئەو غەریزە مرۆییە خۆی تێپەڕێنێت؟! چۆن گەشتە ئەو لوتکەیە؟ سەرەڕای ئەوەی لە ناو مرۆڤەکاندا دەژیا، پێشی فریشتەکانی دایەوە.

ئەمەش نرخی ئەومان پشان دەدات، ئەمە نیشانەی ئەوەیە خوازیاری شتێکی وەها بووە، هەر بۆیە پێی گەشتووە و ئەمە نرخی ئەوە…

وەڵڵاهی گونجاو نیە نرخێکی تر لە بەرامبەر ئەودا پشان بدەیت، با ئەم ڕێسایەش جارێکی تر بە بیری هەموو لایەک بهێنینەوە، مرۆڤ خوازیاری هەرچیەک بێت، ئەو شتە نرخی مرۆڤەکە پشان دەدات!

ئەو شتە لە هەمان کاتدا نرخی ئەو مرۆڤەیە، بۆ نمونە خوازیاری بە دەستهێنانی هەزار کەشتی ببن، یاخود خوازیاری هەموو شتەکانی ئەم دونیایە ببن، تەنانەت بۆ هەزار ساڵ، یاخود بۆ دوو هەزار ساڵ ببیتە خاوەنی هەموو دونیا، استغفرالله، یاخود ببیتە خوازیاری هەزاران ساڵی هەموو شتەکانی ئەم دونیایە، لە بەرامبەر ئەو شتانەی پێش کەمێک باسم کرد، وەک دڵۆپەیەک وەهایە لە چاو دەریایەکدا، وەک زەڕەیەک نیە لە چاو خۆردا.

چونکە لە پشتی ئەوەی باسمان کرد، بینینی جوانی بێ کۆتای ئەو هەیە، با وەک بەدیعول ئەمعالی باسی لێوە بکەین:

يَرَاهُ الْمُؤْمِنُونَ بِغَيْرِ كَيْفٍ

 

وَإِدْرَاكٍ وَضَرْبٍ مِنْ مِثَالٍ

 

فَيَنْسَوْنَ النَّعِيمَ إِذَا رَأَوْهُ

 

فَيَا خُسْرَانَ أَهْلَ الْاِعْتِزَالِ

باوەڕداران بێ چەند و چۆن دەیبینن، يَرَاهُ الْمُؤْمِنُونَ بِغَيْرِ كَيْفٍ، وَإِدْرَاكٍ وَضَرْبٍ مِنْ مِثَالٍ

 

بە شێوەیەک دەیبینن کە نەتوانن نمونەی پێ بهێننەوە، بە شێوەیەک کە ئەقڵیان دەوەستێنێت، بە شێوەیەک کە هزری مرۆڤ نەتوانێت لێی تێبگات، چۆن شتی وا نابێت ئەمە قورئان وا دەفەرموێت.

لاَ تُدْرِكُهُ الأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ اْلأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ

دەفەرموێت بێ چەند و چۆن دەیبینن، ، يَرَاهُ الْمُؤْمِنُونَ بِغَيْرِ كَيْفٍ، وَإِدْرَاكٍ وَضَرْبٍ مِنْ مِثَالٍ

 

فَيَنْسَوْنَ النَّعِيمَ إِذَا رَأَوْهُ

ئیدی نیعمەتەکانی بەهەشتیان لەبیر دەچێتەوە، ئیدی دەڵێت کورە وابزانم لە فڵان شوێن هەزار کۆشکم هەبوو هەروەها ٧٠ حۆری، ئەو شتانەی دونیا لە بەرامبەر نیعمەتەکانی ئێرە چ نرخێکیان نیە. هەموو ئەمانەی لە بیر دەچێتەوە، گەر ئەم بابەتە بیبەستینەوە بە دەربڕینەوەکانی حەزرەتی پیر شەمعی تابان کە دەڵێت:

هەزار ساڵ ژیانی خۆشی دونیا، بەرامبەر یەک سەعات خۆشی ژیانی بەهەشت نیە، هەزاران ساڵ خۆشی ژیانی ئەم دونیایە بەرامبەر سەعاتێک و دەقەیەک خۆشی ژیانی بەهەشت نیە.

