هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

ئەی مرۆڤ نرخی خۆت بزانە!

ئەی مرۆڤ نرخی خۆت بزانە! وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 10.12.2018

 

 

قورئان باسی دوو جار نزا دەکات کە لەلایەن مرۆڤەکانەوە دەکرێن.

هەندێکیان دەڵێن : فَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا وَمَا لَهُ فِي اْلآخِرَةِ مِنْ خَلاَقٍ خودایە لە دونیادا جوانیەکان و هەڵبژێردراوەکانمان پێبدە، ئیمکانەکان، باق و بریقەکان، کەشخەییەکان، کۆشکەکان، ڤیلاکان، کەشتیەکان، کیلۆ کیلۆ ئاڵتون، ڕۆڵە و نەوەکان، نەوەگەلێکی زۆر کە بە دوای ئێمە – بە تایبەتی من – دا دێن،  پێمان ببەخشە تیشک و مەشخەڵگەلێکی داهاتوو کە هەرگیز خامۆشبوونیان بۆ نەبێت، قورئانی کەریمیش دەفەرموێت: فَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا وَمَا لَهُ فِي اْلآخِرَةِ مِنْ خَلاَقٍ…

 

لێرەدا بابەتەکە بە پیتەکانی “القلقلة” دەربڕدراوە هەتا بە باشی لە گوێماندا دنگ – دنگ بزرنگێتەوە لە ڕووی میوزیکی ناوەکی وشەکەوە.

بۆ ئەوەی بە باشی بیزانن و بە شێوەیەک بێت کە دەمارە خانەکانی مێشکیان بخاتە جوڵە.

 

وَمَا لَهُ فِي اْلآخِرَةِ مِنْ خَلاَقٍ…

 

هەموو شتێکی موعجیزەیە ئەم قورئانە.

 هەندێکیشیان دەڵێن:

وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي اْلآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

هەندێک لە مرۆڤەکانیش جوانترین کاتژمێر و ساتەکانی ژیانیان، جوانترین شوێن و پێگەکانیان، گەر لە عەرەفات بن عەرەفات، لە موزدەلیفە بن موزدەلیفە، لە مینا بن مینا، یاخود کاتێک تەوافی چواردەوری کەعبە دەکەن، یاخود ئەو ساتەی بەرد دەگرنە شەیتان، هەمیشە هەر داوای “الحسنة” دەکات، پەروەردگارا جوانیمان پێببەخشە، پەروەردگارا تۆ بە هەرچیەک بڵێی ئەوە جوانە، ئەوەمان بە نسیب بکە.

گەر بە گوێرەی بنەماکانی ئایین سەیری بابەتەکە بکەین، بەمە دەوترێت جوانیە شەرعیەکان “حسن الشرعی”، جوانیە ئەقڵیەکان”حسن العقل” نیە. هەندێک جار ئەم دوو جۆرە جوانیە یەکتر دەگرن. ئەهلی لێکۆڵینەوە شتانێکیان بە جوانیە ئەقڵیەکان “حسن العقل” و ناشرینە ئەقڵیەکان “قبح العقل” ناوبردووە.

بەڵام ئەوەی گرنگە لەم بابەتەدا ئەو شتانەیە کە دین بە جوانی دەزانێت، کە قورئان بە جوانی دەزانێت، کە سونەت بە جوانی دەزانێت، یاخود ئەو شتانەی بە ناشرین دەیبینێت…

ئەو شتانەی بە ناشرین دەیبینێت گەر وەک ئیمامی غەزالی دەریبڕین دەڵێین لەناوبەرەکان “المهلکات”، ئەو شتانە بە فاکتەر و هۆکاری قەهرلێگیران و تیاچوون ببینین و وەک ئەوەی لە مار ودوپشك ڕابکەین، پێویستە بەو شێوەیە لە دەستیان هەڵبێین.

کاتێک دێینە سەر جوانیە شەرعیەکانیش، پێویست دوای ئەوان بکەوین، ئیدی بە هەر نرخێک بێت، هەمیشە گوزارشتیان لێبکەین، هەوڵی بەدیهێنانی ئەو جوانیانە بدەین و،  لە دوایان ڕابکەین.

کەسانێکی لەم شێوەیە لەوە دەچێت توشی هەندێکی زیانی دونیایی ببن، بەڵام گەر ژیانی ئاخیرەتیان بەدەستهێنابێت، ئیدی شتێک نەماوە کە بەدەستیان نەهێنابێت!

لەبەرچی؟!

چونکە هەزاران ساڵی ژیانی خۆشی دونیا، هێندەی ئاسودەیی یەک خولەکی ناو ژیانی بەهەشت نیە.

ئەوانیش ئەوەیان بەدەستهێناوە، هەروەها بینینی جوانی بێ کۆتای پەروەردگاریان بەدەستهێناوە کە هەزاران ساڵ خۆشی ناو بەهەشتیش هێندەی   یەک خولەک بینینی جوانی و جەماڵی بێ کۆتای ئەو نیە!

 

سولەیمان چەلەبی کاتێک باسی ئەم بابەتە دەکات دەڵێت” ئەی خۆشەویستم، وەرە من عاشقی تۆ بووم!، هەموو عالەمم کردوە بە بەندەی تۆ”، گەرچی وتەبێژی سەدە و خاوەن سەڵاحیەت، بەکارهێنانی وشەی “عەشق” بە نیسبەت جەنابی الله وە بە گونجاو نابینێت. دەڵێت” ئەی خۆشەویستم، وەرە من عاشقی تۆ بووم!، هەموو عالەمم کردوە بە بەندەی تۆ”…

ئەم کەسە لەبەرامبەر دەربڕینی خۆشەویستی لەڕادەبەدەری خۆی بەرامبەر زاتی الله، لەبەر ئەوەی وشەی “محبة” بە پڕاوپڕی هەستەکانی نەبینیوە وشەی عەشقی بەکارهێناوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە مرۆڤێکی پاکوبێگەردی ناوچەی ئەنەدۆڵو بووە،  حەزرەتی پیریش بە کەسێکی پڕ ئیخلاس ناوی دەبات، هەربۆیە ئەو تێبینیەی خۆیی بە وشەی “عشق” دەربڕیوە و گوزارشتی لێکردووە.

 

بەڵێ، ڕۆشتن لە ڕێگایەکی لەو شێوەیە کە هەموو هەستان و دانیشتنێک بە ئاڕاستەی بینینی جوانی بێ کۆتای ئەو بێت… هەر لەم ڕوانگەیەوە پێموایە ئێوەش هەمان قەناعەتتان هەیە، یاخود دەتوانم بڵێم :

 لەم تکایەدا هاوڕان لەگەڵ من   گشت براکانم

ئامان ئەی قوتبی ئەکرەم، غەوسی ئەعزەم شاهی دەورانم

بەندەکانت لە تێڕوانینت بێبەش مەکە، سوڵتانی چاوەکانم

 

ئەمە هۆنراوەی کەتەنجیزادەیە کە یەکێکە لە خەلیفەکانی پیری کوفرەوی…

لەم تکایەدا هاوڕان لەگەڵ من گشت براکانم،  براکانم لە هەموو حاڵێکدا هاوبەشن لەگەڵ مندا لەم بابەتەدا …

ئه‌م ئایه‌ته‌ لێره‌دا نه‌هاتووه‌

هەربۆیە هەموو هەستان و دانیشتنێک، هەموو پێکەوە کۆبوونەوەیەک، دەبێت ئاسۆی هزری مرۆڤەکان  بە ئاڕاستەی  الله دا ئاوەڵا بکات، یاخود تەواوی  دەمارەخانەکانی مێشکی مرۆڤ بەو ئاڕاستەیەدا بخاتە کار.

