هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

بەختەوەری، پێداویستیە سروشتیەکان و ڕاستگۆبوون لەگەڵ ئامانجدا وتاری هەفتانەی م. فەتحوڵڵا گولەن 2018.1.22

بەختەوەری، پێداویستیە سروشتیەکان و ڕاستگۆبوون لەگەڵ ئامانجدا

٣ بنەمای سەرەکی هەیە کە مرۆڤەکان بەختەوەر دەکەن، ئەوانیش: ئەقڵێکی سەلار و دڵێکی سەلار و ڕۆحێکی سەلار…

هەروەها وابەستەی ئەمانە دەتوانین باسی هەستی سەلاریش بکەین، ئەمانە مرۆڤ دەبەنە هەرێمی بەختەوەری، لە کەشوهەوای بەختەوەریدا دەیسوڕێننەوە، تەنانەت لە ناخۆشترین کاتەکانی ژیاندا، مرۆڤ بۆ بەختەوەری هەناسە دەدات…

گەر ئەقڵ و دڵ و ڕۆحی سەلار بێت، پێکهاتە مرۆیەکانی سەلار بێت، واتە لە نەنگی بە دووور بێت و ڤایرۆی لێی نەیابێت، گەر ڤایرۆسی نەفسانی و لاشەی لێی نەدابێت، مرۆڤ لە هەموو شوێنێکدا هەناسەی بەختەوەری دەدات…

کەس بێزار ناکات، هەموو کەس ئاواتەخوازی ئەوە دەبن ئەو جۆرە مرۆڤە بێتە لایان و دانیشێت، وەک چۆن ئیبن عەباس کاتێک بە شوێنێکدا دەڕۆشت، حەزرەت زۆر بۆنی بەکار دەهێنا، میـلەت ڕایاندەکردە بەر پەنجەرەکان و دەیانوت تۆ بڵێی عەتر فرۆشەکە لێرەوە بڕوات وا بۆنی خۆشی هێناوە، بە هەمان شێوەی، مرۆڤ بە هەر شوێنێکدا ڕۆشت دەبێت جوانی بڵاو بکاتەوە…

دەبێت ڕەفتارگەلێکی هۆکار و دەسپێشخەر بۆ بەختەوەری پشان بدات…

دەبێت وای لێ بێت خەڵک هەمیشە بڵێن: خۆزگە بە بەردەمماندا دەهات و بۆن خۆشی دەکردین…

لە نێوەن ڕیزەکانی ئێمەدا بوونی هەبێت، لەلامان بێت، شتانێک بڵێت ژەنگی گوێکانمان بەری بدات. خانەکانی مێشکمان بە شێوەیەکی جیاواز بکەونە جوڵە، هێزی بیرکردنەوە و دەرخکردنمان شتانێک ببیستێت کە پێشتر نەیبیستبێت، دواتر ئەوەی بیستی هەر لەوێدا لەبەری بکات، دواتر ئەوەی ئەوەی پێویستە بیڵێم و بیکەم، هەر لەوێدا تاقی بکەمەوە و ئەنجامی بدەم، مرۆڤی بەختەوەر کەسێکی جیاوازە…

ئەوان ئەزیەتی کەس نادەن، نایشکێنن، نیگەرانیان ناکەن.

وەک مرۆڤ سەیری هەموو کەسێک دەکەن، مرۆڤ گەر مرۆڤ بێت، لە هەر شوێنێکدا وەستابێت با بوەستێت، خاوەنی هەر بیروباوەڕێک بێت، مرۆڤ هەر مرۆڤە، لەبەرچی؟

نەخش و نیگار بێ نیگارکێش نابێت، هونەر بە بێ هونەرمەند نابێت، مرۆڤ نەخشێکی خوداییە کە خودا کێشاوێتی…

مرۆڤ لە فڵچەی قودرەتی ئیرادە و خواستی خوداوە هاتۆتە دەر، لە بارەیەوە دەڵێت بە “احسن تقویم” دروستمکردووە، بەو قاڵبە دروستی کردووە، لە ڕوی پێکهاتەی دەرەکی و ناوەکیەوە، بوونەوەرێکی وەها هەماهەنگە لەگەڵ یەک، ئێستا زاناکانی ئاناتۆمی، شیکاری بچوکترین پێکهاتەکانی دەکەن، لە بچوکترین بەشەکانی لاشەیدا، بە گوێرەی لێکدانەوەی ئەگەرە بیرکاریەکان، لە یەک ترلیۆن ئەگەردا تەنیا ئەگەرێک بوونی نیە کە بەو شێوەیە دەرچێت هەر لە خۆیەوە…

بەڵێ مرۆڤ شاکارێکی هونەری بەو جۆرەیە، خودا کە شاکارێکی وەها ناوازەی هێناوەتە بوون، دەبێت لەبەر ڕێزمان بۆ هونەری خودا ڕێزی لێبگرین…

لە ڕوی ئەوەی شاکارێک و هونەرێکی خوداییە، پێویستە ڕێزی لێبگرین…

ئیمان ڕەهەندێک و قوڵاییەکی جیاوازی پێ دەبەخشێت، ئیسلام ڕەهەند و قوڵایەکی جیاوازی پێ دەبەخشێت، ژیانی دڵ و ڕۆح، ڕەهەند و قوڵایەکی جیاوازی پێ دەبەخشێت، بەڵام تەواوی ئەمانە پەیوەندیان بە پێکهاتەی ماددی و مەعنەوی مرۆڤەکەوە هەیە…

ئەلێکس کارل زۆر بە جوانی شیکاری ئەم پێکهاتە ماددیەی کردبوو، لە ساڵانی پەنجاکان، وابزانم کتێبەکەی لە ساڵی ١٩٥٨ وەرگێڕدرایە سەر زمانی تورکی، هەروەها مرۆڤ پێکهاتەی مەعنەوی هەیە، ئەویش باوەڕ و ناسین و خۆشەویستنی خودایە، لەگەڵ چێژی ڕۆحانی و عەشق تامەزرۆیی گەشتن بە خودا،