هەزار ساڵ خۆشی ژیانی بەهەشتیش، بەرامبەر ساتێک خۆشی بینینی جوانی بێ کۆتایی خودا نیە، فَيَنْسَوْنَ النَّعِيمَ إِذَا رَأَوْهُ * فَيَا خُسْرَانَ أَهْلَ الْاِعْتِزَالِ

ئەهلی ئیعتزال ئەوانەن کە دەڵێن خودا نابینرێت، شتێک دەڵێت وەک ئەوەی بڵێت داوەشین بۆ ئێوە کە وا دەڵێن…

 

 

ئێستا گەر مرۆڤێک ببێتە داواکاری ئەم شتە بەرزانە، یاخود ئەم شتە بەرزانەی سەر هەموو بەرزیەکان، لە هەمان کاتدا – لایەنی کەم- لە ڕوی نیەتەوە نرخ و گەورەیی ڕاستەقینەی ئەو مرۆڤە دەردەخات.

نیەتی ڕاستەقینەی مرۆڤێک هەرچیەک بێت خودا بە گوێرەی ئەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات.

دەڵێت ئەمە نیەتی ڕاستەقینەی من بوو، نیەتی ڕاستەقینەی من ئەوە ئەوە بوو تەنیا یەکجار بە بێ چەند و چۆن سەیری جوانی بێ کۆتایی تۆ بکەم، بەڵام هەتا نیوەی ڕێگا رۆشتم، ئیدی هەتا ئەوێ بڕم کرد، واتە نەوتوانی بگەیتە لوتکەی قاب قوسین او ادنی، وەک سەردارمان لە حەدیسی سەحیحی بوخاری و موسلیمدا ئاماژەی پێداوە، دەفەرموێت خودا وەک مانگی چواردە لە ئاسماندا دەبینرێت، ئەمە دەستەواژەیەکی متشابه مەبەست لەوەیە کە قەرەباڵغی مرۆڤەکان لەو دونیا نابێتە هۆکاری ئەوەی کە خودا نەبینن، مەگەرنا خودا مانگی چواردە نیە، هەروەها بینینیشی بە چەشنی مانگی چواردە نیە.

بەڵام ئەمە دەستەواژەیەکی متشابهەیە، واتە بینینی کەسێک نابێتە هۆکاری ئەوەی کەسێکی تر قەدەغە بکات لەوەی نەیبینێت.

لە شوێنی خۆیان هەر هەموویان دەتوانن بیبینن، هەرکەسێکیش بیبینێت لە شوێنی خۆی دەبورێتەوە، لە هۆشی خۆی دەچێت، بیریان دەچێتەوە ڕێگای ماڵەکانیان، ڕێگای حۆریەکان، ڕێگای هاوسەرەکانیان، ڕێگای ماڵ و منداڵیان، ببینە داواکاری ئەمە و جەنابی حەق سەرکەوتومان بکات لەوەی بگەینە ئەم داوایەمان.

ئەمە نرخی مرۆڤەکانیش پسان دەدات، گەر ئێوە بووبێتنە داواکاری شتێکی لەم شێوەیە بەم ڕادەیە، ڕاستە پێگەی قاب قوسین او ادنی، شتێکە تایبەت بە زاتی سەردارمان، ڕوتێکردنێکی ڕەهای جەنابی حەق بوو لە بۆ مرۆڤێکی کامڵ بە واتا ڕەهاکەی، بەڵام گەر ئێوەش بوونە داواکاری شتێکی لەو جۆرە، بڵێی با نزیک بینەوە لەو پلەیە، لایەنی کەم وەک ئەو کەسانە بیبینن کە بینیویانە، گەر بووبیتە داواکاری ئەمە، هەتا شوێنێکیش لەم بابەتەدا ڕۆشتن، ئیدی جەنابی حەق دەڵێت:

بەندەی من نیەتی ئەوەی هەبوو هەتا کۆتاییەکەی بڕوات، بەڵام توانست و تێشوو و ئەو شتانەی دامێنیان گرتبوو بوونە لەمپەر، لەگەڵ هەندێک لە سیاسیەکاندا بووە دەمەقاڵەیان، هەندێکیان تەکلیفی هەندێک شتی دونیاییان خستبونە بەردەم، هەندێکیش بە پیسایی دونیا دەمارە خانەکانی ئەم بەندەیەیان لەکەدار کردبوو، بە دەستی خۆی نەبوو بە بێ ئەوەی ئاگای لە خۆی بێت، لایەنی کەم بە شەپۆلە ڕادیۆئاکتیڤەکانی ئەو کارە پیسانە، شێوازێک لە پیس بوون و خنکانی بەسەر هات، بەڵام نیەتی هەرچیەک بووبێت، من هەموو ئەو شتەی بە تەواوی پێ دەبەخشم.