دەبێت ئاخیرەت ئامانجی سەرەکی بێت و لە هەمان کاتدا دونیاش فەرامۆش نەکرێت، وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللهُ الدَّارَ اْلآخِرَةَ وَلاَ تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا

دەتوانن بەم شێوەیەش لە بابەتەکە نزیک ببنەوە، دونیا هێندەی خۆیی و ژیانی ئاخیرەتیش هێندەی خۆی، لە دونیادا چێژ،  کەیف، نەشە، ئاسودەی و دڵخۆشی بە ڕادەی خۆی، لە ڕووی پەیوەندیشمان بە زاتی الله وە بە ڕادەی خۆی، پێویستە بەم شێوەیە بەراوردی نێوانیان بکەین!

لە هەموو هەستان و دانیشتنێکدا، دەبێت لە نێو هاوسەنگیەکی زۆر جددی نێوان دونیا و ئاخیرەتدا بین، لە بەرامبەر هەردووکیاندا   هەوڵی دامەزراندنی پەیوەندیەکی تەندروست بدەین، لەو بابەتەدا پڕۆژەی تەندروستمان هەبێت بۆ خۆمان و، خۆمان ئامادەی هاتنە مەیدان بکەین و بە شێوەیەک لە شێوەکان دەبێت پاڵمان پێوە بنێت بۆ ناو ئەو کارە و بە گوێرەی ئەو کارە بێت. واتە  هاوسەنگێتی لە نێوان دونیا  و ئاخیرەتدا…

یاخود دەبێت هەموو هەستان و دانیشتنێک بە گوێرەی گەشتن بە کامڵبوونی کەسایەتی بێت. خۆ گەر لە بنەڕەتەوە کەسایەتی کامڵ بوونی هەبێت، “کەسایەتی کامڵ” بە شێوەیەک لە شێوەکان بەسەر ئەو کارەشدا دەڕوانێت، واتە هەم دونیا ئاوەدان دەکاتەوە و هەم ژیانی ئاخیرەتیش ئاوەدان دەکاتەوە… بەڵام زۆر جار کاتێک ئێمە باس لە “کەسایەتی کامڵ” دەکەین، تێگەیشتنمان  بە لای کەرامەت، یاخود فڕین بە ئاسمان، یان نقوم نەبوون لە ئاو، “بڕین و فراوانبوونی کات” و “بڕینی شوێن”،  بیرمان بە لای شتە دەراساکاندا دەڕوات –  کە بە بەراورد لەگەڵ سێبەری موعجیزەکاندا یاخود بە شێوەیەکی ڕێژەیی  – بە شتانێکی دەراسا لەم شتانە تێدەگەین.

سەبارەت بەم بابەتەش قسەیەک هەیە کە بۆ حەزرەتی عەلی دەگێڕنەوە، كُنْ طَالِبَ اْلاِسْتِقَامَةِ، لاَ طَالِبَ الْكَرَامَةِ

واتە خوازیاری ئەوە ببە خۆڕاگریت لەسەر ڕێگای ڕاست و دروست بێت،  وەک خودا لە سورەتی  پیرۆزی هوددا بە سەردارمانی فەرمووە:

فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ

هەربۆیە لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوداش بە تەواوی قوڵی خۆیەوە لەم فەرمانە خوداییە تێگەشتبوو، لەبەر ئەوەی دوێنراوی ئەم فەرمانە بوو کە بە حەقی خۆی دوێنراوی ئەم بابەتە بوو، لەبەر ئەوەی بە تەواوی لێیتێگەشتبوو، سەبارەت بەم سورەتەی فەرمووی: شَيَّبَتْنِي سُورَةُ هُودٍ

 

واتە سورەتی هود منی پیر کرد…

لە هەندێک لە ڕیوایەتەکانیدا هاوەڵان دەگێڕنەوە کەوا لە دوای دابەزینی ئەم ئایەتە، لە قژی موبارەکی سەردارماندا،  لەو قژە جوانەیدا تاڵی سپی دروست بوو – قیتمیر هەزار جار قوربانی یەک تاڵی گوڵڕەنگی پەرچەمی بێت – وابزانم لەم تکایەشدا لەگەڵمدا هاوڕان گشت براکانم.

بەڵێ لە قژیدا هەندێک تاڵی سپی دروست بوو، شَيَّبَتْنِي سُورَةُ هُودٍ

 

یاخود لەودا بە شێوەیەک سک ئێشەی دروست کرد، یان توشی زرنگانەوە و سەرئێشەیەکی وەهای کرد، ئیدی خودا بەو هۆیەوە گەڕایەوە بۆ حوزوری خودا..

 

فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ

دواتر ڕوو لە ئێمە دەکات – نەک لە ئەو – وَلاَ تَطْغَوْا

ئێوەش هەرگیز مەکەونە ناو سەرکەشیەوە، وا دەفەرموێت…

کاتێک ئەم فەرمانە بەو دەکات، بە شێوەیەک لە شێوەکان ئاماژەی بە لوتکە کردووە بە نیسبەت ئەوەوە ، کاتێک دێتە سەر ئێمەش ئەوەمان بە بیردەهێنێتەوە کە نەکەوینە خواری خوارترەکان “اسفل السافلین”.

وَلاَ تَطْغَوْا ئەمەمان بە بیر دەهێنێتەوە.

لە توخم و چۆنیەتی پێکهاتەی مرۆڤدا -بە شێوەیەک لە شێوەکان- هاتن و ڕۆشتن لە نێو ئەم دوو ئاستەدا هەیە، لە قورئانی کەریمدا لە زۆر شوێندا ئاماژە بەم بابەتە کراوە و منیش با لە سورەتە کورتەکاندا نمونەیەک بهێنمەوە کە هەموو کەس دەیزانێت:

وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ*وَطُورِ سِينِينَ

سوێند بە هەنجیر و زەیتون بێت، سوێند بە شاخی طوری سینا، الله سوێندی پێدەخوات، کاتێک ئەو ڕوونکردنەوە ڕاست و دروستەی خۆیمان پێدەڵێت – ئەو بەیان و  ڕوونکردنەوانەی کە گەر مرۆڤ بە حەقیقەت و ڕاستی خۆیان لێیتێبگات  توشی هەژان و لەرزینی دەکات – ئا لەو کاتەدا سوێند دەخوات.

ئەو ڕوونکردنەوانە خۆیان لە خۆیاندا هێندە قوڵن کە توانای باوەڕپێهێنانیان هەیە.

ئێوە کاتێک لە ڕووی قوڵێتی خۆیەوە سەیری ئەو ڕوونکردنەوانەتان کرد، هەستی پێدەکەن. بەڵام خودا لەم بابەتەدا ئاگاداریش دەدات و دەفەرموێت :”سوێند دەخۆم”. سوێند بێت، قەسەم بێت، وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ*وَطُورِ سِينِينَ…

ئەمانە هەریەکە و بە گوێرەی خۆی شوێنی خۆیان هەیە، یەکێک لە نێوان هەنجیر و زەیتون توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە لەم بابەتەدا، ئەوەیان بەدیکردووە کە بە نیسبەت کێشەکانی کۆڵۆنەوە زۆر سوودی هەبووە، هەر بۆیە لە بەرامبەر ئەم موعجیزەیەی قورئاندا ڕێگەی هیدایەتیان دۆزیوەتەوە.