لە جوانان جودا کەوتم دڵم هەمیشە وا حەسرەتا دەڵێت، بەڵێ دوورکەوتم لە تۆ…

بە ئومێدی ئەوەی ساتێک زووتر پێت بگەم، تۆ هەست بەوە دەکەیت لە لەرەی دڵمدا…

دڵم هەردەم بۆ تۆ لێ دەدات، لەرەکانی هەر بۆ تۆیە، دەبێت بەم شێوەیە تامەزرۆی دیداری بیت، وەک چۆن بە وەفاتی حەزرەتی مەولانا دەڵێن شەبی عەروس…

بەڵێ ئەو ساتەیە کە دۆست بە دیداری دۆستەکەی شاد دەبێتەوە، بەڵێ مرۆڤێک کە دونیای هزری بە شتی ئاوەها باڵاوە وابەستە کردبێت، پێم وایە هەرگیز خەفەت بەو شتانە ناخوات کە لە دونیادا بەسەری دێن…

چونکە ئەوەی دەبێت بەدەستی بهێنێت هەر لە سەرەتاوە بەدەستی هێناوە…

کاتێک ناڕەحەتیەکان ڕووی تێدەکەن، چاوی دەبڕێتە ئەو شتانەی کە هەر لە سەرەتاوە بەدەستی هێنابوو، لە ڕیگەی ڕوانینی بۆیان دەڕژێنە ناو مێشکی، تەواوی بوونی دەگرێتەوە…

دواتر بە خۆی دەڵێت – وەک لە ناو خەڵکدا باوە- “کورە دە وازی لێبێنە…

واز لە چی بهێنێت؟

بەستنەوە بە زنجیر، وەک قارەمانە کۆنەکانی یۆنان بە سەری شاخەکانەوە هەڵتواسن، ئەویش هەر دەڵێت: کورە وازی لێ بێنە…

کەسە گەورەکان بەردەوام توشی ناسۆری بوون…

تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی و هەموو پێغەمبەرانی تر تا دەگاتە حەزرەتی ئادەم، بەردەوام توشی ناڕەحەتی بوون، تەنانەت ئەو مرۆڤانەی خاوەنی هزرێکی باڵا بوون و بیروڕاکانیان سوودی بۆ مرۆڤایەتی هەبووە توشی ناڕەحەتی بوون، سوقرات توشی ناڕەحەتی بووە، ژەهرانخوارد کراوە، ئەفلاتون توشی ناڕەحەتی بووە،  هەرکەسێک سوودی هەبوە توشی ناڕەحەتی بووە، بە بێ گومان توشی ناڕەحەتی بووە، هەربۆیە حەزرەتی خاوەن شکۆ و سوڵتانی وتەکان دەفەرموێت: أَشَدُّ النَّاسِ بَلاَءً اَلْأَنْبِيَاءُ، ثُمَّ اْلأَمْثَلُ فَالْأَمْثَلُ

گەورەترینی بەڵاکان بەسەر پێغەمبەراندا دێت، دواتر هەریەکە بە گوێرەی ئاستی خۆی بەڵاو نەهامەتی بەسەردا دێت، کەواتە بەڵاو موسیبەت پەیوەندی ڕاستەوانەی هەیە لەگەڵ پلەی مرۆڤەکان…

بەڵام شتیک نیە لە خودات بوێت، چونکە خودا فەرمانی پێکردووین کە خوازیاری بین:

رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي اْلآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

خودایە لە ژیانی دونیا و ئاخیرەتیشدا هەموو شتێکی جوانمان پێببەخشە، جوانی لە بیر و  هەستەکانماندا، جوانی لە ڕوی لاشەوە، جوانی و جوانی…

لە بەرامبەر کەسانێک کە جوانی ویستنیان بەستۆتەوە بە باق و بریقی ژیانی دونیا، خودا دەیانگەیەنێت بەو خواستە، بەڵام تەنیا ئەوەیان بۆ دەمێنێتەوە…

بەڵام کەسانێکی وەهاش هەیە، وەک لە ئایەتەکانی باسی حەجی کۆتاییەکانی سورەتی بەقەرەدا ئاماژەی پێکراوە:

وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

لە دونیا و ئاخیرەتیشدا جوانیمان بە نسیب بکە، لە ئاگریش بمان پارێزە، ئێمە لە ئاگری دۆزەخ ئازاد بکە…

ئامین…

گەرچی دەبێت هیچ کەسێک ئومێدی لە خودا دانەبڕێت، يَا نَفْسُ لَا تَقْنَطِي مِنْ زَلَّةٍ عَظُمَتْ *** إِنَّ الْكَـبَائِـرَ فِي الْغُفْرَانِ كَاللَّمَمِ

ئەی نەفس لە ڕەحمەتی خودا ئومێدت دامەبڕە، گوناحەکان بە نیسبەت ڕەحمەتی خوداوە وەک کەفی دەریا لە چاو ئاوەکەیەتی…

لَعَلَّ رَحْمَةَ رَبِّي حِينَ يَـقْسِمُهَا *** تَأْتِي عَلَى حَسَبِ الْعِصْيَانِ فِي الْقِسَمِ

وەک ئەوە وایە ڕەحمەتی خودا پەیوەندی ڕاستەوانەی لەگەڵ سەرکەشی مرۆڤەکان هەبێت…

چەندە تاوانبار بن هێندە دەبنە جێگای بەزەیی، خوداش بەو ڕادەیە لێبوردە و بە بەزەییە…

لەلایەک ئەمانە بزانن و لەلایەک تەمکین(حەزەر)، تەمکین لە تەسەفودا کۆتا پلەیە، مرۆڤ بە دیقەت و بێدار بێت، زیاتر لە بێداریش بیت، چونکە بێداری هەنگاوی یەکەمە…

