هەواڵ

بەهارارا (داواکاری گشتی و لێکۆڵەری پێشووی دۆسییەی زەڕڕاب): ئایا ڕوسیا فلیننی پێشنیار کردووە بۆ دەسەڵاتەکەی ئێردۆغان؟

پرییت بهارارا، داواکاری گشتی پێشووی شاری نیویۆرک کە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر زەڕڕاب لە ئەمریکا دەستپێکردبوو، دەربارەی ناساندی مایک فلیننی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەکۆشکی سپی بە دەسەڵاتەکەی ئێردۆغان لەلایەن ڕوسیاوە پرسیاری کرد

“ڕەنگە لێکۆڵینەوەکەی مولەر وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە”

لە هەژماری تویتەری تایبەتی خۆیەوە بهارارا پرسیارێکی ئاڕاستە کردووە “ئایا دەسەڵاتەکەی پوتین، پاش خستنەسەر کاری فلینن لە لایەن ڕوسەکانەوە، فلیننی بە دەسەڵاتەکەی ئێردۆغان ناساندووە و بووەتە کەفیلی؟” ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕەنگە لێکۆڵینەوەکانی ڕۆبێرت مولەری سەرۆکی پێشووی ئێف.بی.ئای دەربارەی دەست تێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا وەڵامی ئەم پرسیارانەی بداتەوە. نوسینگەی داواکاری گشتی ئیستەنبوڵیش لە ڕوونکردنەوەکەیدا ڕایگەیاندبوو کە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە لەسەر بهارارا و جون کیم هەردوو داواکاری پێشووی دۆسیەی ١٧-٢٥ی کانونی یەکەمی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی لەسەر ڕەزا زەڕڕابی هاوڵاتی تورکیی ئێرانی. شایەنی باسە کە ئێردۆغان و مەولود چاوش ئۆغڵۆی وەزیری دەرەوە چەندین بەرپرسی تری حکومیش بهارارایان بە “نزیکی” لە جەماعەتی گولەن تاوانبار کردبوو.

فلین پاش دەستبەکاربوونی ترەمپ لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشانکرا، بەڵام تەنها دوای ٢٤ ڕۆژ فلین ناچاربوو دەست لەکار بکێشێتەوە بەهۆی ئەوەی زانیاری هەڵەی دابوویە مایک پێنسی جێگری ترەمپ و هەندێک بەرپرسی تر دەربارەی ناوەڕۆکی ئەو چاوپێکەوتنەکەی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ سێرگی کیسلیاکیلی باڵوێزی ڕوسیا لە واشنتۆن ئەنجامی دابوو.

ئاماژە بەوەش درابوو کە مولەری سەرۆکی پێشووی ئێف.بی.ئای بۆ لێکۆڵینەوە لە دەست وەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا مانگی چوار وەک داواکاری تایبەت لە دەرەوە دەستنیشانکرابوو، لێکۆڵینەوە دەکات لە “ئەگەری هەبوونی پەیوەندی فلینن لەگەڵ تورکیادا”. هەروەها دەنگۆی سەوداگەری فلینن لەگەڵ بەرپرسانی تورک سەبارەت بە ڕفاندنی فەتحوڵڵا گولەن و ڕادەست کردنەوەی بە تورکیا بڵاوبووبوویەوە.

واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی ٣ مانگی لە ساڵی ٢٠١٦دا لە نێوان فلینن ئینتێڵ گروپی کۆمپانیای فلین لەگەڵ ئێکیم ئاڵپتەکین سەرۆکی دەستەی بازرگانی تورکیا-ئەمریکا و خاوەنی کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئینۆڤۆ بی.ڤی ئاشکرابوو. هەروەها ئاگادار نەکردنەوەی وەزارەتی دادی ئەمریکا دەربارەی ئەو هاوکارییەی لە دوای واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکە دروستبوو بوو بووە بابەتی لێکۆڵینەوە، شایەنی باسە بە پێی ڕێکەوتننامەکە دەبێت فلینن ئینتڵ گروپ هەوڵ بدات بۆ باشکردن و ڕێککرنەوەی وێنای تورکیا لەلای وەبەرهێنە ئەمریکییەکان و لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی گولەن بکات.

بە پێی یاساکانی ئەمریکا، کاتێک هاونیشتیمانییەکی ئەمریکی نوێنەرایەتی لە سوودەکانی وڵاتێکی بیانی کرد، دەبێت وەزارەتی داد ئاگادار بکاتەوە و خۆی وەک “لۆبی وڵاتێکی بیانی” تۆمار بکات.

http://www.shaber3.com/bharara-flynn-i-erdogan-yonetimine-rusya-mi-tavsiye-etti-haberi/1293423/

 

Show More
Back to top button