بیروڕا

با ئەم هەلە لەدەست نەدەین!

بەخامەی: مەهمەت عەلی شەنگوڵ


 

وەک زۆرێک لە هاوڕێکانم، منیش دوا دەمەکانی تەمەنم بەسەر دەبەم. ئیدی نەفسم قبوڵی بکات یاخود نا لە ڕیزی ئەوانەم کە بە پیر ناو دەبرێن، بەڵام هەرگیز پەکەوتە نین.

وەک هەتا ئەمڕۆ بەم شێوەیە بووین، لەمەودواش چاوەڕوانیەکی ماددی یان مەعنەویمان لە دونیا نیە. هەموو ساتێک چاوەڕێی ئەوەین عیزرائیل لە دەرگامان بدات.

بە ناوی خۆمەوە قسە دەکەم، هەموو ڕۆژێک لە دوای نوێژی عەسر، کاتێک وەختی نوێژی ئێوارە دێت  و ئەنجامی دەدەم، ئیدی پێموایە کاتی ڕۆشتن لە ساڵۆنی چاوەڕوانی دونیا هاتووە و، پێویستە لە تونێلی گۆڕەوە تێپەڕم و، بە خودا و پێغەمبەر و دایک و باوکم کە هۆکاری هاتنی منن بۆ دونیا و دۆستان و خۆشەویستانم شاد ببمەوە و، هەر بەم جۆرە بیر کردنەوانەوە دەچمە ناو جێگەکەمەوە.

بەیانی کاتێک چاوم دەکەمەوە، لە جیاتی شاد بوونەوە بە خۆشەویستانم، دەبینم دیسان لە دونیادام و لەناو ناڕەحەتیدام؛ دەبینم زاڵمان و کافران و دووڕووەکان، بە شێوەیەکی بێ ویژدانانە زوڵم لە منداڵ، ژن، ئەو برا و خوشکانەمان دەکەن کە زیاتر لە دونیا ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی ئیمان و قورئان و مرۆڤایەتی تەرخان کردووە.

زوڵمێکی وەها نەشیاو کە بەرامبەر مرۆڤەکان ئەنجام دەدرێت و تەنانەت کارێکی وەها بەرامبەر ئاژەڵانیش شیاو نیە، پلیشاندنەوەی ژنان و منداڵان و کەسە بێ گوناحەکان، بێگومان جەرگی ئێمە داخ دەکەن و خەمبارمان دەکەن. بەڵام بینینی کەسانێک کەوا لەناو ئێمەدا بوون و ئێستا یارمەتی زاڵمان دەدەن ئیدی خۆیان ئەمە بزانن یاخود نا، ڕۆحمان زیاتر دەکرمێنێت و ویژدانمان ئەشکەنجە دەدات. سەرەڕای ئەمەش هەتا ئەو شوێنەی توانامان هەیە، هەوڵ دەدەین پاڵپشتی باشترینی نەوەکان بکەین کە لە دوای ئێمە دێنە دونیاوە و کۆششمان بۆ ئەوەیە دونیایەکی جوانتریان بۆ بەجێبهێڵین؛ لەم بابەتەشدا بانگهێشتی براکانمان دەکەین  بۆ یەکگرتوویی، خۆشەویستی، یەکێتی و تەبایی، هەنگاو هەڵگرتن بە ڕۆحی برایانەوە، بەم شێوەیە دەتوانن سوود و کەڵکیان بۆ ئاشتی لەسەر ڕوی زەوی هەبێت.

لە هەنگاوی هەڵگرتنی هەستیانە دوور بکەوینەوە و بێ ئەوەی هەڵەی تاکە کەسەکان بگشتێنین، لە جیاتی ڕاستیەکانی خۆمان بە گوێرەی فەرمانی الله و پێغەمبەرەکەی کە بریتیە لە ڕاوێژ، بناغەی هەنگاوەکانمان دادەنێین و ڕێکیان دەخەین.

ئێمە ڕق و کینە و نەفرەت و دوژمنایەتیمان بەرامبەر کەس نیە، بەڵام پێویستە گوزارشت لە وابەستەیی خۆمان بە ئیمانمان و پرەنسیپە گشتیەکانی خزمەتەوە بکەین و ئەوە دووپات بکەینەوە کە فەرامۆشمان نەکردوون. لە نێو هەوڵ و کۆششی ئەوەداین کە ئومەتێکی مامناوەند بین و لەم بابەتەشدا هەرچیەک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی بکەوێتە سەرشانمان هەوڵ دەدەین فەرامۆشی نەکەین.