ئەو هەنگاوی هەڵیدەگری بە دیقەتەوە هەڵیبگریت، نابێت گەڕۆکی ناو خەو بین، عەبدوڵا ئەفەندی لە ڕۆمانەکەیدا باسی ئەمە دەکات، تامپنار، گەڕۆک لە خەویدا، لە کۆندا پێیان دەوت ” ساعی فی المنام”

واتە گەڕۆک لە خەودا، مرۆڤ نابێت وەک کەسێکی گەڕیدە لە کاتی خەودا بەرەو ئامانجی خۆی بڕوات، دەبێت چاوەکانی کراوە بن و دڵی هۆشیار بێت، دەبێت تەواوی خانەکانی مێشکی بەو ئاڕاستەیەدا لە کاردا بن، بەڵام زەرەیەک سەرمایەی هەیە، دەبێت ئەوە بزانێت

دەبێت ئەوە بزانێت کە تەنانەت ئەوەش لەلای خودا واتای هەیە و نرخێکی بۆ دانراوە،  نابێت هەرگیز ئومێدی لە جەنابی حەق داببڕێت، جەنابی حەق سەرکەوتومان بکات لەوەی بتوانین ئەو هاوسەنگیە بپارێزین… پشتیوان بە خودا،

هەندێک کەس خوازیاری ئەوەن کە پەیوەندیان بە خوداوە هەردەم توندو تۆڵ بێت، خوازیاری پلەی ” فنا فی الله”، بقاء بالله بقاء مع الله، تەنانەت ئامانجیان گەشتنە بە پلەی “عن الله”، سیر عن الله واتە ژیانی بە مەبەستی ژیاندنی کەسانی ترە…

لای ئەو کەسە ژیان کاتێک واتای هەیە کە کەسانی تر بژیەنێت. خۆتان باش دەیزانن، هۆکاری گەڕانەوەی سەردارمان لە میعراج بۆ ئەم ئامانجە بووە.

کاتێک خۆی ئەو هەموو جوانیەی بینی، وەک ئەوەی بە خۆی بڵێت” من چۆن خۆم شاهیدی ئەم جوانیانە ببم بە تەنیا، ئایا ئەرکی سەرشانم نیە بگەڕێمەوە و کەسانێک کە پەیوەندیان بە منەو هەیە، بیانگەیەنمە ئەم لوتکەیە؟” ئەمەی وتووە و گەڕاوەتەوە…

بەڵێ ئەو جوانیانە دەبینێت بەڵام نە سەری سوڕ دەمێنێت نە چاوی ئەبڵەق دەبێت، وەک حەزرەتی پیر ئاماژەی پێکردووە، دەفەرموێت هەزار ساڵ ژیانی بەهەشت، هێندەی ساتێکی بینینی جوانی خودا نیە… هەزار ساڵ ژیانی خۆشی دونیاش هێندەی ساتێک خۆشی ناو بەهەشتە، دوای ئەوەی ئەم هەموو جوانیە دەبینێت، لەوێدا بۆ شتێک دەبورێتەوە! بۆچی دەبورێتەوە؟ بۆ ئەوەی دەستی کەسانی تر بگرێت و بیانگەیەنێتە لوتکەی بینینی ئەو جوانیانە، بۆ ئەم ئامانجە لە هۆش خۆی دەچێت…

ماوەی ٨ ساڵ لەوێدا توشی نەهامەتی بووە، گیرۆدەی ئابڵوقەی ئابوری بووە، بێ نان و ئاو ماوەتەوە، کە لە بەردەم کەعبەدا سەری خستۆتە سەر زەوی، تەرسەقولیان خستۆتە سەر ملی، کەسێکی چەتەی وەک عوقبەی کوڕی موغیر ئەم کارەی بەرامبەری ئەنجامدا، کە سەردەستەی چەتەکان بوو…

وەک چۆن قەومی ساڵحیش خراپەکارەکانیان بە سەرکەش وچەتە ناوبراوە، چەتەترینی خەڵکەکان، ئەویش هەوڵی کوشتنی سەردارمانی داوە، بەڵام لەوێدا کەسێکی صدیق و ڕاستگۆ پێگەشتبوو، کە زۆر جار ڕۆڵی ئیماندارانی ئەهلی فیرعەونی دەبینی، پێی دەڵێت تۆ ناتوانیت بیکوژیت، سنگی خۆی داوەتە بەری و –گەر گونجاو بێت- لەو ڕێگەیەوە ڕێگەی بە ڕۆشتنی ڕۆحی ئەو گرتووە کە بگەڕێتەوە بۆ لوتکەی خۆی. لەوێدا وتویەتی گەر کەسێک پێویست بکات ڕۆحی بۆ لوتکەی خۆی بگەڕێتەوە ئەوە منم نەک ئەو… هەربۆیە وەک کەسانی ئیمانداری ناو خانەوادەکەی فیرعەون وابووە.

چۆن ئەویش قۆڵەکانی بەرامبەر  حەزرەتی موسا کردەوە و ڕێگەی نەدا دەست لە موسا بدرێت، فەرماندەی سوپا، برای گەورەی دایکە ئاسیامان بوو، سوپاسالاری سووپاکەی فیرعەونیش بوو، لە قورئاندا سورەتی موئمین باسی ئەو دەکات، لە کەوانەیەکدا دەیڵێم، باسکردنی پیاوێک بە گوێرەی کەسایەتی خۆی، شتێکە من لە هۆش خۆم دەبات.