دەبێت ئەوەش بزانین کە بابەتەکە تەنیا پەیوەندیدار نیە بەم بابەتەوە ، چونکە ئێمە ناتوانین ئەوە بزانین کە جەنابی حەق لە چوارچێوەی ڕێساکانی بووندا چی نهێنیگەلێکی تری لەم دوو شتەدا داناوە، ئەمە شتێکە وابەستەی ئەوەیە کە دەرمانسازەکانی ئەمڕۆ لە تاقیگەکاندا بیانخەنە ژێر لێکۆڵینەوە و شیکاریەوە و، لە ڕێگەی ئەنجامدانی شیکاریەوە بپرسن کە ئاخۆ خودا لەبەرچی سوێندی بەم دوو شتە خواردووە.

شاخی طوری سیناش لەبەر ئەوەی شوێنێکی موبارەک و پیرۆزە، الله لەوێدا بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ  خودایەتی و گەورەیی خۆیدا، لەگەڵ یەکێک لەو ٥ پێغەمبەرە گەورەیەی کە زۆر خۆشی دەویست، دەنگی خۆیی گەیاند بە حەزرەتی موسا و، کەواتە باشترین شوێن بۆ گەیاندنی دەنگ لەوێیە،  لە ڕووی ڕێساکانی بوونەوە، وەک یەکێک لە ڕاڤەکارە گەورەکانیش ئاماژەیان پێداوە، لە ژێر ئەو شاخەدا دەوڵەمەندییەکی زۆر گەورەی تێدایە، خودا لەم شوێنەدا بە شێوەیەک کە گەورەیی خۆی لەلای حەزرەتی موسا ڕەنگ بداتەوە، هەروەها بە شێوەیەک لە شێوەکانیش گەورەیی حەزرەتی موساشمان پشان دەدات، کاتێک لەگەڵ حەزرەتی موسا دەدوێت لەو شوێنەدا لەگەڵیدا دەکەوێتە دواندان، بۆچی لە مەدیەن لەگەڵی نەدوا؟ یاخود لە ئەیکە؟ یان بۆچی لە ڕێگایەکی تردا لەگەڵی نەدوا؟

هەربۆیە ئەم ڕووداوە لە شاخی طوری سینادا ڕوویدا، کاتێک دەبوو بچێتە بەردەمی فیرعەون، تێشووی مەعنەوی خۆی لەو شوێنە وەردەگرت، کەواتە شوێنێکی لەو شێوەیەیە، خودا سوێندیش بەو شوێنە دەخوات، و الطور السنین…

ئەمانە پەیوەندیان بە سوێندەوە هەبوو، بەڵام شتێکی گرنگتر دەڵێت، دوای ئەوەی ئەم هەموو سوێندەی خوارد، من لێرەدا لە چوارچێوەی توانستی قیتمیری خۆمدا ئاماژەیەکی بچوکم بەم چەند شتە دا، ئێوە کاتێک بە قوڵی بیری لێدەکەنەوە دەتوانن شتی زۆرتر دەربهێنن بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا…

وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ*وَطُورِ سِينِينَ

 

وَهَذَا الْبَلَدِ الأَمِينِ

هەروەها سوێند بێت بەم شارە ئارام و بێ ترسە، مەککەیە، وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا

 

ئەوەی دەڕواتە ناوی بە ئارامی و بێ ترس دەڕوات، هەربۆیە لەوێ جەنگ ڕوونادات، خۆ گەر کەسانێک هاتن دەستدرێژیان کردە سەر و پەلاماریاندا، ئەوا دەتوانیت جەنگی بەرگری ئەنجام بدەیت، بە شێوەیەک لە شێوەکان، وەک لە کتێبی الرسالة الخالدة هاتووە، دەکرێت جەنگی بەرگری ئەنجام بدەیت.

بەڵام لە دەرەوەی ئەم بابەتە، ئەوێ وڵاتێکی ئارام و بێ ترسە، هەر مرۆڤێک پەنای بۆ ببات دەستی بۆ نابردرێت. ئەو مرۆڤانەی پەنا بۆ ئەوێ دەبەن دەستیان بۆ نابردرێت و لە ئامێز دەگیرێن و دەپارێزرێن.

بەمە دەڵێن “البلد الامین”، هەربۆیە کاتێک حەزرەتی ئادەم بە چواردەوری کەعبەدا تەوافی کرد، کاتێک دابەزێنرایە سەر زەوی، کاتێک حەزرەتی ئادەم تەوافی کرد، لەوە دەچێت هەریەک لە فریشتە بەڕێزەکانی وەک جوبرەئیل، میکائیل، ئیسرافیل، عەزرائیل،  فریشتە هەڵگرەکانی عەرش، المقربین، الْكَرُوبِيِّينَ، موهیممین وتبێتیان : پێش ئەوەی تۆ بێیتە ئێرە و تەوافی ئەم شوێنە بکەیت، ئێمە پێش هەزاران ساڵ چەندین جار تەوافی ئەم شوێنەمان کرد، بە گوێرەی ڕای دکتۆر زەغلول، “لە ڕووی چاخی جیۆلۆجیەوە، یەکەم شوێن کە بۆ ژیان ڕەخساو بووە ئەوێیە.”

بۆ یەکەم جار شوێنێک بەردەست بووە بۆ ژیان، کێ دەزانێت کە جێدەرکەوتی چەندین شتی ترە و سەرداریشمان دەفەرموێت : أَوَّلُ مَا خَلَقَ اللهُ نُورِي …

دواتر لە ڕووی ڕێساکانی بوونەوە، یاخود لە ڕووی ڕووداوە گەردوونیەکانەوە، لەوە دەچێت یەکەم شوێن کەعبە بووبێت، کە بووبێتە جێدەرکەوتی تێڕوانینی ئیلاهی، هەربۆیە وەک جمکی سەردارمان وەهایە، هەربۆیە زانستی خودایی یاخود چۆن بیڵێین – لە ناو ڕەحمی دایکی حیکمەتی ئیلاهیدا – لەناو ڕەحمی دایکی حیکمەتی ئیلاهیدا، هەوێنی دوو حەقیقەتی گەورە هەیە، یەکێکیان حەقیقەتی ئەحمەدیە، یەکێکی تریان حەقیقەتی کەعبەیە.

هەربۆیە کاتێک لە مەککە جیابوویەوە، ئاوڕی دایەوە دەستی بە گریان کرد،  فەرمووی:  گەر منیان لێرە دوور نەخستایەتەوە، من هەرگیز ئێرەم جێنەدەهێشت.

بەڵام جەنابی حەق ڕێگەی مەدینەی پشان دابوون، “یەسریب” دەبوو ببێتە “مەدینە” ی ناوەندی مەدەنیەت، الله خواستێکی وەهای فەرموو بوو، لە شوێنی “هەزار” ه‌وە دەینارد بۆ شوێنی “سەد”، گیانم بە قوربانی هەردووکیان بێت، بلد الامین…

سەیرکەن دواتر چی دەفەرموێت، دوای ئەوەی سوێند بەم ٤ شتە دەخوات، خودا سوێند بەم چوار شتە دەخوات، لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ، دەفەرموێت مرۆڤم بە شایستەی “احسن التقویم” ئەفراندووە.

 

 

 

 

بە شێوەیەک لە شێوەکان، ئاوێنەیەکی درەوشاوەی پشاندەرە، کە زاتی ئولوهیەتی خودا تێیدا ڕەنگ دەداتەوە،  واتە زاتی ئیلاهی لەو ئاوێنەدا بەدەردەکەوێت.

هەربۆیە دڵی مرۆڤ – بە شێوەیەک لە شێوەکان – وەک جێدەرکەوتی جەنابی حەقە، کەسانێکیش ئەمەیان بە شێوەیەکی جیاواز دەربڕیوە و وتوویانە:

دڵ بەیتی خودایە پاکە بکە لە غەیری ئەو

تاكو ڕه‌حمان دابه‌زێته‌ ناو كۆشكه‌كه‌‌ی له‌ شه‌واندا

لەبەر ئەوەی ئێمە خۆمان لەم شێوازە دەربڕینە “متشابه” دەپارێزین، دەڵێین دڵ جێدەرکەوتی ئیلاهیە.

