هەواڵ

بەرپرسانی زیندان ڕێگە لە زیندانییەک دەگرن دەرمانی نەخۆشی دڵ وەربگرێت

لەدوای دەستگیرکردنی نوسرەت موغلا بۆ یەکەم جار چاوی کەوتە بە کەسوکارەکەی لەو کاتەوەی کە زیندانیکراوە و لە لایەن چەند پاسەوانێکەوە بە قۆڵبەستی هێنرایە بەردەمی خێزانەکەی.

نوسرەت موغلا کە تەمەنی 84 ساڵ دەبێت پێی ڕاگەیەندراوە کە ئەگەری هەیە ماوەیەکی زیاتر لە زیندان بمێنێتەوە. نوسرەت موغلا لە ڕۆژێکدا دەبێت 14 جۆر دەرمان بخوات بەهۆی نەخۆشی دڵەوە و هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە دەرمانی دڵەکەی نەماوە بەڵام بۆیان نەکڕیوەتەوە.

نوسرەت موغلای تەمەن 84 ساڵ مانگ و نیوێک دەبێت لە زیندانی مانیسا زیندانیکراوە. موغلا کە بۆ ماوەی 20 خولەک درەنگتر هێنرایە بەردەم کەسوکارەکەی بەهۆی ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە و پێویستە ڕۆژانە 14جۆر دەرمان وەرگرێت بەهۆی فشاری خوێن و پرۆستات و کێشەی گورچیلە و هەروەها کێشەی باڵانسی مێشکی.

http://www.samanyoluhaber.com/nusret-dede-ye-cezaevinde-kalabilir-raporu-verdiler-ama-kalp-ilacini-vermiyorlar-haberi/1364158/

 

54 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button