لە کوێوە دەست پێ دەکات و چۆن خاڵی کۆتا بۆ قسەکانی دادەنێت، چۆن لە کۆتادا دەڵێت وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللهِ

کاتێک مەرگ لە زەنگی دەرگاکەی دەدات، ئیدی هەموو کارێکی خۆی بە خودا دەسپێرێت، خوداش ئەو دەپارێزێت،

تۆ گەر مەولات خۆش بوێت، ئەویش تۆی خۆشناوێت؟

گەر خوازیای ڕەزای ئەو بیت، ڕەزای خۆیت پێنادات؟

تۆ گەر لە دەرگای حەقدا گیانت فیدا کەیت، هەموو تەمەنت خزمەت بکەیت، خودا پاداشتت نادات؟

وەک ئاوەکان خوڕە و بێ و وەک ئەیوب فرمێسک بڕژی، جگەرت بۆ ئەو بسوتێ، لە ئەحواڵت ناپرسێت؟

گەر تۆ وابکەیت، خوداش دەتپارێزێت. ئەویش هەر وایکرد وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللهِ ان الله بصیر بالعباد فَوَقَاهُ اللهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا

هەندێک دەڵێن فیرعەون کوشتویەتی، ڕاست نیە، لە کتێبە باوەڕپێکراوەکانی ژیانی پێغەمبەراندا، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو کەسە ئیماندارەی قەومی موسا بووە بە فەرمانڕەوی میسر…

پێشتر ئەم لایەنە هاوشێوەیەم بە بیردا نەهاتبوو، کەسە باوەڕدارەکەی تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی،  حەزرەتی ئەبوبەکریش کە هاوشێوەی کەسە باوەڕدارەکەی قەومی فیرعەون بوو، دواتر بوو بە فەرمانڕەوای مرۆڤەکان…

بەڵێ پێغەمبەری خوداش بۆ ئەوەی دەستی مرۆڤەکان بگرێت و ئەو شتانەی بینی و بیستی و چێژی لێبینی پشانی مرۆڤەکانی تری  بدا، لە میعراج گەڕایەوە، مرۆڤێکی جوامێر بوو، هەردەم بە هەستی ژیانی ئەوانی ترەوە ژیا، دەیوت گەر ژیانی من بۆ ژیاندنی کەسانی تر نەبێت ئەوا واتای نیە…

خوداش یەک لەسەر یەک بەخشندەی خۆی بە نسیبی کرد، یەک لەسەر یەک بەخشندەی خۆی پێ عەتا کرد…

یەکی دەوێت ١٠ ی پێ دەبەخشێت، ١٠ ی دەوێت ١٠٠ ی پێ دەبەخشێت، سەد داوا دەکات ئەو هەزاری پێ دەبەخشێت…

سەردارمان هەرگیز داوای شتی دونیایی لە خودا نەدەکرد، تەنیا پێداویستیەکانی ژیانی دابین بکردایە قەناعەتی دەکرد.

کاتێک سەیری ژیانی جوانی سەردارمان دەکەین، لە کاتی کۆچکردنی لەم دونیایە، قەڵغانەکەی لە ڕەهنی جولەکەیەکدا بوو، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی پەیا بکات، قەرزی وەرگرتبوو…

بەم شێوەیە دونیای جێهێشت، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەچاوی مافی خانەوادەکەشی دەکرد. ڕەچاوی تەندروستی خۆشی دەکرد، بە چواردەورەکەی خۆشی دەوت:

إِنَّ لِرَبِّكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَلِنَفْسِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَلِأَهْلِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، فَأَعْطِ كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ

خودا لەسەر تۆ حەقی خۆی هەیە، خانەوادەکەشت حەقی خۆیان هەیە، نەفسی خۆشت ەقی بەسەرتەوە هەیە، حەقی هەموو خاوەن حەقێک بدەوە بە خاوەنەکەی…

کاتێک ئەبو دەرداء بە تەواوی دەست لە دونیا هەڵدەگرێت، سەردارمان سەلمانی فارسی دەنێرێت بۆ لای و ئەم پەیامەی پێ دەگەیەنێت، ئەویش یەکەم جار باوەڕ ناکات و تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدات، دوایی بۆی دەردەکەوێت کە سەردارمان هەر بە ڕاستی وای وتووە…

سەبارەت بە ئەبوبەکری سدیقیش، ئیدی نازانم پێی بڵێین صدیق یاخود اصدق، گەر ئیسمی تەفضیلی بۆ بەکار بهێنین ئەوا پێویستە بڵێین اصدق الصادقین، واتە ڕاستگۆی هەموو ڕاستگۆکان…

کاتێک سێبەری سەرداریشمان بۆ سەر ئەبوبەکر گواسترایەوە، هەندێکیش بە صیغەی موبالەغە ناوی دەبات و پێی دەڵێن صددیق، واتە تەنیا صادق نیە زۆر زۆر ڕاستگۆ و صدیقە…

لە هەموو شتێکدا ڕاستگۆیە، بەڵام ئەویش خێزانی هەیە و خانەوادەیەکی هەیە، کوخێکی بچوکیش بێت، ماڵێکی هەیە کە سەری پێدا دەکرد، دەوڵەت مووچەیەکی بۆ دەبڕێتەوە، بەڵام تێڕوانینی دادپەروەرانەی ئەو، وایلێکرد پێیان بڵێت” خەڵک لایەنی کەم بە چی دەژین، با موچەکەم هێندەی ئەوان بێت”.

ئەمە دەڵێت لە کاتێکدا خۆی سەرۆکی دەوڵەتە…

بەڵێ ئەوانەی بانگەشەی ئەم ڕاستیە بەرز و قوڵ دەکەن و خۆیان وا ناژین، ئەم ڕاستیە وەک ڕم بچێت بە گوێ کەڕەکانیان و چاوە کوێرەکانیان و ئەو دڵانەیان کە هیچ نافامێت.

دەڵێت” من شوێنکەوتەی پێغەمبەرێکم کە تەواوی ژیانی بە دوو دەنکە خورما و پەرداخێک ئاو بردە سەر”. ماشەڵای لێبێت، دەڵێی خۆشی هەروا دەژی!

مرۆڤ بەزەیی بە ژیانیاندا دێتەوە! ئەوەی لە ڕۆژێکی ژیانیاندا خەرجی دەکەن، چەندین قات لە سەروی خەرجی تەواوی گوندێکەوەیە…

بەڵێ دەشڵێت من شوێنکەوتەی ئەو پێغەمبەرەم!

