بیروڕاهەواڵ

“با هەموو ئەو دایکانەی بە منداڵەکانیانەوە زیندانین ئازاد بکرێن”

عائیشە چەلیک یەکیک لەو ٧٠٠ دایکەی بە منداڵەکانیانەوە لە زیندانی کراون ئازاد کرا.

چەلیک مامۆستایەکی شاری ئامەدە و لە ماوەی ڕابردوودا تەنیا لەبەر ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا وتبووی ” با منداڵەکانمان لە شەڕ و پێکدادانەکاندا نەمرن”، لەلایەن دادگاوە سزای ساڵێک و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

هەر بۆیە مامۆستا عائیشە لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ منداڵەکەی خرایە زیندانەوە.

بەڵام دواتر دادگا بڕیاری لەسەر ئەوە دەرکرد بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد بکرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەی دادگا سەبارەت بە مامۆستا عائیشە و منداڵە ساواکەی، خانمێکی تر لە شاری نیغدە بە ناوی بونیە ئۆزمەن لەگەڵ منداڵە ٧ مانگەکەی خرایە زیندانەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا، لە زیندانەکانی تورکیادا ٧٠٠ منداڵی زیندانی بوونیان هەیە و، لە دوای ئازادکردنی مامۆستا عائیشە، زۆرێک لە هاوڵاتیانی تورکیا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئینتەرنێتەوە داوایان لە کاربەدەستانی تورکیا کرد دایک و مداڵە زیندانیەکانی تریش ئازاد بکرێت.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو چالاکوانی مافی مرۆڤ و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی مەزلومدێر(زوڵملێکراوان)،  لە تویتێکدا وتی ” مامۆستا عائیشە ئازاد کرا. ئێستا سەرەی سەدان دایک و منداڵی ساوای زیندانی ترە. ڕەوشی ناو زیندانەکان زۆر خراپە و دەیان منداڵی شیرەخۆر و دایکی شیردەری تێدایە کە بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵ نیە لە زیندان بن”.

پرۆفیسۆر جیهانگیر ئیسلامیش لە تویتێکدا وتی ” مامۆستا عائیشە ئازاد کراوە. هەواڵێکی خۆشە، پێویستە هەموو دایکان ئزاد بکرێن. تەنانەت هەموو ئەو زیندانیانەی کە دەستبەسەرن و لەلایەن دادگاوە مەحکوم نەبوون، پێویستە ئازاد بکرێن”.

ڕۆژنامەنوس ئیسماعیل کوچوک کەیاش لە تویتێکدا وتی ” مامۆستا عائیشە ئازاد کراوە، نوخشە بێت لە هەموو دایکان و منداڵەکانی زیندان، هیچ منداڵێک شایەنی ئەوە نیە لە ناو زینداندا گەورە ببێت”.

http://www.tr724.com/bebekleriyle-hapiste-olan-diger-anneler-de-tahliye-edilsin/

Show More
Back to top button