بیروڕاهەواڵ

با مامۆستا نەگریەنین!

جەمیل تۆکپنار

 

ئێستا بۆ پێش ٧٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێمەوە.

لەوە دەچێت مامۆستا هێشتا تەمەنی ١٠ ساڵ بوو بێت، خۆشەویستی بۆ خزمەت سەریهەڵداوە و دواتر سەرتاسەری وڵات و هەموو دونیاشی گرتەوە.

ماوەی ٧٠ ساڵە ئەو خزمەتەی لە تورکیا و هەموو دونیا ئەنجامدراوە و لای ئەهلی خۆی ئاشکرایە و پێویست بەوە ناکات لێرەدا بیانبژێرمەوە.

تەنیا دەمەوێت بیر لەو ڕاستیە تاڵە بکەنەوە: ئەو خزمەتەی جەنابی مامۆستا ماوەی ٧٠ ساڵە هەموو تەمەنی خۆیی بۆ تەرخان کردووە، بیر لەو وێرانکاری و ڕووخان بکەنەوە کە لە ٥ ساڵی ڕابردوودا بەرامبەری ئەنجام دراوە. ئایا لە بەرامبەر ئەمەدا هەست بە خەم، گریان، ناڵە و تێکشکاندنی ئەو هەموو هیوایەی مامۆستا دەکەن کە هەیبوو؟

مرۆڤ جاری وەها هەیە لە بەرامبەر ڕوخانی ساناترین شتدا دڵی بەرگە ناگرێت و خەفەت دەخوات، ئینجا بیر لەو هەموو دامودەزگایانە بکەرەوە کە بە هەزار دەرد و ناسۆر پێکەوەنراون هەتا نەوەکانی داهاتوو پێبگەیەنێت، ئایا دڵی مامۆستا بەرگەی ئەم هەموو شتە دەگرێت و فرمێسکی چاوەکانی وشک دەبنەوە و دڵێکی ئاسودە بە خۆیەوە دەبینێت؟

هەرگیز! مامۆستایەک کە بۆ ڕزگارکردنی مێرولەی ناو ئاویش کاتژمێرێک خۆی خەریک دەکات، مرۆڤێکی دڵ کە لە بەرامبەر مەرگی هەنگێکی ژوورەکەیدا دەست دەکات بە گریان، ئایا لە بەرامبەر ئەو خوێندکارانەی کە لە زیندانن و ئاوارە بوون و خنکاون و گەشتوون بە پلەی شەهیدی مەعنەوی،    کێ دەزانێت چەندە خەفەت دەخوات و چەندە ئازار دەچێژێت.

مامۆستا لە دوای وەفاتی مەهمەت ئۆزیوردی ڕەحمەتی وتی”  گەر بڵێم هێندە گریاوم لە چاومدا فرمێسک نەماوە، ئەوا لە شوێنی خۆیدایە. وامزانی بە وەفاتی ئەو پشتم شکاوە، زۆر ئازاری پێدام”. ئێنجا لە بەرامبەر مەرگی ژن و منداڵ و پیرو پەکەوتە کە ڕۆژانە لە دەریاچەی مەریچدا دەخنکێن، کێ دەزانێت چەندە ئازار دەچێژێت و، پێشبینی شتێکی لەو جۆرەش کارێکی هێندە سەخت نیە.

دەی وا وتمان ئەو بەڵا و موسیبەتانەی بەسەر مرۆڤەکاندا دێن پاداشتی ئەو دونیایان دەست دەخات و ئەمە بۆ ساتێک دڵی داینەوە، ئەی چۆن دڵنەوایی خۆمان بدەینەوە بەرامبەر ئەو وێرانکاری و ڕووخانەی ڕووی لە دەیان هەزار دامودەزگای خزمەت کرد کە بۆ پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوو دروست کرابوون. لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک دەرسخانەکان داخران و مامۆستا بە دەنگی خۆی هۆنراوەی ” کەشتیەکەم نقوم بوو لە دەریای خەمدا” خوێندەوە، هێشتا ئازار و ئاگری ئەو ئازارەی لە دڵماندا زیندووە و، هیواخوازین ئەو فرمێسکانەی چاوی ئەو ئاگری دۆزەخەی ڕۆژگاری ئەمڕۆمانی داگیر کردووە، بکوژێنێتەوە.