صدیق، گەر حەزرەتی فاروق وەربگرین، ئەوا لە پارسەنگی دەوڵەتانی ئەو سەردەمەدا ژمارە و هاوکێشەیەکی بۆ خۆی دروست کردبوو…

ڕێڕەوێکی ئەو کاتەی دونیای گۆڕیبوو، دادپەروەری حەزرەتی عومەر، داستانی سەر زوبانەکان بوو، لە ناو فارس و ڕۆمەکاندا باس دەکرا، گەر چواردەوری سەرۆکی ڕۆمەکان بە ناوی هێرەقلوس، لەلایەن خەڵک و چواردەورەکەیەوە ڕێگیری لێنەکرایە، ئەوا ئەویش موسوڵمان دەبوو.

هەر بۆیە لە بەرامبەر نامەکەی دیهیەتول کەلبی نەرم دەبێت و دەڵێت” ئەوە پێغەمبەرە، ڕۆژێک دێت دەبێت بە فەرمانڕەوای ئەم شوێنەی کە من پێی پێدا دەنێم”.

ئەمانە لە سەردەمێکی دیارکراودا، کاریگەر بوون بە قوڵێتی مرۆڤایەتی لە ناو موسوڵماناندا. وتاری درێژ و داستانی فیردەوسی نەبوو، ئەوەی وای لەوان کردبوو بەرامبەر موسوڵمانان بە ئینساف بن، ئەوە شیعرەکانی غالب و بەستەکانی مەولانا نەبوو کە ئەوانی پێ کاریگەر بوو بوون.

بەڵکو ئەوەی سەرسامی کردبوون، قوڵی حاڵ و نوێنەرایەتی ئەوان بوو بۆ بەها جوانەکان، قوڵبوونەوەیان بوو لە حەققانیەت و دادپەروەری و بەها مرۆیەکان لەسەر دڵەکان تەختیان دانابوو، هەموو کەس لەبەردەمیاندا چۆکی دادابوو…

وایان لێهات بڵێن ” خۆمان ڕادەستی ئەمانە نەکەین، ئیدی کێ شیاوی ئەوەیە خۆمانی ڕادەست بکەین”.

لە هەموو دونیادا بۆتە ژمارە و هاوکێشەیەک، بەڵام کاتێک دونیا جێدەهێڵێت، خانەوادەکەی بە هەژاری جێدەهێڵێت…

یەک زەڕە حەقی میلەتیان بۆ خۆیان نەبردووە…

وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ

نەیانویستووە هێندەی قورسایی زەڕەیەک یان ئەتۆمێک یاخود ئەلەکترۆنێک حەقی خەڵکیان بەسەروە بێت و بگەڕێنەوەی بۆ لای خودا…

بەو شێوەیە ژیاون…

بەو شێوەیە ژیاون بەڵام، بەڵام پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیانیشیان دابین کردووە، دەتوانیت بە کام لەوان بڵێیت ڕاستگۆ نەبوون؟

هەموویان سادق و ڕاستگۆ بوون، بەڵام ئەو کارانەشیان دەکرد…

حەزرەتی داودیش سادق  و سدیق بوو، بەڵام بە دروستکردنی قەڵغان بژێوی ژیانی پەیا دەکرد…

بەڵام فەرمانڕەوا بوو، نەوەکانی ئیسرائیل لەو سەردەمەدا گەشتبوونە لوتکە، لە سەردەمی حەزرەتی سولەیمان، لە ڕۆژهەڵات هەتا ڕۆژئاوا، لە ژێر فەرمانڕەوایی ئەودا بوو، وەک دەزانن هەتا سەبەء لە ژێر فەرمانڕەوای ئەودا بوو، خۆ ڕادەستکردنی شاژنی سەبەء بە حەزرەتی  سولەیمان بەڵگەیە لەسەر ئەوە…

ناوی بەلقیس بوو… بەڵام بە نیسبەت ژیانی تایبەتیانەوە، وەک کەسێکی سادەی کۆمەڵگا دەژیان، بەڵام پێداویستیەکانی ژیانیشیان دابین دەکرد، ئەوەی پێویستی دەکرد ئەنجامیان دەدا، چونکە گەر لەگەڵ سروشتدا بجەنگیت، ئەوا مەحکوم دەبیت بە دۆڕان.

خواردن و خواردنەوەی و خەوتن، ئەمانە غەریزەی مرۆیین، هەتا ڕاگەشتن بە هاوڕێی ژیان و بەخێوکردنی ماڵ و منداڵ، هەتا ئەوەی شوێنێک هەبێت سەری پێدا بکەیت، گەر لەم بابەتاندا لەگەڵ سروشتی مرۆیی خۆت بجەنگیت، ئەوا شەپازلەی پێچەوانە دەخۆیت.

من ئەمەم لە خۆمەوە وت؟

دەفەرموێت” إِنَّ الدِّينَ يُسْرٌ، وَلَنْ يُشَادَّ الدِّينَ أَحَدٌ إِلَّا غَلَبَهُ”.

دین دینی ئاسانکاریە، کە لەگەڵ سروشتی هەموو کەسێکدا گونجاوە، دینێکە کە سروشتی مرۆڤەکانی ڕەچاو کردووە، ئەوەی بە هەوا و ئارەزووی خۆی قورسی بکات، دواتر بە دۆڕاوی دەردەچێت…

هەروەها دەفەرموێت : يَسِّرُوا وَلَا تُعَسِّرُوا

ئاسانکاری بکەن و لەسەر خۆتان قورسی مەکەن، وَبَشِّرُوا وَلَا تُنَفِّرُوا، موژدە بدەن بە مرۆڤەکان و وایان لێمەکەن لێتان هەڵبێن…

واتە ڕەچاوی پێداویستیە مرۆیەکان بکەن…

مرۆڤەکان لەو ڕوانگەیەوە هەڵبسەنگێنن و چاودێری و بایەخیان پێ بدەن…

بەڵێ ئەمانە لێدوانی سوڵتانی وتەکانە…

من ئەمانە لە خۆمەوە ناڵێم،   بەڵام ئەمانە هیچی نەبۆتە ڕێگر لەبەردەم ئەوەی سادق و سدیق بن…