کاتێک الله لەسەر ئه‌و ئاوێنەیە دەردەکەوێت، مرۆڤ بە شێوەیەکی لێدێت وەک ئەوەی  ئەو ببینێت لەو ئاوێنەیەدا، لایەنی کەم بە شێوەیەکی لێدێت، کە جگە لە بوونی ئەو ئەگەرێکی تر دانەنێت، ئەمەش بە شێوەیەکی قەتعی بە نیسبەت تێبینیە بیرکاریەکانەوە و بگرە زۆر زیاتر لەسەرو ئەو تێبینیانەشەوە، لەسەرو قەتعیەتی “دوو کۆ دوو دەکاتە چوار”، لە قوڵایی ویژدانیدا هەست بە بوونی ئەو دەکات.

مرۆڤ ئاوێنەیەکی درەوشاوەی دەرخەری لەو شێوەیەیە، ئەم دەربڕینەیان زۆر بەکار هێناوە “مرۆڤ ئاوێنەیەکی دەرخەرە”.

کتێبێکی  گەورەیە ئەم گەردوونە سەراسەر

بە دوای هەر پیتێکیدا بڕۆیت واتاکەی الله دەکات

بەڵێ لەو گەردوونەدا هەرچی نمایش کردبێت، لەو پێشانگایەدا هەرچیەک خرابێتە ڕوو،  الله لەسەر شێوازی پێڕستی کتێبێک لە حەقیقەتی مرۆڤدا کۆیکردۆتەوە.

بە شێوەیەک کە بتوانرێت تەواوی گەردونی  لێوە بخوێنێتەوە، وەک کۆمەڵەی ”وردبین و عەدەسەیەک یاخود تەلەسکۆبێک و ئاڕاستەخانەیەک” وەهایە؛ مرۆڤ بوونەوەرێکی لەو شێوەیەیە.

جەنابی حەق لێرەشدا نرخی مرۆڤی دووپات دکردۆتەوە،  لێرەدا شتێک دەفەرموێت: “سەیرکە بەم نرخەوە ئەفرێندراویت، سنوری خۆت بزانە”.

تۆ گەر ئەو پێکهاتە سەرەکیانەی ناوئاخنی تێشووی خۆتت لە شوێنی خۆیدا بەکارهێنا، بە چەشنی ئەوەی حەزرەتی جوبرەئیل بە سەردارمانی وت لە میعراجدا: بڕۆ تۆپ و گۆچان هەر لە دەستی خۆتدایە لەمشەوەدا…

دواتر دەفەرموێت من گەر یەک هەنگاوی تر هەڵگرم دەسوتێم، لێرەوە خۆت بڕۆ.

لێرەدا سەردارمان وەک مرۆڤێک کە خاوەنی لاشە و جەستەیە، سەرەڕای ئەوەی بوونەوەرێکی ماددیە و بوونێکی ماددیشی هەبووە، بەڵام پێش بوونەوەرێک دەکەوێت کە  بە تەواوی ڕۆحانیە و ئەرکێکی گرنگیشی هەبووە.

مرۆڤ بوونەوەرێکە بە تێشوویەکی لەو شێوەیەوە ئەفرێندراوە.

دەفەرموێت لقَدْ خَلَقْنَا اْلإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ

نافەرموێت فی حسن التقویم، بەڵکو دەفەرموێت بە جوانترینی نێوان هەموو جوانەکان ئەفراندومانە.

بوونەوەركە لە ڕێکوپێکیەکی تەواودا ئەفرێندراوە.

هیچ کەموکوڕیەکی نیە،  ئەوانەی زۆر سەرقاڵی پێکهاتەی ئەنەتۆمی ماددی و مەعنەوی مرۆڤن ئەمە بە باشی دەزانن، گەرچی ئەوانەی مەشغوڵن بە پێکهاتەی مەعنەویەوە ژمارەیان زۆر نیە. لەوە دەچێت پەروەردەکار(پێداگۆک) و دەرونناسەکان پێوەی خەریک بن، بەڵام ئەویش پێویستی بە بایەخ پێدان هەیە.

بەڵام گەر سەیری مرۆڤمان کرد تەنانەت لە ڕووە ماددیەکەیشیەوە، ئەوا وردەکاری وەهای تێدا بەدیدەکرێت کە جێگای سەرسوڕمانە. پێموایە گەر تەنیا نهێنیەکانی چاو لەلایەن کەسی شارەزای بواری چاوەوە توێکاری بۆ بکرێت ، گەر بخرێتە سەر مێزی توێکاری و شیکاری بۆ بکرێت، سەری زۆرێک دەسوڕمێنێت!

گەر گوێش بە هەمان شێوە بخرێتە ژێر شیکاریەوە، ئەهلی ئەو بابەتەش لێرە بوونیان هەیە و باسی هەندێک شتیان کرد، سەری مرۆڤ سوڕ دەمێنێت.

خۆ گەر تەواوی پێکهاتەی مرۆڤ بخرێتە ژێر تێڕوانینەوە…

 

هەندێک شت هەیە کە تازەیی دۆزراونەتەوە، کەسانی شارەزا لە بواری کاردانەوەزانی(ڕێفلۆکسۆلۆجی) دەڵێن کاتێک ختوکەی فڵان شوێنی بنی پێدەدەیت، دەڵێن ئەم شوێنە کاریگەری بەسەر فڵان خاڵی لاشەی مرۆڤەوە هەیە و ئەو شوێنەش کاریگەری بەسەر فڵان خاڵی لاشەی مرۆڤەوە هەیە…

گەر پێکهاتە و ئەنەتۆمی مرۆڤ سەراپا بخرێتە ژێر شیکاریەوە، بە شێوەیەکە کە سەری مرۆڤ پێی سوڕ بمێنێت.  لەم ئایەتەشدا الله هەمان شتمان پێدەڵێت، لە هەمان کاتدا پێمان دەڵێت: “بە گوێرەی پێگەی خۆت هەنگاو هەڵبگرە، سەیرکە لە ڕووی پێکهاتەی ماددیتەوە و لە ڕووی پێکهاتەی مەعنەویتەوە بە جوانترین و کامڵترین  شێوە ئەفراندوومیت”. ئینجا بیر لە پێکهاتەی مەعنەوی مرۆڤ بکەرەوە.

بۆ نمونە بیر لە نهێنی و شارەوەیی و پەنهانی لەتیفەی ڕەببانی مرۆڤ بکەنەوە، بیر لە ویژدان و میکانیزمی ویژدان بکەنەوە، شیکاری بۆ ئەمانە بکەن، ئەهلی ئەم بابەتانە دەتوانن شیکاری بۆ بکەن.

مرۆڤ لە ڕووی پێکهاتەی ماددی و مەعنەویەوە خاوەنی چۆنیەتیەکی وەها سەرسوڕهێنەرە، هەر بە ڕاستی مومکین نیە عاشقی چۆنیەتی پێکهاتەی مرۆڤ نەبیت، ئێستا خۆ لەو قسەیەی سولەیمان چەلەبی تێدەگەن کە پێش کەمێک ئاماژەمان پێدا.

الله جل جلاله دەفەرموێت مرۆڤ بوونەوەرێکی وەهایە کە شایستە بەوەیە عاشقی ببیت. بوونەوەرێکە شایستەی ئەوەیە عاشقی بیت.

