هەواڵ

بەرپرسێکی ئاک پارتی: ئێردۆغان لەلایەن خوداوە نێردراوە

بەلما ئێردۆغان

بەلما ئێردۆغان سەرۆکی دەستەی ژنانی پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە) لە شارۆچکەی کەهرەمانکەزان، ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بە نێردراوی خودا ناوبرد.

بەلما ئێردۆغان لە وتارێکیدا کە لە کۆنگرەی پێنجهەمی ژنانی پارتەکەیدا پێشکەشی کرد وتی” ئەوانەی شەوی ١٥ ی تەموز بۆ نیشتیمان و گەل ڕژانە سەر شەقامەکان، گیانیان فیدا کرد، یاخود تەندروستیان لە دەستدا، بە بێ جیاوازی لە نێوان ژن و پیاو و منداڵدا، بە تایبەت سوپاسی هاوڵاتیانی کەهرەمانکەزان دەکەم، خوا لە هەر هەمووتان ڕازی بێت”.

بەلما لە درێژە قسەکانیدا وتی:

ئەم وڵاتە بەم شێوەیەی ئێستایی بەردەوام دەبێت، هیچ کەسێک ناتوانێت بیلەرزێنێت، سەرۆک کۆماری ئێمە، هێندە مرۆڤێکی گەورەیە، لەلایەن خوداوە بۆ ئێمە نێردراوە و هیوای ئەم ئوممەتەیە. ئێمە جگە لە ڕۆشتن لەسەر ڕێگەی ئەو و، بێجگە خزمەتی ڕێگەی ئەو شتێکی تر و ڕێگەیەکی ترمان نیە؟ نەخێر نیمانە، نابێت بشمان بێت. سەیرکەن زۆرکەس لە من دەپرسێت: تۆ پێویستت بە ئیش نیە، ماڵ و منداڵت هەیە، چیت داوە لەوەی ئیشی سیاسی بکەیت؟ ئێ منیش بۆ داهاتووی منداڵی ئەم وڵاتە لێرەم. بەڵێ بە دوای نان و ئاودا ناگەڕێم، بەڵام بە شەرەفەوە دوای ئەم سەرکردەیە کەوتووم”.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

Show More
Back to top button