بەڵام حەقی کەسیان نەدەخوارد، یەک زەڕە دەستدرێژیان نەدەکردە سەر مافی خەڵک و، ڕێز و گەورەی و جوامێری و سەلاریان لەو بابەتەدا بریتبوو لە پاراستنی مافی خەڵک…

گەورەکان باڵایان لەگەڵ خۆیاندا پەیوەندی ڕاستەوانەی هەیە، لەلایەک بەرامبەر خودای خۆیان ڕاستگۆ بوون، بەڵام لەلایەکی ترەوە وەک هەمیشە عەرزم کردوون، کەسێک هەبوو بە ناوی تاهیر موتلو، بە تەمای ئەوە دەبێت کە هەندێک کتێب چاپ بکات، بەڵام چونکە پارەی چاپکردنی ئەو کتێبانەی پێ نابێت، بێ ئەوەی داوای هیچ لە کەسێک بکات، دەڕواتەوە بۆ گوندەکەی، چونکە خۆی زەوی و زارەکەی دێنێتە سەر سەودا، وەک دەزانن لە ئابوریدا بابەتی عەرز و تەلەب هەیە، گەر داواکاری لەسەر شتێک زۆر بوو، ئیدی ئەو شتەی دەیخەیتە ڕوو نرخی بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەو چونکە خۆی دەڵێت وەرن زەوی و زارەکەم لێبکڕن، پێی دەڵێن باشە بۆ دەیفرۆشی، ئێستا وەرزی فرۆشتن نیە، ئەویش تا بڵێ من ئامادەم بیفرۆشم، خەڵک نیوە نرخی پێ دەدەن، دەڵێت ئاخر کتێبەکانی پیری موغان و چرای تاقەکەم و ڕۆشنکەرەوەی ڕێگای هیممەتم چاوەڕێی لە چاپدان دەکەن، بەڵام من پارەی لە چاپدانم نیە، من گەر ئێستا ئەم کێڵگانە نەفرۆشم، کەی بیانفرۆشم، قیتمیریش بە چاوی خۆی، چەندین جار لە خزمەتی ئەو زاتە دانیشتووە، بەڵام ئەو هەمیشە خۆی لەبەردەمی ئێوەدا بە بچوک دەبینی…

چەندە گەورە بوو، وەک حەزرەت دەفەرموێت، مرۆڤ باڵای چەندە بەرز بێت، بۆ ئەوەی لەلایەن کەسانی خوار خۆیەوە ببینرێت، تۆزێک خۆی دادەنەوێنێت…

گەر کەسێکی باڵا بچووک بوو، بۆ ئەوەی هەموو عالەم ببینێت، هەمیشە هەوڵی وەستان لەسەر نوکی پێ دەدات…

بەڵگەی گەورەیی کەسانی گەورە، هەمیشە سادەیی و خاکی بوونە، نیشانەی بچوکی مرۆڤەکانیش، خۆ بەزل زانین و خۆ هەڵکشانیانە…

منیش ناڵێم فڵان کەس، خۆتان لە مێشکی خۆتاندا کەوانەکە پڕ بکەنەوە، لەبەر خاتری خودا، ڕەفتاری مرۆڤەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان هەڵبسەنگێنن…

سەیری کۆشکەکانیان بکەن، سەیرکەن بزانن گەورەیی خۆیان بە چی پشان دەدەن…

نیشانەی گەورەیی مرۆڤێک تەوازوع و خاکی بوونێتی…

تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی لەگەڵ هاوەڵانیدا لە هەمان شوێن دادەنیشت، گەر کەسێک لە دەرەوە بهاتایە و نەیناسیایە، نەیدەزانی کام لەوان سەرداری مرۆڤایەتیە…

بۆ نمونە جوانی قەد و باڵای ئەو، زۆر لە حەزرەتی ئەبوبەکر دەچوو، هەندێک جار خۆیان دەدا بەسەر دەستی ئەودا، بەڵام ئەو ئیشارەتی دەکرد و دەیوت من نیم ئەوە…

بەم شێوەیە…

بە ڕادەی گەورەی خۆی تەوازوعی هەبوو لە ڕێزدانانی بۆ مرۆڤەکان، ڕێزی لە شاکاری خودا دەگرت، جا ئیتر هەرکەسێک بووایە…

جەریر کاتێک لە یەمەنەوە هات، سەرۆکی عەشیرەتی بەجیر بوو لە یەمەن، ئەوەی ئەوان کردیان لە جەنگی قادسیەدا، داستانی سەر زوبانەکانە…

لە پێناو بەرزکردنەوەی ڕۆحی ڕەوانی سەرداری مرۆڤایەتی و شابال پێگرتنی، زۆرێک لەوان لەوێدا شەهید بوون، زۆرترین شەهیدیش لە بنەماڵەی بەجیرەکان بوو…

کاتێک دێت بۆ لای سەردارمان، کەس نرخی ئەو نازانێت، بەڵام سەردارمان یەکسەر چەفتەکەی سەر شانی دادەکەنێت و دەڵێت فەرموو لە سەری دانیشە…

هێندە خاکی و کەسێکی خۆ بە کەم زان بوو…

تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی بەو شێوەیە بوو…

لێرەدا خاڵبۆرێک دادەنێم، بە واتای ئەوەی فکرەکە بەردەوامە، ئێمە شوێنکەوتەی پێغەمبەرێکی بەو شێوەیەین، بانگەشەی ئەوە دەکەین لە سەر ڕێبازی ئەو دەڕۆین، من ناتوانم شتێک بڵێم کەوا ئێوە لەسەر ڕێبازی ئەو نین…

پەنا بە خودا دەگرم لەوەی گومانی وەها خراپ ببەم…

بەڵام دەڵێم با ئاگامان لەوە بێت کە لەسەر ڕێگەی پێغەمبەرێکی لەو شێوەیەین…

ئەوەی دوای ئەویش وەک خەرمانەی دەوری مانگن…

نابی لە یەکێک لە هۆنراوەکانیدا دەڵێت: نەخێر ئەوەی سەر مینبەرەکە مانگە و ئەستێرەش خەرمانەی داوە، کۆی ئەستێرەکانی چواردەوری مانگ، تەفسیری ئایەتی نوری سورەتی نور دەکەن.