 

زاتی ئولوهیەت ئەمەی فەرمووە، لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ

 

بەڵام وەرە سەیری دوای ئەوە بکە کە دەفەرموێت “ثم”، لە زمانی عەرەبیدا کاتێک باسی داهاتوو دەکەیت یەکەمجار پیتی “س” دێت ئینجا “سوف” لە کۆتایدا “ثم” بەکاردێت. خوداش لێرەدا “ثم” ی بەکارهێناوە، کەواتە مۆڵەتێک بە مرۆڤ دەدرێت، سەرەتا بە سەردەمی منداڵیدا تێدەپەڕێت، هەتا وای لێدێت کە دەتوانێت ئەقڵی بەکاربهێنێت، دواتر وای لێبێت کە کتێبی گەردوون بخوێنێتەوە، دواتر گوێی لەوە ببێت کە  قورئان کتێبی گەردوونی بۆ دەخوێنێتەوە، پێویستی بە قۆناغێکی کاتی لەو شێوەیە هەیە، خودا یەکسەر پێی نافەرموێت ” تۆ هاتوویتە دونیاوە و تەمەنت ٣ یان ٥ ساڵە، مادام ئەو شتانەی پێویست بوو ئەنجامی بدەیت و نەتکرد کەواتە گیانت دەکێشم”. خودا بەو شێوەیە نافەرموێت… لە قورئاندا هەموو وشەیەک موعجیزەیە، ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ…

دواتر سەربەرەو خوار خلۆر دەبێتەوە بۆ ناو “اسفل السافلین”، واتە دەفەرموێت گەر فڕێماندایە ناو قوڵترین چاڵی دۆزەخەوە، ئەوا زۆر دواتر ئەمە ڕوو دەدات.

أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ…

ئایا هێندە تەمەنمان نەداوە بە مرۆڤێک کە بیەوێت بیری تێدا بکاتەوە، کەواتە تەمەنی مرۆڤی بایی هێندەیە کە بەهەشتی پێبکڕێت، بەڵام ناتوانم هەمان دەربڕین بۆ “بینینی جوانی و جەمالی بێ کۆتای جەنابی حەق” بەکاربهێنم، نابێت بەکاریشی بهێنم چونکە بێ ڕێزی دەبێت.

دەڵێم: تەمەنی مرۆڤ هێندەیە کە بتوانێت خۆی  شایستە بە بەدەستهێنانی بکات،   دەفەرموێت ئێمە مۆڵەتی مرۆڤماندا، مۆڵەتمان پێدا و مۆڵەتمان پێدا و مۆڵەتمان پێدا…

وتمان سەیرێکی خۆت بکەو، حاڵی خۆت چاک بکە، وتمان سەیرێکی خۆت بکە لە ئاوێنەی قورئاندا، لە ئاوێنەی ڕوونکردنەوەکانی حەزرەتی پێغەمبەری خاوەن شکۆدا، ڕۆژانە چەندین جار بچۆ بەردەم ئەو ئاوێنەیە و سەیرێکی خۆت بکە و بۆینباخەکەت ڕێک بکە، یەخەکەت بە گوێرەی ئەو چاک بکە، کڵاوەکەت ڕێک بکە، شانەیەک بە قژتدا بهێنە، بە گوێرەی ئەو سەیرێکی ڕیش و سمێڵت بکە، ڕۆژانە چەندین جار لە ئاوێنەی قورئانەوە، لە ئاوێنەی سونەتی سەحیحەوە، ئاوێنەی بێگەردی ئیجتیهادی پێشینە چاکەکارەکانەوە، لەوێدا جارێکی تر سەیرێکی خۆت بکەرەوە بۆ ئەوەی ئامادەی چوونە بەردەم لیژنەیەکی باڵا بیت، وەک چۆن ئەهلی دونیا دەچنە بەردەم ئاوێنە و ماکیاج و فڵان و فیسار لە خۆیان دەدەن، ئەوەی ئێمەش بەو شێوەیەیە، باوەڕدار دەبێت بەو شێوەیە بایەخ بە خۆی بێت، دەبێت لە ئاوێنەی قورئاندا سەیری خۆی بکات، دەبێ بپرسێت لە خۆی: ئایا من لە حاڵێکدام بتوانم بچمە حزوری الله؟ گەر ئێستا پێغەمبەری خاوەن شکۆ لەبەردەممدا بەرجەستە ببێت و خۆی دەرخات، من لە حاڵێکدام کە بەرامبەری ڕاوەستم؟ گەر ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی بێنە بەردەمم و بەرجەستە ببن، من لە حاڵێکدام کە بەرامبەریان ڕاوەستم؟

 

هەربۆیە الله جل جلاله مۆڵەت لە دوای مۆڵەت دەبەخشێت و دەفەرموێت:

أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ

جگە لە بەخشینی ئەو تەمەنە، خۆتانی بە تەنیا جێنەهێشتووە کە بە تەنیا بیربکەنەوە و قاڵ ببنەوە و تێبفکرن، چونکە ئەگەر هەیە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەو ئارگومێنت و  تێبینیانەشەوە نەگەیت بەو شتانەی کە پێویستە پێی بگەیت، لە هەمان کاتدا دەنگ و هەناسەیەکی پاکوبێگەردی ئاگادارکەرەوەی بۆ ناردوون هەتا لە نێوەدا هەیەجان و ویژدان و دڵتان بە ئاگا بهێنێتەوە، لە هەمان کاتدا هۆشداریتان پێدەدات.

 

وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ

 

هەندێک لە ڕاڤەکارانیش وتوویانە سپیبوونی سەر و ڕیشی مرۆڤ، ئەمانەش بۆ خۆیان ئاگادارکەرەوەیەکن، کاتێک پیر دەبێت، ڕیشی هاتووە و دەموچاوی چرچ و لۆچی تێکەوتووە، هەریەک لەمانە شێوازێکی جیاوازی بیرخستنەوەن.

 

چی کاروانخانەیەکی عەجیبە ئەم دونیا

ئەو دێت دەڕوات و ئەوەی تێیدا مایەوە دەڕوا لەم دونیا

 

ویرانەیەکی دوو دەرگایە ئەم دونیا

 ئەوەی لێرە میوانە تا سەر ناحەوێتەوە، دەڕوات

یەکەمیان شیعری ئاڵڤار ئیمامی محمد لوتفی ئەفەندیە، دووهەمیشیان شیعری عەزیز مەحمود خوداییە…

 

واتە خودا دەفەرموێت: ئێمە مرۆڤمان کرد بە خاوەن و دارای ئەم پێکهاتە ماددی و مەعنەوییە و مۆڵەتی بەکارهێنانمان پێدا، مۆڵەت لە دوای مۆڵەت، مۆڵەت لە دوای مۆڵەتمان پێبەخشی، وای شتانێکی چۆنمان خستە بەردەمی، بە چی پێشانگاگەلێک سەرنجیمان ڕاکێشا، وتمان ئامان هەمووی بە ڕاستی بخوێنەوە، بەڵام ئەوانەی نایخوێننەوە، دوای تێپەڕینی کاتێکی زۆر زۆر، رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ، هەر لەم ڕوانگەیەوەیە کەوا پێکهاتەی مرۆڤ بەردەستە بۆ ئەوەی لە نێوان باڵاترینی باڵاکان و خوارەوەترینی خوارەوەکان بێت و بچێت و چۆنیەتی پێکهاتەی بۆ هەردوو ئاستە جیاوازەکە بەردەستە؛ هەربۆیە بوونەوەرێکی زۆر غەریب و نامۆیە لە ڕووی دروست بوونیەوە. یان ئەوەتا دەگاتە باڵاترینی هەموو پلە باڵاکان بە چەشنی سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتی، یاخود چەشنی ئەبوجەهل و ئامنۆفیس – ئیدی نازانم سەدام و قەزافیش دەبێت یاخود نا – خۆی شایەنی خوارەوەترینی خوارەوەکان (اسفل السافلین) دەکات…

 

 

مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ

 

واتە ئەو کەسەی هەوا و ئارەزوو و هەوەسی خۆی کردووە بە خودای خۆی. بە شێوەیەکی لێهاتووە کە خۆی دەپەرستێت، بە شێوەیەک سەیری خۆی دەکات وەک ئەوەی هەرگیز نامرێت، وەک ئەوەی بە شێوەیەکی جاویدانی لە دونیادا دەمێنێتەوە تەماشای خۆی کرد،  گەر بە ڕوونکردنەوەکەی وتەبێژی سەدە بیڵێین :

بە ئەنقەست ژیانی دونیایان بەسەر ژیانی ئاخیرەتدا سەرخست.

