هەواڵ

بابەتی ڕفاندنی سەڵاحەدین گولەن لە کینیا لە ڕۆژەڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە

بابەتی ڕفاندنی مامۆستا سەلاحەدین گولەن، کە لە لایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە ڕفێندرا و بە زۆر ڕەوانەی تورکیا کرایەوە، لە ئێستادا لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UN) تاوتوێ دەکرێت.

بڕیار وایە ئەنجومەنی ڕفاندنەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرواری ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ دا کۆببێتەوە و ڕۆژەڤی سەرەکی کۆبووەکەش بریتیی دەبێت لە بابەتی ڕفاندنی مامۆستا سەڵاحەدین گولەن.

ئەنجومەنەکە لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “ئەندامانی ئەنجومەنی ڕفاندنەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتی ژمارەی ١٢٥ی خۆیدا کە لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢١ دا ئەنجام دەدرێت، بابەتی ڕفاندنی سەڵاحەدین گولەن لە کینیا تاوتوێ دەکات”.

https://www.tr724.com/kenyadan-zorla-kacirilan-selahattin-gulen-bmnin-gundeminde/

 

Show More
Back to top button