هەواڵ

باری نائاسایی تورکیا بۆ هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بەردەوامی هەیە

 

لە پاش کودەتا دروستکراوەکەی 15ی تەمووزی 2016، باری نائاسایی لە تورکیا ڕاگەیەندرا و ڕۆژی 18 ی تەمووزی 2018 کۆتایی هات، بەڵام ڕێکارەکانی باری نائاسایی لە ئێستاشدا بەردەوامی هەیە. داواکاری گشتی دادگاکان لەپێناوی بەکارهێنانی بڕیارەکانی باری نائاسایی لەبەرامبەر هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت داواکاری پێشکەش بە دادگاکان دەکەن. دادگاکانیش ئەو داوایانە قبوڵ دەکەن. لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی بینینی پارێزەرەکان سنووردا دەکرێت، سەردانەکان تۆمار دەکرێت و ڕێگری لە پارێزەرەکان دەکرێت و چەندین بڕیاری نایاسایی دیکە قبوڵ دەکرێت و دەیخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم بارودۆخە بەسەر کازم ئاڤجی 64 ساڵانیشدا پەیڕەو دەکرێت کە ڕێژەی پێداویستی تایبەتی ٪68ـە و لە بەندینخانەی سینجان لە ئەنقەرە زیندانی کراوە. ئاڤجی لە کاتێکدا نەخۆشی دڵ و شەکرەشی لەگەڵدایە، دەبوو ئەو سنوورەی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزەرەکەی بۆی دانرابوو، لەدوای 18 ی تەمووزەوە هەڵبگیرێت. بەڵام ئێردینچ هاکان ئۆزدەباکئۆغڵو داواکاری گشتی ئەنقەرە داوایەکی پێشەکەش کردبوو کە ڕێکارەکانی باری نائاسایی بە هەمان شێوە بەرامبەر هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت جێبەجێ بکرێت.

داوکاری گشتی ئۆزدەباکئۆغلو داوای کردووە کە کۆبوونەوەکانی کازم ئاڤجی لەگەڵ پارێزەرەکەی بۆ ماوەی 3 مانگ تۆمار بکرێت، هەروەها چاودێرێکیش لە کۆبوونەوەکاندا ئامادەبێت، هەروەها ئاماژەشی بەوە کردووە کە ڕەنگە بۆ ماوەی 6 مانگ کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزەرەکەی لێقەدەغەبکرێت.

کازم ئاڤجی لە 15 ی کانوونی یەکەمی 2015 وە لە زینداندایەوە و لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا سزای  زیندانی هەتا ٠هەتایی لەگەڵ هیدایەت کاراجا، ئیلهان ئێشبیلان و عەلائەدین کایادا بەسەردا سەپێنرا.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/ohal-cemaat-icin-devam-ediyor/

Show More
Back to top button