لە پاڵ ئەوەی کەموکورتی نەنواندن لە ڕێزگرتنی گەورەکانماندا بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین، لە هەمان کاتدا بە خۆشەویستی و سۆز و بەزەییەوە لە بچوکەکانمان نزیک دەبینەوە کە گەورەکانی داهاتومانن و، ئامادەکردنی ئەوان بۆ داهاتوو وەک ئەرک و بەرپرسیارێتیەک قبوڵ دەکەین.

لە ڕێگەی پشتبەستن بە دەسەڵاتی بێ کۆتای پەروەردگارمان – هەلومەرجەکان هەرچۆنێک بێت – هەتا ئەمڕۆ بە هیچ شێوەیەک نەکەوتوینەتە ناو بێ ئومێدیەوە. پشتیوان بە خودا لەمەودواش ناکەوینە ناو هیوابڕاویەوە. خودای فەرمانڕەوا و شارەزا، ئاگای لە هەموو ئەو شتانەیە کەوا ڕوو دەدەن. لە هەموو کار و فەرمانێکی ئەودا حیکمەت و دانایی بوونی هەیە. ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کەوا کەسی ئیماندار لە گرتنەبەری هۆکارەکاندا نابێت کەموکورتی بنوێنێت.

ئەقڵ و شعور و ئیرادەمان بە وەحی ئاسمانیەوە ببەستینەوە و دڵمان وابەستەی ڕەزامەندی خودا بکەین و تەنیا ئەنجامدانی ئەرکی سەرشانی خۆمان لە ئەستۆدایە. گەر سەرەڕۆیانە بە ئازادی بژین و  دوای نەفسی فەرمانکەر بە کاری خراپە بکەوین، ئەوا واتای ئەوەیە بووینەتە دیلی شەیتان و نەفس.

لە ئایەتی ٨،٩،١٠ سورەت شەمسدا هاتووە” سوێند بێت بەوەی ڕێگەی خراپە و خۆپاراستنی پشانی نەفس داوە، ئەوەی نەفسی لە پیسی ماددی و مەعنەوی پاک بکاتەوە سەرکەوتوو دەبێت. ئەوەی بەرگی گوناحیشی بە بەردا بکات، لە دۆڕاوان دەبێت”.

خزمەت لەسەر بنەما سەرەکیەکانی ئیمان بونیاد نراوە. بە هۆی پرەنسیپەکانی فیداکاری و خۆبەخشیەوە بەردەوامە. لە بناغەیدا یەکانەکی ڕۆحی، ئەمنیەت، ئاشتی، دادپەروەری، دیموکراسی، خۆشەویستی و برایەتی هەیە.

حەزرەتی محمد پێش ١٤ سەدە بە فەرمانی خودا بناغەی ئیسلامی لێداوە کە هەتا ڕۆژی قیامەت بەردەوامی دەبێت، هەروەها پرەنسیپەکانی موسوڵمانبوونی بە ئێمە ڕاگەیاندووە. زۆرێک لە دوژمنەکانیشی سەرئەنجام دانیان بە ڕاستی پەیامەکەیدا ناوە و بە ئیمان هێنانیان شەرەفمەند بوون.

ئەمڕۆ یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی ئێمەش ئەوەیە، تەنانەت بەرامبەر ئەو کەسانەی بە هۆی ئیمان و خزمەتەوە دوژمنایەتیمان دەکەن، دڵنیاییان پێبدەین و پێگەشتوویی خۆمانیان بۆ بسەلمێنین.

هەروەها جگە لە داواکردنی مافە ڕەواکانمان لە ڕێگەی دادپەروەریەوە، بێ ئەوەی وەڵامیان بدەینەوە بە شێوازی خۆیان، بێ ئەوەی بڕژێینە سەر شەقامەکان، دەبێت بە کردار ئەوە پشانی هەموو لایەک بدەین کەوا چاومان لە ماڵ و گیان و ناموس و پلە و پایەی کەس نیە.

Show More
Back to top button