بە تەواوی. ئەمە یەکەم حەدیسی ئیمامی بوخاریشە، إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى

راوی حەدیسەکەش یەکێکە لە سەرکاری هاوەڵان، یەکێکە لە سەرگوزیدەکانیان، سیدنا حەزرەتی عومەرە.

هەتا دەگاتە یحیا سعید بن انصاریش بە شێوەیەکی ئاحاد هاتووە، بەڵام بە هۆی سعید بن انصاریەوە زۆر مەشهور بووە، یەکێکە لە حەدیسە بەناوبانگەکان.

بەڵام بە شێوەیەکی لێهاتووە کە بۆتە یەکێک لە بنەماکانی ئاین.

خۆ گەر ئەو مرۆڤانەی ئەم شتانە دەڵێن، گەر بە تێبینی ئەوەی خودا هەمیشە سەیری ناو دڵی دەکات ئەم شتانە بڵێت،  هەر بە ڕاستی ئاواتەخوازی گەشتنە بەو پلەیە، خۆ گەر لە نێوان قسەکانی و نیەتی دڵی جیاوازی هەبێت، ئیدی بە واتای ئەوە دێت لە شوێنێکدا توشی پاشقولی شەیتان بووە، خودا پەنامان بدات.

با نزا بۆ یەکتری بکەین، هەموو براکانمان بە بێ ئەوەی توشی پاشقولی شەیتانی ببن بە پێجێگیری لەسەر ئیمان و باوەڕی خۆیان بەردەوامییان هەبێت، سەیرکەن چ ئایەتێک هاتە سەر شاشەکە:

رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ

ئەی پەروەردگاری ئێمە، دوای ئەوەی هیدایەتی ئێمەت دا، دڵمان هەڵمەخلیسکێنە،  لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً

بە گوێرەی گەورەیی خۆت لوتف و بەخشندەیی و میهرەبانی شاهانەی خۆتمان پێ ببەخشە، لوتفە شاهانەکانی خۆتمان پشان بدە، ئێمە چۆنیەتیەکەی نازانین، ئەو شتانەی دەیڵیین و دەیکەین پەیوەندیدارە بە ئاستی توانست و دەرک پێ بردنی خۆمان، ئەو شتانەی تۆش دەیبەخشیت پەیوەندی ڕاستەوانەی هەیە لەگەڵ گەورەیی خۆت!

 

 

لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَة

واتە بە گوێرەی گەورەیی خۆت “هبة” ی خۆتمان پشان بدە، واتە شتێک کە بەرامبەری کارەکانی خۆت نەبێت و لەو زیاتر بێت، وەک یەکێک لە زاتە گەورەکان وتویەتی:

بە خۆڕایی دروستت کردوین، بە خۆڕای کردوتین بە موسوڵمان، بە خۆڕایش لێمان خۆشبە، ئەو شتانەی ئێمە دەیکەین، مەیبەستەرەوە بە پەیوەندی بەندایەتیمان لەگەڵ تۆ، بە گوێرەی گەورەیی خۆتمان لەگەڵ بکە، دواتر دەفەرموێت چی؟

انک انت الوهاب، لێرەدا “ان” بەکار هاتووە، واتای ڕەهابوونی شتێک دەگەیەنێت، شتێکی بێ گومان و بڕاوە و نەگەڕاوە، هەروەها لەوێدا ئیمکانی ئەوەمان پێ دەدات بە “تۆ” ناوی ببەین، وەک لە سورەتی فاتیحاشدا وا دەڵێین، خودا لێرەدا ئیمکانی ئەوەمان پێ دەدات بە “تۆ” ناوی بەرین، سەیری ئەو گەورەییە بکە، ئیمکانی ئەوەمان پێ دەدات کە بە تۆ ناوی بەریت، انک، بێ گومان و بە دڵنیایەوە، بە شێوەیەکی بڕاوە و نەگەڕاوە، تۆ لەوانەیت کە بێ بەرامبەر دەبەخشن و لە سەر هەموو ئەو جۆرە کەسانەوەیت، بە شێوەیەک کە هاوشێوەت نەبێت، بە شێوەیەک کە هاوشێوەت نەبێت.

