هەواڵ

بیانوویەکی نوێ بۆ ڕەشبگیر: ‘یارمەتیدانی کەسوکاری بەندکراوان’

لە چوارچێوەی دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی ١٧ کەس لە شاری ئیزمیر دەستگیرکران. ئەو دەستگیرکراوانە کە چەندین کابانی ماڵیشیان لە نێواندابوو، بە تۆمەتی “یارمەتیدانی کەسوکاری ئەو کەسانەی لە زیندانەکاندا بەندکراون” دەستگیرکراون.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیزمیردا، بە تۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت بە چەکەوە هەڵکوترایە سەر ٢٦ ماڵ و بە تۆمەتی “یارمەتیدانی کەسوکاری ئەو کەسانەی بە هۆی هاوسۆزییانەوە بۆ بزاڤی خزمەت لە زیندانەکاندا بەندکراون” ١٧ کەس دەستگیرکران.

لە نێو ئەو کەسانەدا چەندین کابانی ماڵ هەن، وە تەنها تاوانی ئەو دەستگیرکراوانە  بریتییە لە هاوکاری کردنی کەسانی لێقەوماو و خاوەن پێداویستی.

http://www.samanyoluhaber.com/cadi-avina-yeni-gerekce-tutuklu-yakinlarina-yardim-haberi/1375516/

 

Show More
Back to top button