لە ڕاستیشدا ئەمەش خەم و دەردی ڕاستەقینەمان نیە، ئەو دامودەزگایانەش سەر لە نوێ دروست دەکرێنەوە و باشتریش لە جاری جاران، بەڵام خەمی ڕاستەقینە ئەوەیە کەسانێکی زۆر لەم نێوەندەدا بێبەش دەبن لە خزمەتی ئیمان و قورئان؛ ئەگەر زۆرە ملیۆنان کەس بەم هۆیەوە تاقیکردنەوەیەکی ئەبەدی بدۆڕێنن.

ئەمە ئازارێکی وەهایە مامۆستا سەعید نورسی لە بارەیەوە فەرمویەتی” گەر قورئانەکەمان لەسەر زەوی بە بێ خاوەن بمێنێتەوە ئەوا بەهەشتم ناوێت، گەر بشچمە ناوی ئەوێش بۆ من دەبێتە زیندان. گەر ئیمانی گەلەکەم لە سەلامەتیدا ببینم ئەوا ڕازیم لە کڵپە و بڵێسەی ئاگری دۆزەخدا قرچەم لێهەستێت. چونکە لەو کاتەدا گەر لاشەشم بسوتێت، دڵم گوڵ و گوڵستان دەگرێت”.

زوبەیر گیوندوزئاڵپیش کە وێنەی بێبەشبوونی نەوەکانی داهاتوو دەکات لە وانەکانی ئیمان دەڵێت” گەر لە بەرامبەر خەم و خەفەتدا پارچەیەک لە دڵ بپچڕایە، ئەوا دەبوو کاتێک هەواڵی “گەنجێکی تر لە ئیمان دەرچوو” مان دەبیست، هێندە هەموو پارچەکانی ئەتۆم ئەو دڵە پارچە پارچە ببوایە”.

مامۆستا هەریەک لە سەعید نورسی و خوێندکارە ئازیزەکەی بە ناوی زوبەیر گیوندوزئاڵپ بە باشی دەناسێت و لەسەر ڕێچکەی ئەوانە، کەسێک کە ٧٠ ساڵی تەمەنی لە بۆ خزمەتی ملیارەها مرۆڤی بێبەش لە وانەکانی ئیمان و ناسینی خودا تەرخان کردووە، زۆر باش دەزانم لە حاڵی ئێستادا چ ئازارێک دەچێژێت و چۆنی دەتلێتەوە.

تەواوی ئەم دەرد و ناسۆریە، پێکەنین و خۆشی و خواردن و خواردنەوە و خەوتنی لەبیر دەبەنەوە و، گەرچی ئەو هیچ کاتێک شەیدای خواردن و خواردنەوە و خەوتن نەبووە. ئەو هەرکاتێک ساتێک چاوی چووبێتە و خەو و خواردنێکی خۆش بخوات، دەستبەجێ دوای ئەوە شەوانی بێ خەوی و پڕ فرمێسک و نزا، دەبنە هاوڕێی. بێگومان نزای خێر و بە کوڵ وەڵامدانەوەی خودای بە دوا دێت، بەڵام ئەویش مرۆڤە و گەر ئەمڕۆ هاوبەشی خەمی ئەو نەبین و بۆی دەرنەبڕین، کەی هاوبەشی خۆمانی بۆ دەربڕین و کەی دەست بکەین بە گوێڕایەڵی ئامۆژگاریەکانی. گەر لەم ڕۆژانەدا مژدەی پڕۆژەی نوێی خزمەتی پێنەدەین، کەی دەتوانین مژدەیەکی وەهای پێبدەین، گەر ئەمڕۆ بە دانانی بەردی بناغەی نوێی پرۆژەکانی خزمەت دڵخۆشی نەکەین، چ کاتێکی ترمان لەبەردەستدا ماوە هەتا ئەم کارە ئەنجام بدەین؟ گەر ئەمڕۆ بە سەرکەوتن و کاری ناوازە غەرقی دڵخۆشی نەکەین، چ کاتێکمان لەبەردەستدا ماوە هەتا کاری وەهای تێدا ئەنجام بدەین؟