وهاب خۆی لەسەر سیغەی مبالغة هاتووە، ئەو شتانەی دەیبەخشێت حەد و حسابی بۆ نیە…

اَللَّهُمَّ مُقَابَلَةَ مَكْرِ أَعْدَائِنَا، تُغْنِينَا بِهِ عَنْ مُقَابَلَةِ مَنْ سِوَاكَ

خۆ گەر ئێوە ئاواتەخوازی گەشتن بەم شتە گەورانە بن، ئەم ڕێگایەش بە گوێرەی خۆی دڕکی هەیە، دڕکوداڵی هەیە، وەک زۆر جار قسەکەی یونس دووبارە دەکەمەوە، یونس ئێمرە، یونسەکەی تریشم زۆر خۆش دەوێت کە کوڕی مەتتایە، ئەو بەندە ناوازەیەی وتی :

لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ

ئوستاد لە سەرەتای بریسکەکاندا لەگەڵ حەزرەتی ئەیوب پێکەوە باسیان دەکات، ئەو یونسەش کەسێک نیە مرۆڤ خۆشی نەوێت.

ئەم ڕێیە دوورە

نشێوی زۆرە

دەرچووی لێ نەبووە

ئاوی مەنگی تێدایە

دەشتوانن بڵێن : لەبەردەمتاندا کەنداڵی زۆر تیایە کە وای دەیبینیت ناتوانیت بیبڕیت”.

بەڵام گەر ئەو خواستی لەسەر بێت وەک قومری باڵتان پێ دەگرێت، هەڵدەفڕن و دەڕۆن بە بێ ئەوەی ئاگاتان لە خۆتان بێت، دەڵێی وای خودایە ئا ئەمە منم؟!

ئەمە کارێک نەبوو بە گوێرەی من، بەڵام کاتێک خودا خۆی کارێک ئەنجام دەدات، ئیدی هیچ هۆکارێک نابێتە هۆکاری ئەوەی ڕوو نەدات…

ئێستا هەندێک هەوڵی ئەوە دەدات پاشقول بگرێت، هەندێک هەوڵ دەدات ئامبازی ملتان بێت، هەندێکیش هەوڵی روخاندنی ئەو شتانە دەدات کە دروستان کردووە، هەموو کەس بە گوێرەی کەسایەتی خۆی مامەڵە دەکات، قورئان دەفەرموێت قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَى شَاكِلَتِهِ

هەموو کەس لە چ جۆر و خوویەک دروستکرابێت، بە گوێرەی کەسایەتی خۆی  مامەڵە دەکات.

بۆق و دوپشک بوونەتە هاوڕێی یەکتری، زۆر بە جوانی دۆستایەتی یەک دەکەن لەسەر وشکانی، کاتێک سەرەی ئەوە دێت بە ئاوێکدا تێپەڕن، دوپشکەکە مەلە نازانێت، گەرچی دواتر ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە دوپشک خۆشی مەلە دەزانێت، سوپاس بۆ خودا ئەو زانیاریەشمان لەسەر دوپشک دەستکەوت، دەتوانێت لە ئاویشدا بژی، بەڵام سواری پشتی بۆقەکە دەبێت، کاتێک ئارەزوی دەکات دەڵێت ئا با پێوەی بدەم، ئیدی پێوەی دەدات، بۆقەکەش گێژ دەبێت، دەڵێت ئەمە چۆن هاوڕێیەتیەکە ئەوە نەبوو لە وشکانی پێکەوە هاوڕێ بووین؟ ئەویش دەڵێت جا چیبکەم ئەمە خووی منە!

خووی کاربەدەستانی وڵات…

و السلام…

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button