بیروڕانوسەرانهەواڵوتار

بزاڤی خزمەت لەچاوی ئەکادیمیسیانێکی ڕۆژئاواییەوە

عەبدوڵا ئایماز، نوسەر

ئەوان هاوڕێ ڕاستەقینەکانی منن!

عەبدوڵڵا ئایماز

لە نوسینی پێشوومدا باسی هەندێک هاوڕێی خۆمم بۆ کردن کە لە ڕێکخراوی London Advocacy League  دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی زنجیرە ڕێپۆرتاژێک. ئەمڕۆ هەندێک لەو ڕێپۆرتاژەی لەگەڵ دکتۆر مارک پلاتەر کە مامۆستای زانکۆی گۆسەتێستە(Gosseteste) بڵاو دەکەمەوە.

سەبارەت بە وەڵامی پرسیاری ئەوەیە ” گەشتەکەتان بۆ تورکیا چ کاریگەریەکی هەبوو لەسەر ئێوە و خوێندکارەکانتان؟”، دەڵێت:

بێگومان تێگەشتنی منی بۆ ئاینی ئیسلام پێشخست، برا ڕاستەقینەکانی ناو خزمەتم، هەموو ئەوانەی بە ڕاستگۆییەوە لە ناو بزاڤی خزمەتن، وەکو هاوڕێی ڕاستەقینەی خۆم دەبینم و لەو باوەڕەدام هەر واشن. ئەمە ئەزموونێکی باشیش بوو بۆ خوێندکارەکانیشم. زۆرێک لەوان بە هۆی ئەوەی لە مێدیاکانەوە پشان دەدرێت، وای دەزانی ئاینی ئیسلام، بریتیە لە کەسانێک کە خۆیان دەتەقێننەوە و لە هەموو شوێنێکی دونیا، ئاژاوە دروست دەکەن. بەڵام ئەوەی بە چاوی خۆیان بینییان بە تەواوی جیاواز بوو. لە بەرامبەریاندا کۆمەڵێک مرۆڤیان بینی، بێگومان تێگەشتن لەوەی ئیسلامی ڕاستەقینە چیە…

پرسیار: ئایا بینینی ئەو جۆرە مرۆڤانەی کە دینەکەی ئێوە باسی دەکات لە ئاینێکی تردا، کاریگەری لەسەر ئێوە هەبوو؟

وەڵام: زۆر ئاسان مرۆڤ بڵێت لە مێشکیدا باوەڕی بە فڵان شت هەیە. بەڵام باوەڕی ڕاستەقینە ئەوەیە لە دڵدا بێت و لە کرداری ڕۆژانەدا ڕەنگ بداتەوە. من ئەوەی لە خزمەتدا بینیم لە تێڕوانینی مەعنەوی و خۆ تەرخانکردنیان بۆ ژیانی ڕۆحانی، وایکرد بە کەسانێکی نزیک لە خۆمەوە بێنە پێش چاوم. بەلامەوە گرنگ نیە ئەمانە سەر بە ئاینێکی ترن، خۆی باوەڕی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە دڵدایە. من باوەڕێکی وەها پتەوم لە مرۆڤەکانی خزمەتدا بینی، لە زۆرێک لە ناسیاوە مەسیحیەکانمدا بوونی نیە. مرۆڤەکانی خزمەت وای لێکردم باوەڕی زیاترم بە دروست بوونی ئەو جۆرە مرۆڤانە ببێت، کە حەزرەتی مەسیح لە ئامۆژگاریەکانیدا باسیان دەکات.

پرسیار: کاتێک ئێوە هاوسۆزانی خزمەت لەگەڵ هاوسۆزی جەماعەتەکانی تورکیادا بەراورد دەکەن، چ جۆرێک لە جیاوازیتان بەدیکرد؟

وەڵام: من سەردانی زۆرێک لە ناوەندە ئاینیەکانم کردووە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا. زۆرێک لە خوێنکارەکانیشم مەسیحیەکی زۆر باوەڕدارن و، قسەی هەندێک لە موسوڵمانەکان زۆر دڵ گرانیان دەکردن. هەروەها لە باسی مافی ئافرەت و شوێنی ئافرەت لە کۆمەڵگادا، قسەی کەسانی موسوڵمان بە لای خوێندکارەکانمەوە جێگای قبوڵ نەبوو. بەڵام لە سەردانەکەماندا بۆ ناوەندەکانی خزمەت، ئەم جۆرە هەستەما لا دروست نەبوو. هەم میوانپەروەر بوون لەگەڵمان، هەم بە ئارەزوویەکی زۆرەوە هەوڵی گەیاندن  و باسکردنی  بەهاکانی خۆیان دەدا بۆ ئێمە، لە پاڵ ئەمەشدا ئامادەگی ئەوەیان تێدا بوو گوێ لە ئێمەش بگرن.

