هەواڵ

بەساڵاچوویەک کە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە لە زیندان ئازاد ناکرێت

 

یوسف پێکمەزچی تەمەن ٨٢ ساڵ، کە ماوەی ١٤ مانگە دەستگیرکراوە و لە گرتووخانەدا بەندکراوە، ئێستا بە هۆی نەخۆشی لەبیرچوونەوە (ئەلزەهایمەرەوە) نازانێت بۆچی لە زینداندایە، بەڵام هێشتا لە گرتووخانەدا هێڵدراوەتەوە. دوێنێ جارێکی تر دانیشتنی دادگا سەبارەت بە دۆسییەی یوسف پێکمەزچی بەڕێوەچوو، یوسف پێکمەزچی لە دۆخێکی هێندە خراپدا بوو کە تەنانەت نەیدەتوانی بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام سەرەڕای هەموو نەخۆشییەکانی و بەساڵاچوونی، دادگا داواکاری ئازادکردنی یوسف پێکمەزچی ڕەتکردەوە.

یوسف پێکمەزچی ئێستا لە زینداندا ناتوانێت بە تەنها تەنانەت پێداویستییە سادەترین پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و زیاتر لە ١٠ نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، لەوانە: ئەلزهایمەر، شەکرە، نابیستی، فشاری خوێن، پرۆستات و چەند نەخۆشییەکەی دیکە. بەڵام سەرەڕای هەموو نەخۆشییەکانی و زۆری تەمەنییەوە ١٤ مانگ پێش ئێستا بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیزمیر کرا.

 

http://www.samanyoluhaber.com/savunmasini-dahi-yapamayan-82-yasindaki-yusuf-bekmezciye-tahliye-verilmedi-haberi/1365355/

Show More
Back to top button