خۆیی هەڵبژارد بەسەر ئەوەی بینینی جەنابی حەقی بە نسیب ببێت، کەوتنە خوارەوەیەکی لەم شێوەیە هەیە بۆ خوارەوەترینی خوارەوەکان (اسفل السافلین)، لەلایەکی ترەوە بەرز بوونەوە بۆ کەماڵاتی باڵاترینی هەموو باڵاکان هەیە.

بەڵێ، با بگەڕێینە دواوە، کەسی باوەڕدار لە هەموو هەستن و دانیشتنێکدا لە ڕێگەی زانینی نرخ و قەدری خۆیەوە، لە ڕێگەی زانینی چۆنیەتی ئەو پێگەیەی خودا تێیدا داناوە، لە ڕیگەی زانینی ئەو پێگەیەی کە خودا تێیدا داناوە، لە ڕێگەی پشاندانی ئەوەی کە چۆن  عەدەسە و چۆن وردبینێکە، تەنیا لە ڕێگەی ئەوەی بە ڕاستی خۆی بخوێنێتەوە دەتوانێت ڕێساکانی بوونیش بخوێنێتەوە. تەنانەت ئەو کاتە دەتوانێت بە ڕاستی لە قورئانیش تێبگات، تەنانەت دەتوانێت ئەولاکانیش بە دروستی ببینێت و بە گوێرەی ئەوە خۆی ئامادە بکات، مرۆڤ بوونەوەرێکە بەو چۆنیەتیەوە ئەفرێندراوە کە بتوانێت ئەم کارانە ئەنجام بدات.

 

مادام وەهایە کەواتە کەسی باوەڕدار لە هەموو هەستان و دانیشتنێکیدا، کە دەچێتە ناو پێخەفەکەیەوە، بە ڕای من ئەو بابەتەی کە دەبێت هەمیشە پێیدا بچێتەوە دەبێت بریتی بێت لەمانە، کەسانێک لە ڕێگەی غەیبەت و گفتوگۆوە، گفتوگۆ وشەیەکە لە فارسیەوە هاتووە، گوفت، گۆیەند، گوفتەن، گۆیەندە… وەک چۆن لە عەرەبیدا دەڵێین نصر، ینصر، نصرا، فهو ناصر…

لە زمانی خۆشماندا بەکاری دەهێنین، گەر بە تورکی پەتی بیڵێین ئەوا دەڵێین : غەیبەت کردن…

لە هەر شوێنێک هەڵدەستین و دادەنیشین، ئەو مەجلیس و کۆبوونەوە جوانانەی ئەنجامی دەدەین، پیسکردنیان لە ڕێگەی ئەم جۆرە شتانەوە، پیس بکرێن لە ڕێگەی مشتومڕەوە، یاخود لە ڕێگەی لەکەدارکردنی کەسانێکی ترەوە، پیس بکرێن لە ڕێگەی یاسای “وەڵامدانەوەی زاڵمان بە چەشنی خۆیان”، وتیان تیرۆرست، بوترێت : تیرۆرست خودی خۆتیت!

وتیان خائین، لە بەرامبەردا بوترێت : خودی خائین هەر خۆتیت.

یەکێک لەوانەی خۆی ناناسێت، هەستاو وتی ” ئەمانە گروپێکی گومڕان”، لە بەرامبەردا بوترێت ” خودی دەستەی گومڕا هەر خۆتیت”. مرۆڤ لە ڕێگەی ئەم جۆرە قسانەوە هیچی دەست ناکەوێت، پێویستە تەواوی ئەم شتانە حەواڵەی الله بکرێن…

یەکەم جار ئەمە لە حەزرەتی قادری گەیلانی بیستراوە، دوای ئەویش چەند کەسێکی تر ئەم دەربڕینەیان بەکارهێناوە، عِلْمُكَ بِحَالِي، يُغْنِينِي عَنْ سُؤَالِي…

زانینی تۆ بە حاڵی من، واملێدەکات دەستبەرداری ئەوە ببم کە داوای شتێکت لێبکەم.

قَدْ كَفَانِي عِلْمُ رَبِّي * عَنْ سُؤَالِي وَاخْتِيَارِي

هەندێکیش هەمان شتیان لەسەر شێوازی هۆنراوە دەریان بڕیوە.

زانینی پەروەردگارم کەوا هەموو شتێک دەزانێت، وام لێدەکات کە دەستبەرداری ئەوە ببم داوای شتێکی لێبکەم و پێداویستیەکی خۆمی عەرز بکەم. الله جل جلاله هەموو شتێک دەبینێت، ئەو پیسی و چەپەڵیەش دەبینێت کەوا لەو دەمە چەپەڵانە دێتە دەرەوە، ئەوانەش دەبینێت کە مەیدانیان وەک ڕۆگەی زێراب لێکردووە، لە ڕێگەی ئەوەی بڵێیت ” مادام ئەوان وایان وت با منیش وابڵێم” گەر بە دەم ئەمەت وت ئەوا دەمت پیس دەکەیت، گەر بە تێڕوانینی چاوەکانت هەمان قسەی ئەوان دەرببڕیتەوە، ئەوا چاوەکانت پیس دەکەیت، گەر بە گوێکانت گوێ لە چەند شتێکی نادروست بگریت، ئەوا گوێکانت پیس دەکەیت.

خۆی لە ڕاستیشدا نیوەی لە خەودایە، ئەوەی لە مێشکتدا خەریکی جوڵەیە لە دەمارە خانەکانی مێشکت، گەر ئەمەت بە دەمارەخانەکانی مێشکت ئەنجامدا، ئەوا دەیانکوژیت، خۆی لە ڕاستیشدا نیوەی یاخود یەک لەسەر سێی کار دەکات یاخود کار ناکات، گەر لێرە شارەزای بواری دەمارزانی لێبێت داوای لێبوردن دەکەم کە ئەم قسانە دەکەم.

بەڵێ، وا دەڵێن، پێموایە پێغەمبەرە گەورەکان سەرکەوتووکراون لەوەی هەمووی بەکاربهێنن.

هەربۆیە ئێلمالی حەمدی یازر، لە بەرگی یەکەمی تەفسیرەکەیدا کە ڕاڤەی سورەتی بەقەرە دەکات:

ئەمە چ دووربینی و تیژبینی و توانستێکی بەرزە کە سەرەڕای ئەوەی قاچەکانی لەسەر زەوییە، پەیوەندی بە جیهانی سەرو ئاسمانەکانەوە دەکات.

