هەواڵ

بەرێوەبەرێکی پێشووی تەرەتە ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ئەحمەت بۆکەن بەڕێوەبەری پێشووی بەشی هەواڵ و وەرزشی کەناڵی تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی تورکیا ناسراو بە “تەرەتە”، سزای ٩ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بۆکەن بە تۆمەتی ئەوەی ئەندامی گروپی چەکداری تیرۆرستیە، لەلایەن دادگای ١٨ ی سزا قورسەکانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، سزای ٩ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

لە دوا دانیشتنی دادگادا هەریەک لە پارێزەرانی بۆکەن و کەسوکارەی ئامادە بوون.

داواکاری گشتی لە دادگاییەکەدا دۆسیەکەی بۆکەنی خوێندەوە و ، ناوبراویش تەواوی تۆمەتەکانی داواکاری گشتی ڕەتکردەوە و، ئەوەی دووپات کردەوە کە ئەو تەنیا کاری ڕۆژنامەنوسی ئەنجام داوە.

بۆکەن لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی” من هیچ کاتێک بەرنامەی بایلۆکم بەکار نەهێناوە. بێجگە خزمەتی وڵاتیش بە هیچ کارێکی تر هەڵنەستاوم. داوای ئازادکردنم دەکەم”.

بەڵام دەستەی دادوەری داواکەی بۆکەنیان ڕەت کردەوە و سزای ٩ ساڵ ٩ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاند.

http://aktifhaber.com/gundem/gazeteci-ahmet-bokene-9-yil-9-ay-hapis-cezasi-verildi-h114868.html

 

Show More
Back to top button