هەواڵ

با موستەفای تر نەمرن: گوڵی مێخەک لەسەر کورسی پلاستیکی دانرا

لە دیارترین شارە گەورەکانی ئەوروپا وەک: بەرلین، پاریس، زیوریخ، مالمۆ و بوخارێست و چەندین شاری دیکە چالاکی جیاواز لە ژێر ناوی “مردن لەسەر کورسی پلاستیکی سپی” بەڕێوەچوو. مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییانە یادکردنەوەی موستەفا کاباکچیئۆڵو بوو کە ڕۆژی ٢٩ی ئابی ئەمساڵ لەسەر کورسییەکی پلاستیکی لە زیندانێکی تاکەکەسیدا گیانی لەدەستدا.

سەرجەم چالاکییەکان لە لایەن خۆبەخشانی هەردوو ڕێکخراوی (Aktion für Flüchtlingshilfe) و (Human Rights Defenders) وە ڕێکخران.

لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا و بەم شێوەیە مەبەستی چالاکییەکان خرایەڕوو:

ئێمە وەک خۆبەخشانی هەردوو ڕێکخراوی (Aktion für Flüchtlingshilfe) و (Human Rights Defenders) ئەمڕۆ لێرەدا کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی باس لەو چەوساندنەوە و ستەمکارییانە بکەین کە لە تورکیا بەرامبەر بە کەسانی بێتاوان ئەنجام دەدرێن، وە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ستەمکاری و چەساندنەوەیەدا بوەستینەوە و بڵێی  “بەسە ئیتر!”.

موستەفا کاباکچیئۆڵو بە تاقی تەنها لەسەر کورسییەکی پلاستیکی سپی لە زیندانە تاکەکەسییەکەیدا بە مردووی دۆزرایەوە. دیمەنی گیان لەدەستدانی موستەفا بەو شێوەیە ناخی هەمووانی هەژاند. لە ناو ئەو هەموو ئازار و نەخۆشییەیدا چەندین جار سکاڵای کرد و داوای چارەسەری کرد بەڵام گوێی لێ نەگیرا و بە ئەنقەست بەرەو مەرگ ڕاپێچ کرا. بڵاوبوونەوەی وێنەکانی دوای گیان لەدەستدانی موستەفا لەسەر کورسییە پلاستیکییەکەی بۆ هەمووانی ئاشكرا کرد کە ئەو لە چ بارودۆخێکی ناهەمواردا دەژیا.

جگە لە موستەفا دەیان کەسی دیکە بە هۆی ئەوەی ڕێگرییان لێکراوە چارەسەری پزیشکی وەربگرن لە گرتووخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە. لە کاتێکی وەک ئێستادا کە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی لەسەر هەموو جیهان درووست کردووە، گرتووخانەکانی تورکیا نزیکەی دوو هێندەی توانای ئاسایی خۆیان بەندکراویان تێدایە بە بێ هیچ گوێپێدانێک بە ڕێنماییە تەندرووستییەکان و لە گرتووخانەکاندا بەندکراوان بەرەو مەرگ ڕاپێچ دەکرێن.

حکومەتەکەی ئاکەپە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە بڕیارێکی لێخۆشبوونی دەرکرد و بە پێی ئەو بڕیارە مافیا، دز، بازرگانی مادەی هۆشبەر، دەسترێژکاران و پیاوکوژان بە ئاسانی ئازاد کران بەڵام ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانی زانکۆ و بیرمەند و ئازادیخوازان لە زیندانەکاندا هێڵدرانەوە.

ئێمە ئەمڕۆ لێرەوە بەرامبەر بە هەموو ستەم و چەوساندنەوەی ڕژێمەکەی ئێردۆغان دەڵێین “ئیتر بەسە!”

بەرامبەر بە دەستگیرکردنی کەسانی بێتاوان بە بیانووی پڕوپووچ و ڕاپێچ کردنیان بەرەو مەرگ لە ناو زیندان دەڵێین “ئیتر بەسە!”

بەرامبەر بە گەورەبوونی ٧٨٠ منداڵی ساوا لە ناو گرتووخانەکان دەڵێین “ئیتر بەسە!”

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/baska-mustafalar-olmesin-ses-ver-haberi/1356436/

Show More
Back to top button