هەواڵ

“ئەگەر ئێمە مێژووی خۆمان نەنووسینەوە، کەسانی دیکە بوختانەکانیان دەگێڕنەوە”

خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە پاکستان (PAKTURK)، دوای ئەوەی بە هۆی فشارە زۆرەکانی حکومەتی تورکیاوە دەستیان بەسەردا گیرا، لە ئێستا هەوڵی پاراستنی بەها و مێژووەکەی دەدات. لەو چوارچێوەیەدا مامۆستایان و کارمەندان و بەڕێوەبەرانی خوێندنگەکانی پاکتورک لە ڕێگەی ماڵپەرێکی ئینتەرنێت بە ناونیشانی pakturkfile.org ، باس لەو کار و چالاکییانە دەکەن کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ٢٠١٨ لەو وڵاتە ئەنجامیان داوە، وە باس لە سەرکەوتنەکانی خوێندکارەکانیان و سوودەکانیان بۆ کەرتی پەروەردەی ئەو وڵاتە دەکەن و دۆستایەتی و یادەوەرییەکانیان لەگەڵ خەڵکی پاکستان دەگێڕنەوە.

خوێندنگەکانی پاکتورک لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بەسەرداگیرا و خرانە سەر دامەزراوەیەکی سەر بە حکومەتی تورکیا. ئەو مامۆستایانەی چەندین ساڵ بوو لەو خوێندنگایانەدا خزمەتیان بە کەرتی پەروەردەی ئەو وڵاتە دەکرد مۆڵەتی مانەوەکانیان هەڵوەشێندرایە و لە پاکستان کرانە دەرەوە.

ئەو مامۆستا و کارمەندانەی پێشتر لەو خوێندنگایانەدا کاریان دەکرد لە ئێستادا بە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و لە ڕێگەی ئەو ماڵپەرەوە هەتا ئیستا زیاتر لە ٢٠٠ نووسین و پەیامیان بڵاوکردووەتەوە. لە پێناو زیاتر گەیاندنی دەنگی خۆیان بە کۆمەڵێکی فراوانتر کار لەسەر هەندێک پرۆژە دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە سبەی سێشەمە بەرواری ٢٤ی ئاب چالاکییەک لە ژێر ناونیشانی (ئەوەی لە پاکستانەوە لای من ماوەتەوە) لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجام بدەن.

عوسمان ئارسلانهان کە یەکێکە لە خۆبەخشەکانی pakturkfile و ماوەی ٢٠ ساڵ لە خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە لە پاکستان کاری کردووە، جەختی لەسەر گرنگی گێڕانەوەی مێژووەکان کردەوە و لەو بارەیەوە وتی “ئەو کەسانەی دەستیان بەسەر خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە پاکستاندا گرتووە دەیانەوێت سەرکەوتنەکانی چارەکە سەدەیەکی ئەو خوێندنگایانە بشێوێنن و بە شێوەیەکی جیاواز باسی بکەن. لە دوای ئەو خوێندنگایانە لاپەڕەیەکی سپی ماوە کە مێژووی ٢٣ ساڵە فیداکاری و لەخۆبردووی پەروەردەخوازان لەخۆدەگرێت. ئێمە نابێت ڕێگە بدەین کەسانەی دیکە بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت ئەو ڕابردووە درەوشاوەیە لەکەدار بکەن. پێویستە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەرەکەمان بە باشی بەکاربهێنین بۆ باسکردنی مێژووەکەمان بە شێوەیەکی ڕاست. ئەگەر ئێمە مێژووی خۆمان نەنووسینەوە، کەسانی دیکە بوختانەکانیان دەگێڕنەوە”.

https://www.tr724.com/biz-tarihimizi-yazmazsak-baskalari-kendi-iftiralarini-anlatacak/

 

Show More
Back to top button