 

بەڵێ، مرۆڤ… ئەوەی بە شێوەیەکی ڕەها – گەر وەک جیللی گوزارشتی لێبکەین – مرۆڤی کامڵ… مرۆڤ بە چۆنیەتیەکی وەهاوە ئەفرێندراوە کە بتوانێت بگاتە خاڵێکی لەو شێوەیە…

 

 

 

 

بەڕای من مرۆڤ پێویستە بێ ڕێزی بەرامبەر چۆنیەتی خۆی نەکات، ئەمە بە سوکایەتی ئەژمار دەکرێت، وەک سوکایەتیە بەرامبەر ئەم هونەرە جوانەی پەروەردگار، بە سوکایەتی بەرامبەر ئەنەتۆمی ماددی ئەژمار دەکرێت، بە سوکایەتی بەرامبەر ئەنەتۆمی مەعنەوی ئەژمار دەکرێت، بەرامبەر ئەم دەستکردە جوانەی پەروەردگار بە سوکایەتی ئەژمار دەکرێت.

کەسێک کە سوکایەتیەکی لەو شێوەیە ئەنجام دەدات، لێرەدا شتێک لە دەرەوەی کەوانە دەڵێم، حەزرەتی پیر سەبارەت بە کافر و مولحید و نکوڵیکاران کەوا لە دۆزەخدا بە شێوەیەکی ئەبەدی دەمێننەوە، باس لە حەقیقەتێک دەکات، ڕوونکردنەوەیەکی کلیلئاسا دەخاتە بەردەممان، لە گەردووندا ئەم هەموو ڕێسای بوونە هەر هاواری ئەویان کرد، بە هەموو حاڵێکیان گوزارشتیان لەو کرد، پێشانگای وەها خراوەتە ڕوو، سەیری هەریەکێک لەو تابلۆیانە بکەیت، گوزارشت لەو دەکات، گەر دوای ئەوەی ئەم هەموو شتەی خرایە بەردەم و هێشتا نەڵێت الله، هەموو شتێک سکاڵا لەو کەسە دەکەن، دەی گەر ئەم هەموو شتە سکاڵا لە کەسێک بکەن، پێموایە پێویست بەوە دەکات کە هەزاران ساڵ لە دۆزەخدا بسوتێت، وا دەڵێت، پێموایە کەسیش پێش ئەو بەم شێوەیە باسی بابەتەکەی نەکردووە.

من بیرم نایەت.

بەڵێ الله جل جلالە، لە کاتێکدا مرۆڤی بە شایستەی احسن تقویمئەفراندووە، لە هەمان کاتدا تۆی بە تەنها لە شوێنی خۆت جێنەهێشتووە و لە ڕێگەی ئەو شتانەی خستوویەتە بەردەمت، ئەو ڕێگا ڕاستانەی بەرەو خۆی دەڕۆن پشانی داوە و، لە ڕێگەی ئەو ڕێنما و قیبلەنمایانەی وەک لوتف خستوویەتە بەردەمت، ئاماژەی بە میحرابی خۆی کردووە.

پێی وتوویت ڕوو لەوێ بکە، ئاماژەی بە میحرابی خۆی کردووە، پێت دەڵێت ڕوو لەوێ بکە.

لەوە دەچێت لە دۆزینەوەی ئەو میحرابەدا بە هەڵەدا بچیت و ئەقڵت بڕ نەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا ئیمامێکیشی لەو میحرابەدا داناوە، دەڵێت سەیرکەن لە دوای ئەو ئیمامەوە بوەستن، پێشەوای ڕەها و ڕابەری کامڵ،  کەسایەتی ناوازەی احسن التقویمحەزرەتی سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتی، گیانم بە قوربانی ئەو بێت.

بُشْرَى لَـنَا مَعْشَرَ الْإِسْلَامِ إِنَّ لَـنَا * مِنَ الْعِنَايَةِ رُكْنًا غَيْرَ مُنْهَدِمِ

وا چەندە خۆشبەختین ئێمە کە پاڵمان بە پایەیەکی نەلەرزیو و نەڕوخاوەوە داوەتەوە، بوسەیری لە هۆنراوەی بوردەدا گوزارشتی لەم بابەتە کردووە،

بُشْرَى لَـنَا مَعْشَرَ الْإِسْلَامِ إِنَّ لَـنَا * مِنَ الْعِنَايَةِ رُكْنًا غَيْرَ مُنْهَدِمِ…

گەر بە گوێرەی پێوانەی ڕێختەر، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ١٠ لێیبدات، کەسایەتیەکی ناوازەی وەهایە کە بەلادا نایەت، ئێوەش لە دوای ئەو ئیمامەوەن.

الله بێبەشیەتی ئەوەی لە دوای ئەوەوە نەبین بەسەرمان نەهێنێت، ئامین…

بەسەر ئێمە و ئێوەش نەهێنێت.

ئیدی هەرچیەکمان بەسەر بێت، بە لیس بدەن بەسەرماندا – لەم ماوەیەدا بابەتەکەیان بەستبوویەوە بە پاچ و ئەو شتانەوە، ئەوەی تاشەبەرد دەشکێنێت لەو گەورەترە – بە بە پاچەکان بدەن بەسەرتاندا، با  بە هێڵتیەکان لای ڕاست و چەپتان کون بکەن،  بە چەشنی وردوخاشکردنی تاشە بەردەکەن پارچە پارچەتان بکەن، ئەمانە هیچی گرنگ نیە، بڵێن ” ئەمە ڕێگا و دەورانەکەیە” و هەمیشە هەر لەو ڕێگایەوە بڕۆن بە کۆمەکی خودا، وەک لە هۆنراوەی سەکاریادا هاتووە ” ڕێگا ئەمەیە و دەوران هەر ئەمەیە”، جگە لەوە هەمووی بێگاریە، بەسە ئیدی سنگەخشکێ لەسەر زەوی، هەستە سەر پێ سەکاریا…

ئەمە لەگەڵ من و تۆ دەدوێ، واتە لە ژێر پاڵنانی کەسانی تردا مەبە و بەدەم تاڤگەی هزری کەسانی ترەوە بەرەو ئامانجێکی نادیار خۆت راپێچ مەکە، بەسە ئیدی هەستە سەر پێ، ببە خۆت و ئەو ئامانجەی دیاریت کردووە، بە هەموو ئیرادەتەوە بەرەو ڕووی بڕۆ.

واتای ئەمە بەو شێوەیەیە.

هەربۆیە پێویستە مەجلیسەکان لە ڕووی ئەم جۆرە تێبینیانەوە هەڵبسەنگێنرێن، ئەو کارانەی ئەنجام دەدرێن دەبێت هەمیشە بەم ئاڕاستەیەدا بن، بە شێوەیەک لە شێوەکان، دونیا چۆنی بە شێوەیەکی ئیماندارانە نۆژەن دەکرێتەوە، وەک باخ و باخچەیەک چۆنی لە دڕکوداڵ پاکژ دەکرێت، چۆنی هەل بۆ گوڵەکان دەڕەخسێنرێت، زەمینەش بۆ چریکەی بولبولان خۆش دەکرێت، دەبێت ئەو کارە بەو شێوەیە بکەیت.

گەر باخێک نەبینێت تەربیە و تیمار

دڕکوداڵ دەیگرێت و دەبێتە خاریستان

بۆ ئەوەی ئەم دونیایە نەبێتە خاریستان و کێڵگەی دڕکەکان، دەبێت بە گوێرەی ئەوە نۆژەنی بکەیتەوە.

