هەواڵ

بانگەوازێک لە لەندەنەوە بۆ تورکیا لە ڕۆژی دیموکراسیدا: تورکیا مافی دیموکراسی بوونی هەیە

ڕێکخراوی “پارێزەرانی تورکیای بێدەنگکراو” (Advocates of Silenced Turkey)، بە بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی دیموکراسییەوە لە بەرواری ١٥ی ئەیلولدا، لە ڕێگەی شاشە گەورەکانی چەند شوێنێکی دیاری ناو شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، سەرنجی ڕای گشتی جیهانی بۆ بارودۆخی دیموکراسی لە تورکیا و ڕووداوەکانی ڕفاندن و بێسەروشوێن کردن و زیندانە سیاسییەکان ڕاکێشا و چەندین درووشمی وەک “تورکیا مافی دیموکراسی بوونی هەیە” ، “ڕووداوی ڕفاندن و بێسەروشوێن کردنەکانی تورکیا ڕابگرن” و “زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکەن” ی بڵاوکردەوە.
لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ وە هەتا ئێستا، حکومەتەکەی ئاکەپە لە تورکیا مافی کارکردنی لە هەزاران کەس زەوت کردووە، ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لەگەڵ بەندکراواندا بەکاردەهێنێت، بە شێوەیەکی ڕەشبگیرانە خەڵکی بێتاوان دەستگیر دەکات، بە ئاشکرا مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات.
حکومەتەکەی ئاکەپە مافی نەیارەکانی بە هیچ دەزانێت. زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بە هەڕەمەکی دەستگیرکراون و لەوانەش زیاتر لە ٨٠ هەزار کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر ڕەوانەی گرتووخانەکان کراون. جگە لەوە بەندکراوەکان لە لایەن کارمەندانی دەوڵەتەوە بە توندی ئەشکەنجە دەدرێن و بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. لە مانگی تەموزی ٢٠١٦ وە هەتا ئێستا زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
یەکێک لە خراپترین کارەکانی حکومەتی تورکیا کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا ئەنجامیدا بریتیی بوو لە دەستگیرکردنی ژنانی دووگیان و ئەو ژنانەی تازە منداڵیان بووە. هەندێک لە دایکەکان لەگەڵ منداڵە ساواکانیاندا لە زیندانەکاندا بەندکراون و هەندێکی دیکەشیان بە زۆر لێکدابڕێندراون.

 

http://www.samanyoluhaber.com/demokrasi-gunu-nde-londra-dan-cagri-turkiye-demokrasiyi-hak-ediyor-haberi/1376419/

 

Show More
Back to top button