دۆستان لە کەموکورتیم بمبورن و وەک ئوستاد دەڵێت” لە گۆڕی دڵەوە ڕاستیەکان بە ڕوتی هاتنە دەر،     ئەوەی نامەحرەمە با سەیری نەکات”، من دەمەوێت هەندێک لە ناسۆری خۆم لەگەڵ ئێوەدا بەش بکەم. لەبەر ئەوەی پێموایە ئەو شتانەی لە سەرەوە ئاماژەم پێدان کاریگەریان هەیە لەسەر تەندروستی، ئاسودەیی و تەنانەت مەترسیان هەیە لەسەر ژیانی مامۆستا، ماوەی ١٥ ساڵە بەردەوام هەموو ڕۆژێک لە نوێژەکانمدا ٢٠ تا ٣٠ جار ناوی دەهێنم و نزای خێری بۆ دەکەم.

ماوەیەکە نزایەکی ترم خستۆتە سەر نزاکانی پێشووم و ئوستادیش لە کتێبی پاشکۆی کاستەمۆنودا بەم شێوەی باس لە نزایەک دەکات کە بۆی کراوە:

حەسەن ئاتیفی ئایدنی، نزایەکی بێ هاوتای لە پاشکۆی ئەو نامەیەدا نوسیوە کەوا ڕەوانەی حافز عەلی کردووە و تێیدا دەڵێت” پەروەردگارا ئەو سەعیدە بهێنە پێکەنین، هەتا بە پێکەنینی گوڵەکان بپشکوێن”، ئیدی ئەمە کەرامەتی پەیامەکانی نورە لەسەر ئیخلاسی ئەو نزایەی،ئەو سەعیدە داماوەی ماوەی ٣٠ ڕۆژ بوو تەنیا جارێکیش پێنەکەنیبوو، لەو ڕۆژەدا ٣٠ جار پێدەکەنێت و…

منیش هاوشێوەی ئەو نزایە دەڵێم” پەروەردگارا زەردەخەنە بخە سەر ڕووی مامۆستا و، ئاسوودەییەک بهێنە بە دڵیدا لە دوای ئەو هەموو ڕووداوانەی کە خوێیان کرد بەسەر برینی دڵیدا. لە بەرامبەر سەرکەوتنەکانی خزمەتدا مژدەی پێبدە و ئێمەش بکە هۆکاری ئەوەی ئاسودەییەک بە دڵیدا بهێنینەوە”.

باشە ئێمە چۆنی ببینە هۆکاری ئەوەی دڵی خۆش بکەین؟

لە ڕاستیدا ئێمە هەموو ڕۆژێک ئەو دەگریەنین و خەم و خەفەتی تازەی بۆ دروست دەکەین.

چۆنی وا دەکەین؟ بە ئەنجامنەدانی ئەو کارانەی پێشنیاری کردنیان دەکات و بە کردنی چەند کارێک کە دڵی پێیان خۆش نیە.

چی لە ئێمە دەوێت؟

مامۆستا دەیەوێت هاریکاری ئەو کەسانە بکەین کە لەم ماوەیەدا زیانی ماددی مەعنەویان بەرکەوتووە.

ماوەی ٥ ساڵە پێشنیارمان بۆ دەکات کە نوێژەکانمان زۆر بە کوالیتی بەرز ئەنجام بدەین و لە نزاکردندا  زۆرقوڵ ببینەوە.

دەڵێت زوڵمەکان بە هەموو دونیا بگەیەنن و ئاسانکاری بۆ کاری زاڵمان مەکەن.

دەیەوێت بەجێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆژەی نوێ، بەردەوامی بە خزمەتە بەرچاوەکان بدەین.