وەک مانگ وێنەی دەکێشێت، لە چواردەوریشی ئەستێرە خەرمانەی داوە…

خەرمانەی ڕووناکی هەیە…

سوپای ئەستێرەکان، تەفسیری ئایەتی نور دەکەن…

نابی ئەمەی سەبارەت بە وتاربێژێک وتووە…

بەڵام من دەڵێم ئوستاد نابی تۆ هەڵەت کردووە، ئەم وتەیەی تۆ تەنیا بۆ ئەو دەبێت، چونکە ئەمە تەنیا سەبارەت بەو دەوترێت…

بەڵام ئەمەی لە ڕوی گومانی باشیەوە وتووە، بە هەر حاڵ دیارە کە ئەمەی سەبارەت بە دەستەیەکی دڵان وتووە…

بەڵێ ئەو لە بەرامبەر کەسانی تردا بەو شێوەیە خاکی و سادە بوو، هەر بۆیە هەموو کەس ئەویان بە گەورەیی دەبینی…

عەبدوڵای کوڕی سەلامیش کە کەسێک بوو بێ ئەوەی ڕای پێشوەختەی هەبێت کەسەکانی دەخوێندەوە، لە ناو موسەویەکاندا باڵای هێندەی ٧ باڵا بوو، پیاوێکی خاوەن زانست بوو، سەیرێکی کرد و وتی وەڵاهی لەم دەمووچاوەدا درۆکردن نیە. شەهادەتی هێنا و پێیان گەشت، چووە ڕیزی خەرمانەکەی چواردەوریەوە…

یاخود چووە ڕیزی سوپای ئەستێرەکانەوە…

پیاوی بانگەواز و بیرۆکەی باڵا، بیرۆکەی باڵا لە بری “ئایدیاڵ” بەکار دەهێنین و  لە زمانی تورکیدا زیا گۆکئاڵپ وشەی مەفکورەی بەکار هێناوە…

بەڵام ئەو پیری موغانەی ئێوە دەیناسن، زاراوەی ” ئامانجی خەیاڵی” بەکار دەهێنێت…

ئامانجی خەیاڵی ئەوەیە، ئامانجەکەت لە ئاستی خەیاڵدا بێت…  گەر ئامانجێکی خەیاڵیت نەبێت، یاخود لەبیری بکەیت و فەرامۆشی بکەیت، بیری مرۆڤ سواری “منێتی” دەبێت و بەو ناوەدا دەسوڕێتەوە…

گەر دڵی مرۆڤ وابەستەی ئامانجێکی لەو شێوەیە نەبێت، ناتوانێت لە خۆپەرستی ڕزگاری ببێت… هەندێک جار خۆبەزل زان دەبێت، هەندێک جار ئێگۆسەنتریک( من- سەنتەری) دەبێت، هەندێک جار نارسیست (لە خۆ رازی) دەبێت، پەنا بە خودا…

چونکە نمونەیان زۆرە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، پێویست بەوە ناکات بڵێت سەیری فڵان کەس بکەن، گەر سەرت هەڵبڕی و لە نزیکەوە هەتا دوور بڕوانیت، جەنابی حەق لە بینینی هەزاران نمونەی هاوشێوەی ئەوەی وتمان بێ بەشتان ناکات!

ماشەڵایان لێبێت!، ئەو زاتە گەورەیەش سەبارەت بەم سەردەمە دەڵێت ئەمە سەدەی خۆ پەرستیە… سەدەی لە خۆ ڕازیبووان، ئەم سەدەیە بەو شێوەیە پەنا بە خودا دەگرین…

دەبێت ئامانجێکی خەیاڵیت هەبێت…

دەبێت دڵی مرۆڤ وابەستەی بیرۆکەیەکی باڵا بێت، لە ڕوی چیەوە؟

جارێ سەردارمان دەفەرموێت ڕۆژێک دێت ناوی جەلیلی من وەک بەیداخ لە هەر شوێنێک خۆری لێ هەڵبێت و لێی ئاواببێت دەشەکێتەوە…

ئێ ئەمە وەک ئامانجێکی خەیاڵی وەربگرن، لە ڕوی مێژووی نزیکی ئێمەوە، ئوستاد نەجیب فازل دەڵێت: گەر گەلی تورک خاوەنی قوڵاییەک بێت، ئەوا لە ڕێگەی ئاینی ئیسلامەوە ئەو قوڵایەتیەی بەدەستهێناوە…

ئەمەش شتێکە لە هەزار ساڵی ڕابردوودا بەدەستی هێناوە…

لە کاتێکدا لە سەدەی ١٠ بەرەو سەدەی ١١ هەنگاوی دەنا، گەلی تورک هەزار چادر بوو، چادری وەک ئەوانەی ئێستا نەبوو کە ٣ کەسی لە ژێردا جێدەبێتەوە، چادری ئەو کاتە دوو سێ خێزان لە ژیریدا دەژیا…

ئەها هاوڕێیەکمان دانەیەکی لێرەش دانابوو، ئێمەش ماوەیەک تێیدا بووین…

لە پڕێکدایە هەزار چادر هاتە ناو ئیسلامەوە،  پێشم وانیە لەم بابەتەدا زێدەڕۆیی دەکەم…

ئەم دینە لە حیجاز سەری هەڵدا، بەڵام ئەو دینە زۆر سەرچڵی دەرکرد، بەڵێ ئەو سەرچڵانە، باووباپیرانت لە بوخاری و موسلیم و نەسائی و ترمزی و ئەبوداودی سجیستانی، لە ڕێگەی ئەوانەوە بڵاوتر بوویەوە، لەو سەردەمەوە دەستی کرد بە بڵاوبوونەوە…