لەبەرچی؟

چونکە لە پێش هەموو شتێکەوە ئاوێنەی ناوە جوانەکانی جەنابی حەقن، دووهەم کێڵگەی ژیانی ئاخیرەتن، لێرە تۆوەکانت دەچێنیت، لەوێ چاوت بە گوڵە گەنمەکانی دەکەوێتەوە، لێرە نێونەمام دەچێنیت، لەوێ لە ژێر سێبەری سنەوبەر و چنارەکاندا دەژی، لەوێ دەبنە چنار و سنەوبەر، لەلایەکی تریشەوە داڵان و ڕاڕەوی ژیانی ئاخیرەتە…

 

هەروەها لایەنێکی هەیە کە بەسەر هەوا و ئارەزووی مرۆڤەکاندا دەڕوانێت، پێغەمبەری خودا کاتێک ئاماژە بەو لایەنە دەکات، اَلدُّنْيَا جِيفَةٌ وَطَوَالِبُهَا كِلاَبٌ

دونیا شوێنی کۆگای پیسێتیە، ئەوانەی هەمیشە لە دوای ئەو ڕادەکەن، ئەوانەی هەمیشە دوای “ماڵ و خانوو” دەکەون، ئەوانەی هەمیشە باسی  “کەشتیەکان” دەکەن، باسی “ڤیلاکان” دەکەن، باسی ستایشی خەڵک دەکەن، باسی چەپڵە دەکەن، باسی خۆشیە دونیایەکان دەکەن، دەفەرموێت ئەوان ئەو سەگانەن کە بەرەو ئەو کەلاکە ڕادەکەن.

لێرە بە تاک ناوی ئەو وشەیە ناهێنم، گەر عەرەبی نازانن ئەوا لەوانە بپرسن کە عەرەبی دەزانن بپرسن ئەمە “کۆی” چ وشەیەکە، ئەوانیش پێتان دەڵێن. پێغەمبەری خودا بەو زمانە بێ خەوشەی خۆی ئەمەی دەربڕیوە، ئەو هەمیشە قسەی جوانی دەکرد، هەموو قسەکانی ئەو وەک چریکەی بولبولە، بەڵام لێرەدا گەر ئەمە نەڵێت، وەک دەزانین لە زانستی ڕەوانبێژیدا دوو جۆر پێویستی دەربڕینی وشە هەیە کە یەکێکیان بۆ پێویستیەکی  ڕووکەش و  دیارە و ئەوی تریشیان بۆ پێویستیەکی نادیارە، هەربۆیە گەر بەم شێوەیە دەرینەبڕێت ئەوا لەگەڵ پێویستیە ڕووکەش و دیارەکەیدا ناکۆک دێتەوە.

واتە ئەو شتەی دەتەوێت بیڵێیت بە تەوای ناتوانیت گوزارشتی لێ بکەیت، لێرەشدا ئەو وشەیەی زمانی بێ خەوشی پێغەمبەری خودا گوزارشتی لێکردووە، مادام بەم شێوەیە گوزارشتی لێکردووە، کەواتە بابەتە زۆر گرنگە.

دونیا لە ڕووی ئەو بەشەی کە بەسەر هەوا و ئارەزووی مرۆڤەکاندا دەڕوانێت، لەو ڕووەی کە بەسەر جسمانیەت و لاشەی مرۆڤەکاندا دەبارێت، لەو ڕووەی کە بەسەر سەرگەردانی و هێچێتیدا دەڕوانێت، لەو ڕووەی بەسەر کین و نەفرەت و هەڵپە و ڕق و هەوڵی لەکەدارکردنی کەسانی تر دەڕوانێت، گەر بە گوێرەی دەربڕینەکەی حەزرەتی ئیمامی غەزالی دەریبڕین، لە ڕووی ئەو لایەنەی بەسەر شتە لەناوبەرەکان “المهلکات” دا دەڕوانێت، لە ڕووی ئەو فاکتەرانەی کە مرۆڤ بە تیاچووندا دەبەن، پەنا بە خودا دونیا، بمبەخشن اَلدُّنْيَا جِيفَةٌ

دونیا کۆگای پیسێتیە و ئەوانەی بە دوای ئەویش دەکەون سەگەکانن.

وا دەفەرموێت، پێویست خۆمان نەخەینە حاڵێکی لەو شێوەیەوە،  پشتیوان بە خودا نەکەوتوونەتە حاڵێکی لەو شێوەیەوە، ئەو شتانەی جەنابی حەق پێی بەخشیون، لە چ ئاستێکدا هەڵتان سەنگاندووە، ئەوە هەر خۆی دەیزانێت، لەم هەڵسەنگانەشدا هەموو کەس یەکسان نیە، هەریەکە و جیاوازە لەلای خۆیەوە، هەندێک وەک شکۆفەیەکیان لێکردووە، هەندێکیش وەک گوڵەگەنمێکیان لێکردووە، هەندێکیش نەک وەک گوڵە گەنم، وەک چەپکی دە گوڵە گەنمیان لێکردووە، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، بەڵام ئەگەری ئەوەی بیکەیت بە چەپکی سەد گوڵە گەنم، ئەویش لە بازنەی ئەگەرەکاندایە…

دەتوانرێت بکرێت بە چەپکی سەد گوڵەگەنم، گەر جەنابی حەق ئەم ئیمکانانەی بە ئێوە بەخشیبێت، گەر بە ئێمەی بەخشیبێت، پێموایە پێویستە خۆمان بە کار و وتەی عالەمەوە سەرقاڵ نەکەین و بە بێ ئەوەی زمانمان پیس بکەین، بێ ئەوەی ئاسۆی هزرمان پیس بکەین، بێ ئەوەی دانیشتنەکانمان پیس بکەین، هەمیشە وەک پەرستگایەک بیانپارێزین، چۆن لەو شوێنانە باسی شتی نەرێنی ناکرێت، چۆن لەو شوێنانە یادی الله دەکرێت، چۆن بەندایەتی بۆ خودا ئەنجام دەدرێت و دەست لەسەر سنگی بەندایەتی عیبادەت و عبودیەت و عبودەت ئەنجام دەدرێت، لەبەردەم خودا دەبن بە دوو کەرتەوە، دەچنە سوجدەوە کە نزیکترین شوێنە لە الله وە، پێموایە پێویستە هەموو مەجلیسەکانمان وەک پەرستگایەک بێت و هەمیشە شتی جوانی تێدا باس بکرێت، وەک ئەو دەنگەی لە نەی بەرز دەبێتەوە، وەک ئەو دەنگانەی کە ناخمان دەکاتەوە، یاخود دەنگێک کە وەک مەقامی سەبا بێت، ئێمە لە بێ ئاگایی ئاگادار بکاتەوە و دەبێت بە مەقامێکی لەو شێوەیە باسی هەموو شتێک بکرێت.

ئەمەش هەلی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێت لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە پێشبکەوین، اَللَّهُمَّ بَصِيرَةً وَفِطْنَةً تُغْنِينَا بِهِمَا عَنْ ضَلاَلَةِ مَنْ سِوَاكَ

خودایە بەسیرەتێکی بەرز و دووربینیەکی فراوانمان پێ ببەخشە، کە بمان پارێزێت لە هەڵخلیسکان و گومڕایی و شتە نەرێنیە جیاوازەکان، لە هەموو ئەم شتانە بمانپارێزە.

ئەمە لەسەر شاشەکە نوسرابوو منیش وتمەوە، ئەو شتەی لە سەرەتاشەوە وتم دەرکەوت: فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ

وەک ئەوەی خودا فەرمانی پێکردوویت ڕاست و دروست بە

گەر ڕاست و دروست بن، لە چواردەورتان خەرمانەی ڕاست و دروست پەیدا دەبێت، گەر ڕاست و دروست بن، وەک چۆن لە چواردەوری ئەو دروست بوو، خەرمانەی ڕاست و دروست پەیدا دەبێت، وەک ئەو ڕووناکیەی لە چواردەوری مانگی چواردە دروست دەبێت، جەنابی حەق سەرکەوتوومان بکات لەوەی بەو شێوەیە بین، ان شاء الله، ئامین…

 

 

  

 

 

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button