بیروڕاهەواڵ

بانگەوازێک لە مەیدانی تایمزەوە بۆ تورکیا: زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکەن


مەیدانی تایمزی ویلایەتی نیویۆرک، لە ڕێکەوتی ١٠ ی کانونی یەکەم کە ڕۆژی جیهانی مافەکای مرۆڤە، چالاکیەکی نائاسایی تێدا ئەنجامدرا. چالاکوانەکانی مافی مرۆڤ، بە مەبەستی سەرنج ڕاکێشان بۆ ئەو کارە ناڕەوایانەی لە تورکیادا ئەنجام دەدرێت، لە مەیدانەکە کۆبوونەوە.
ڕێکخراوی پارێزەرانی تورکیای بێدەنگکراو، لە ١٧ شوێنی جیاواز، پرۆتێستۆی کارە ناڕەواکانی کاربەدەستانی تورکیای کرد.
ڕێکخراوەکە لە مەیدانی تایمزی نیویۆرکدا، بانگەوازیان بۆ کاربەدەستانی تورکیا کرد و لە پۆستکاردەکانیاندا نوسییان ” زیندانیە سیاسیەکانی تورکیا ئازاد بکەن”.
ڕێکخراوەکە بە مەبەستی سەرنج ڕاکێشان بۆ داواکانیان، پیتی گەورەیان بەکارهێنا کە درێژییەکەیان دوو مەتر دەبوو.
هەروەها ڕێکخراوەکە جگە لە نیویۆرک، لە شارەکانی شیکاگۆ، کانساس سیتی، ئۆکلاهۆما، تولسا، ئەتڵانتا، بۆستۆن و چەندین شوێنی تر پڕۆگرامی یادکردنەوەی مافەکانی مرۆڤیان ڕێکخست.
چالاکیەکان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سنوردار نەکرا و، لە شارەکانی کیچنەر و ئۆتاوای وڵاتی کەنەداش چالاکی هاوشێوە ئەنجامدرا.
چالاکیەکان لە پارکی ناوەندی نیویۆرکەوە دەستی پێکرد. دوای خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لە سەنتراڵ پارکی نیویۆرک، چالاکوانان بەرەو مەیدانی تایمز بەڕێکەوتن.
خۆپشاندەران لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی پیتی گەورە کە درێژییان دوو مەتر بوو، داوایان لە کاربەدەستانی تورکیا کرد زیندانە سیاسیەکان ئازاد بکەن.
هەروەها چالاکوانان لە ڕێگەی لەبەرکردنی جلی زیندانیەکانی تورکیاوە، هەوڵی ڕاکێشانی سەرنجی هاوڵاتیان و مێدیاکانیان دا و ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینتەرنێتیش هاشتاگی #FreePoliticalPrisonersInTurkey بڵاوکردەوە.

“لۆری ئازادی”

لەلایەکی ترەوە چالاکوانان، لە ڕێگەی لۆریەکەوە کە ناوی “لۆری ئازادی” یان لێناوە و درێژیەکەی ١٦ مەترە، بە هەڵواسینی چەند پۆستەرێک کە کارە نایاسایەکانی کاربەدەستانی تورکیا ڕوون دەکاتەوە، داوای ئازادییان بۆ ژن و منداڵانی ساوای ناو زیندانەکانی تورکیا کرد.
لە وێنەی سەر لۆریەکە ئاماژە بەوە کراوە کە لە تورکیای ئێردۆغاندا زیاتر لە ٣٠ هەزار هاوڵاتی بە شێوەیەکی نایاسایی زیندانی کراون و، دەیان هاوڵاتیش بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لە دەستداوە. لۆریەکە لە ڕێکەوتی ٦ ی کانونی یەکەمەوە دەستی بە گەشتی ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمەریکا کردووە و، ئێستا بەرەو ویلایەتی شیکاگۆ بەڕێکەوتووە.

Show More
Back to top button