هەروەها کاتێک هاتینە سەدەی دەهەم، واتا بیر لە ٤ سەدە دوای وەفاتی سەردارمان بکەنەوە، غەزالی خەڵکی طوسە، لە سەدەی پێنجهەمدا ژیاوە، مرۆڤێکی زۆر باڵا بەرزە، پێیان وتووە بەڵگەی خودا، وتویانە گەر هیچ بەڵگەمان لەسەر ئەم دینە نەبێت، غەزالی وەک بەڵگە بەسە…

ئەمانە هەمووی لە ناو ئومەتی تۆ دەرچووە، هەر لەم ڕوانگەیەشەوە کەلتور و  نەریت و بەهای کەلتوری خۆتت هەیە، گەر ئەمانەت برد بۆ زۆر شوێنی دونیا و خستە بەرچاوی خەڵک و پێشانگات بۆ کردنەوە، لەلای زۆر کەسەوە قبوڵ کران…

بەڵام کەسانی تریش هەیە کە وەک مرۆڤ شتی جوانیان خستۆتە ڕوو، سەیرکەن ئێوەش بە ناچاری دووچاری هیجرەت بوون…

هەندێک دێن و کلیلی دەرگای ماڵەکەیتان پێ دەدات، دەڵێت ئێوە نیگەران مەبن، من نیوەی موچەی خۆم دەدەم بە ئێوە…

کەواتە لە مرۆڤەکانی دەرەوەی ئێوەشدا، زۆر سیفاتی شایستە بە مرۆڤایەتی هەیە…

کەواتە هەردولا دەتوانن سوود لە یەکتری وەرگرن، لە ڕوی بنەما سەرەکیەکانتانەوە کە بە فلترە و پاڵفتە و کالیبراسیۆندا تێپەڕیوە، چەندین بەهاتان هەیە، کەلتور و نەریت و بۆ ماوەییتان هەیە…

زۆرێک لەمانە وابەستەی بەڵگە شەرعیە باڵاکانن، کتاب و سونەت و ئیجماعی زانایان و هەڵسەنگاندنەکانی شارەزایانی فیقه…

هەندێک لەوانە بوونەتە عورف و نەریت و عادەتی ئێوە، گەر ئێوە بە کۆی ئەم بەها جوانانەوە، کە وەک ڕۆبێک لەبەرتان کردوە، لە هەموو کردار و ڕەفتارتاندا ڕەنگدانەوەی هەیە

کاتێک بە ڕوی دونیادا کراونەوە و هەموو خەڵک ئێوەی بینی،

ئەوانیش باوەشیان بۆ کردونەتەوە و لە ئامێزیان گرتوون…

ئێستا هەندێک شوێن سەریان لێشێواوە، چونکە پڕ بە کۆشیان پارەیان بۆ هەڵڕشتوون، لە هەندێک شوێن کە دەکاتە لە سەدا ١٠، هەندێک کەس سەریان لێ شێواوە، ئەمەش بە هۆی ئەوەیە فەساد و وێرانکاری ئاسانە…

منداڵێکی بچوک دەتوانێت کۆشکێکی گەورە وێران بکات…

دواتر سەدان ئەندازیار و کرێکار خەریکی نۆژەنکردنەوەی دەبن…

سەرەڕای ئەوەی وێرانکاری ئاسانە، کەسانی وێرانکەر لە ١٧٠ وڵاتی دونیا، تەنیا لە %١٠ کارەکانی ئیوەیان پێ ڕووخێندرا، سەرەڕای ئەوەی هێزی دەوڵەتیان بەکارهێنا، ئینجا سەرکەوتوو بوون لە ڕووخاندنی %١٠ کارەکانی ئێوە…

پێشموایە لەو شوێنانەش لە هزری خەڵکدا ئێوەیان پێ نەسڕاوەتەوە، هەندێک یاسای نێودەوڵەتی و ڕێکەوتنی دوو قوڵی هەیە بە گوێرەی ڕێکەوتنە دیپلۆماسیەکان، ئەوانیش زۆریان بۆڵە بۆڵیانە، بەڵام دەڵێن پیویست ناکات پەیوەندی نێوانیشمان تێک بدەین، بەرژەوەندی هاوبەشیشمان هەیە، ئێ لە داهاتوشدا هەر لەگەڵ ئەمان دەبین، ئیدی بە هۆی ئەو تێبینیانەوە قسە ناکەن…

بەڵام لەو باوەڕەدام ڕۆژێک تەواوی ئەم کۆسپانە لە بەردەمتاندا هەڵدەگیرێت، ئەوەی هەتا ئێستا بە تەواوی ڕاستگۆییتانەوە لەسەری ڕۆشتوون لەم ڕێگایە، گەر خۆتان بە شتی ترەوە سەرقاڵ نەکردبێت، دووبارە ناوی خودای لێ دێننەوە و سەر لە نوێ دەست پێ دەکەنەوە…

ئێوە تەنیا گێڕتان گۆڕیوە، لەسەر گێڕی ٨ دەڕۆشتن، داتان بەزاندوە بۆ گێڕی ٤، ئۆتۆمبیلێک هاتۆتە سەر ڕێگاکەتان، یاخود کەسێک بە بەردەمتاندا دەڕوات، دەڵێن چ پیویست دەکات هێندە خێرا بڕۆین، دوای دەبینە هۆی ترافیکی شەقامەکە، بەو هۆیەشەوە گێڕتان گۆڕی، بەڵام گەر نەوەستن، دواتر دەتوانن لە گێڕی ٨ بڕۆنەوە و دواتر دەیگۆڕن بۆ ١٦ و ٣٢ تا دەگەنە ٦٤، بە پشتیوانی خودا…

ئیدی نازانم هێندە گێڕ هەیە یان نا، ئیدی هەرچەنێک هەبێت هێندە بڕۆن…

کۆمەکی خودا لەگەڵ ئێوە بێت…

 

 

Show More
Back to top button