هەواڵ

بابەتی ئەشکەنجەدان لە تورکیا لە لایەن دادگاوە هەڵدەسەنگێندرێت

دادگایەک بە ناوی (Turkey tribunal)، کە دادگایەکی بڕیاردەری مەدەنییە، لە بەرواری نێوان ٢٠ – ٢٤ ی ئەیلول لە شاری جنێف لە سویسرا بە مەبەستی دادگایی کردنی حکومەتەکەی ئاکەپە کۆدەبێتەوە. دادگاکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتی تورکیاوە تاوتوێ دەکات. دادوەرانی دادگاکە بریتیین لە: دادوەرانی پێشووی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، سکرتێری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دادوەری دادگای دەستووری ئەفریقای باشور، وە جێگری سەرۆکی دادگای ئیداری ئەنجومەنی ئەوروپا.

دانیشتنەکانی دادگاکە ئەمڕۆ لە شاری جنێف لە سویسرا دەستیپێکرد و بڕیار وایە ماوەی ٥ ڕۆژ بخایەنێت. لە کۆتایی ٥ ڕۆژەکەدا، واتە لە ٢٤ی ئەیلولدا دادگاکە بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسییەکە دەدات و بڕیارەکەش بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بینەری دادگاییەکە ببن:

 

 

Show More
Back to top button