هەواڵ

بڕیاری دەستبەسەر کردنی 59 کەس دەرچوو

پزیشک و مامۆستا و پاریزەریان تێدایە

 

لە درێژەی ئۆپەرسیۆنەکان لە دژی ئەندام و لایەنگرانی بزاڤی خزمەت لە تورکیا دا، داواکاری گشتی کۆنیا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ 59 کەس لە ئەندام و لایەنگرانی ئەو بزاڤە دەرکرد.

بڕیارەکە نێردراوە بۆ لایەنە ئەمنییەکانی ئەنقەرە، ئیستەنبوڵ، موش، ئەلعەزیزییە و کۆنیا. تا ئێستا ٣٠ لەو کەسانە دەستبەسەرکراون و ٢٩ کەسیان ماون. لەناو دەستبەسەر کراوەکاندا، هەندێکیان لە نەخۆشخانەوە براون بۆ بنکەکانی پۆلیس.

لەناو دەستبەسەرکراوەکاندا، پزیشک، پارێزەر و مامۆستا هەن. گەڕان و سۆراغی  ئەو ٢٩ کەسەش کە لە ماڵ و شوێنی کارەکانیان نەدۆزراونەتەوە بەردەوامە.

 

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button