هەروەها ئارەزوی ئەوە دەکات لە کاتی ئەنجامدانی ئەم کارانەدا برایەتی و تەباییو یەکگرتوویمان داستانی سەر زاری هەموو لایەک بێت.

بۆ خاتری خودا قسە بکەن، تا چەندە ئەم کارانەمان بەجێگەیاندووە و چەندە حەقی خۆیمان پێداون؟ بۆ ئەوەی سبەینێ نەڵێین “خۆزگە فڵان شتیشمان ئەنجام بدایە”، گەر ئەمڕۆ حەقی ئەم کارانە وەک خۆیان بدەین باشتر نیە؟

بە تایبەت لە بابەتی برایی و تەباییدا مامۆستا هێندە بریندارە، گەر نوسینەکەی سولەیمان سارگنتان نەخوێندۆتەوە کە لە ١٦ ی ئابی ٢٠١٦ لە ژێر ناوی ” کورت و پوخت بەڵام بە گلەییەوە” بڵاوی کردۆتەوە ئەوا بیخوێننەوە، کاتێک

ئەو وتارەم خوێندەوە وامزانی دار وبەرد دەکەوێتە لەرزین بەڵام هەیهات. وەک ئەوە وەهایە ڕۆژەڤی ئێمە و مامۆستا ئەرز و ئاسمانی فەرق بێت.

ئەمەش بەشێکە لەو وتارە کە بریتیە لە گلەییەکانی مامۆستا:

لەبیری بکەن! هەرچیتان کردووە بە ناوی حەسەنات و کاری چاکەوە فەرامۆشی بکەن!، بەڵام تەنانەت بچوکترینی کاری چاکەی براکانتان لەبیر مەکەن. هەمیشە با لەبەرچاوتان بێت و شانازی پێوە بکەن”.

ڕێک لەم شوێنەدا پرسیارێکی لەم شێوەیە لە مامۆستا دەکرێت:

ئایا بەدینەکردنی یەکگرتوویی ڕۆحی لە نێوان کەسانی باوەڕدا، پەیوەندی هەیە بەو بارە سەختەی لە حاڵی ئێستادا دەگوزەرێت؟

وەڵامەکەشی بە هەمان  نەغمەی گلەییەوە بەردەوام دەبێت و دەڵێت:

نەخێر، ئەوەی بەسەر ئێمەی موسوڵمان هاتووە بەهۆی لە دەستدانی هەست و شعوری یەکڕیزی و یەکگرتووی نێوانمانە. ئەو پەیوەندیەی لەبەر خودا هەمانە بە یەکەوە ،گەر ڕێکەوتن و هەماهەنگی تێدا بێت دەبێتە هۆکاری سەرکەوتنی ئیلاهی، ئێمە ئەوەمان لە دەستداوە. هەروەها لەم بابەتەشدا دەکەوینە گوناحەوە. هەروەها دەشێت بە بێ ئەوەی ئاگامان لە خۆمان بێت ببینە هۆکاری ئەوەی کەسانێکی تر لە ئیسلام دوور بخەینەوە. بەڵام چی دەبێت گەر چاومان لە هەڵە و کەموکوڕی براکانمان بنوقێنین؟! چی دەبێت گەر وزەی خۆمان لەو بابەتەدا بە فیڕۆ نەدەین؟

دۆستان با خۆمان فریو نەدەین، وەڵاهی گەر بە تەواوی ڕێک و تەبا بین ئەوا دەتوانین ١٠ قاتی ئێستا کاری سوودبەخش و  بەسوود ئەنجام بدەین و ئەمەش ئەرکە لەسەر شانمان و پێویستە ئەنجامی بدەین.

وەرن با جارێکی تر پەیامی ئیخلاس و برایەتی بخوێنینەوە، پرۆگرامی تایبەت بکەین. با ڕۆحی تەبایی و یەگرتوویمان پتەو بکەینەوە، بەسە چیدی با مامۆستا نەگریەنین و زەردەخەنەیەک بخەینە سەر دەموچاوی!

http://www.tr724.com/hocaefendiyi-aglatmayalim/

 

Show More
Back to top button