هەواڵ

بێرک گیانی لەدەستدا

مومحەمەد ئێرای

ئەو کوڕە ١٤ ساڵەی کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو، لە درێژەی باری نائاساییدا باوکی دەستگیرکرا و دایکیشی بەهۆی بڕیارەکانی ئەمدواییەی تورکیاوە لە پیشەکەی دورخرایەوە، گیانی لەدەستدا.

(مومحەمەد ئێرای) کوڕێکی تری ١٣ ساڵە و بە هەمان شێوەی بێرک نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە و بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

موحەمەد لەدوای دەستگیرکردنی باوکییەوە چارەسەر وەرناگرێت. “سەبی ئێندەر ئۆزکوڵ” کە جێگری ئەفسەربووە و لە زیندانی کۆجایلی کاندرا دەستبەسەرە، سبەی یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنیەتی.

عومەر فارق گەرگەرلی ئۆغڵو کە چالاکی مەدەنییە و پێشتر سەرۆکی ڕێکخراوی مەزڵوم دێر بووە، لە توویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی:

بێرکمان لەدەستدا، بەڵکو ئێرای باوکی ببینێت.

خێزانەکەی موحەمەد ئێرای

من پێشتر چیرۆکە خەمناک و دڵهەژێنەکەی ئەم مناڵە بێتاوانەم نووسیبوو بۆتان. تەنانەت نووسینیشی خەفەتمان دەداتێ، بەڵام ئێرای و دایکی هەموو ڕۆژێک ئەو خەفەتە دەچێژن، دەبێ بۆ ئەوان چۆنبێت؟

٨ی مانگ دادگایی کردنەکەیە، ئێمە دەبێت هەواڵی تاڵی دادگایی کردنەکەی باوکیشی ببیستین..! بەهیوای باوکان بە منداڵەکانیان شادببنەوە.

 

 سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button