 

پرسیار: ئایا هەستان بەوە کرد کە هەوڵیگۆڕینی ئاینەکەتان دەدەن؟

وەڵام: جاری یەکەم کە لەلایەن بزاڤی خزمەتەوە بانگهێشتی گەشتەکە کرام، ٤ کەس بووین. لە زانکۆ دوو کەس و لە کلێسەی ئەنگلیکان و ڕۆمان دوو کەسی تر. ئەمە وەک تاقیکردنەوەیەک وابوو بۆ ئێمە. دەمانویست لە نیەتی خزمەت تێبگەین، لە نێوان خۆماندا وتمان” بێگومان ئەمە شتێکی لە پشتەوەیە، بەڵام با بزانین چی دەردەچێت”. لە ئینگلتەرا قسەیەک هەیە ” شتێک نیە بە ناوی خواردنی بەلاش”، کاتێک ڕۆشتین بەم شێوەیە لە بابەتەکەمان دەڕوانی، بەڵام کاتێک هاتینەوە بە تەواوی پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانمانەوە هاتینەوە. نەخێر هیچ مژار و ڕۆژەڤێکی نهێنی نەبوو، هیچ شتێکیان بەسەردا نەسەپاندین.

پرسیار:دوای کودەتاکە، ئەوەی لەسەر بزاڤی خزمەت وترا کاریگەری هەبوو لەسەرتان؟

وەڵام:

کودەتا و ئەو شتانەی من لە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بیستومە هێندە لە یەک دوورن… من هەر لە سەرەتاوە قەناعەتم ئاشکرا بوو. وتم لەوە دەچێت هەندێک کەس کە پێیان وایە سەر بە بزاڤی خزمەتن لەو کارەوە تێوە گلابن، بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نایەت کە بزاڤی خزمەتیش تێوە گلابێت. کاتێک کاتی بەسەردا ڕۆشت و شێوازی کاردانەوەی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتم بینی بەرامبەر ئەوەی لە تورکیادا بەرامبەریان دەکرێت، ئێستا زیاتر دڵنیام لە جاران. دەیانەوێت خزمەت بکەن بە قۆچی قوربانی. لەناو کەلتوری ئێمەدا باسی ئەوە دەکرێت کاتێک عیسا دەخەنە سەر خاچەکە، بە هاوڵاتیان دەڵێت” ئێوە منتان بینیوە و گوێتان لە قسەکانم بووە، گەر هەڵەیەکەتان لە من بینیوە، ئێوە ببن بە دادوەر و بڕیارم لەسەر بدەن”. هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتیش لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کرا، کاردانەوەی توند و هەڵچوونیان پشان نەدا و لە جیاتی هاتوهاوار هەوڵی باسکردنی ئەو زوڵمەیان دەدا کە لێیان کرا. ئێستا سەیری پێشێلکاریەکانی حکومەت و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی بزاڤی خزمەت دەبم، بە ڕاستی زۆر سەرسامم پێیان. ئیدی نازانم گەر هەمان شتیان بەرامبەر من بکردایە،ئایا بەو شێوەیە کاردانەوەم پشان دەدا یاخود نا، بە ڕاستی خۆشم نازانم.

پرسیار: ئایا بە ڕای ئێوە بزاڤی خزمەت هیچ هەڵەیەکی ئەنجام نەداوە؟ یان چی ئەنجام بدات هەڵە دەکات؟

وەڵام:

دەمەوێت ئاماژە بە دوو خاڵ بکەم. خزمەت هەمیشە باسی ئەوە دەکات کە دەیانەوێت نەوەیەکی ئاڵتوونی دروست بکەن و، لە ڕێگەی ئەو مرۆڤە جوانانەوە داهاتوویەکی جوان دروست بکەن. لەمەدا هیچ هەڵەیەک نیە. بەڵام ئەم جۆرە دەستەواژانە زۆر بە ئاسانی ڕێگەی ئەوە دەکاتەوە کە بە هەڵە لێت تێبگەن، ئەم جۆرە قسانە بەوە تۆمەتبار دەکرێن کەوا خۆیان بە هەڵبژێردرا و بەرزتر لە خەڵک دەبینن، ئەمە مەترسیەکە بۆ خۆی.

دووهەم شت: خزمەت هەمیشە باسی پەروەردە و ڕێگەی ڕاست دەکات. لەمەدا سەرکەوتوو بووە. ئەو مرۆڤانەی بزاڤی خزمەت پەروەردەی کردوون، هەمیشە لە پێگەکانی دەوڵەتدا شوێنیان بۆ خۆیان گرتووە و سەرکەوتووش بوون لە کارەکانیاندا. هەروەها ڕۆژنامەکانیان سەرکەوتووترین ڕۆژنامە بوون. ئەمە شتێکی باشە، بەڵام دەبێت ئەوەش ببینین کە ئەم شتانە دەماری حەسودی لە مرۆڤەکاندا هەڵدەستێنێت. دەبینین لە کتێبی پیرۆزدا چیرۆکی خەوەکەی حەزرەتی یوسف و هۆشداریدانی باوکی لەو بارەیەوە دەگێڕێتەوە بۆمان. هەر بەو هۆیەشەوە براکانی دەستیان کرد بە نەفرەت کردن لێی. پێم وایە ئەوەی لەم دواییانەدا بەسەر بزاڤی خزمەتدا هاتووە، لەگەڵ چیرۆکی حەزرەتی یوسفدا یەک دەگرێتەوە.

 

پێویستە کەسانێکی وەک خاوەنیئەم ڕێپۆرتاژە بناسین و لەگەڵیاندا دۆستایەتی دروست بکەین…

 

http://www.samanyoluhaber.com/batili-akademisyenin-gozunden-hizmet-hareketi-haberi/1298580/

Show More
Back to top button