وتار

ئەو کەسانەی بە هۆی دانپێدانانی بێبنەماوە ژیانیان ڕەش کرا

بەخامەی/ محمد یلدز

لە ئەڵمانیا و لە شاری کۆڵن مۆزەخانەیەک هەیە بە ناوی “ئێل دێ هاوسە”. لە بەشێکی ئەم مۆزەخانەیەدا کە ئەو ڕێکارانە پیشان دەدرێت کە لە سەردەمی هیتلەردا بەکار هێنراون، ئەو نامانە نامیش کراون کە نێردراون بۆ “گێستاپۆ”. لەو سەردەمەدا ڕێکخراوی گێستاپۆی پۆلیسی نهێنی وابەستە بە هیتلەر، هەموو کەسێکی ناچار کردبوو کە هەواڵ لە هەموو کەسێک بدات. ئەگەر کەسێك دراوسێیەکی، هەتا هاوڕێکەی یان براکەیە تاوانبار نەکردایە، زۆر بە قورسی سزا دەدرا. لە ناو نامەکاند دەیان نموونەی لەم شێوەی تێدایە: ” براکەم ‘ڕودۆڵف’ لەسەر نان خواردن وتی؛خۆشیم لە هیتلەر نایەت”، “دراوسێکەم ‘پێترا’ ئاشکرای کرد کە ‘فراود سکێمن’ کە جوولەکەیە، کەسێکی باشە.”. نامەی سەدان کەسی ناچیزی هاوشێوەی تێدایە کە براکەی، خزمێکی، هاتا منداڵی خۆیشی تاوان بار کرادووە و هەواڵی لێ داوە. گێستاپۆ بەوەی کە هەموو خەڵکی کردبوو بە هەواڵدەر، کاری “کۆکردنەوەی هەواڵی” ئاسان کردبوو. لە ئەنجامی ئەم هەواڵانەشدا، سەدان هەزار مرۆڤی دەنار بۆ کەمپەکان یان کۆمەڵکوژی دەکردن.

چەند لەیەک دەچین وا نیە ؟  ئەردۆغان بە ڕشتنی پارەیەکی زۆر و بنیات نانی کۆشکی کۆماری و زوو زوو ڕێکخستنی کۆبوونەوە لەگەڵ موختاری گەڕەکەکاندا ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە هەر موختارێک بکاتە هەواڵگری کۆشک. لە وتەیەکیدا بۆ موختارەکان دەڵێت: ” دەبێت یەک یەک دیاری بکەن کە کێ لە چ ماڵێکدایە، کێ نەسەبی چییە ‘خزمایەتی لەگەڵ کێ هەیە’ و ئەو کەسە چییە و بیگەیەننە دەسەڵاتی تایبەتمەند، ئەگەر پێویستیش بکات دەیگەننە من…” بەم شێوەیە فرمانی هەواڵگریان پێ دەدات.

ئاشکرایە کە لە دوای 15ی تەمووزەوە و لە ماوەی سێ مانگدا زیاد لە 40 هەزار ئیخبارنامە هاتووە بۆ بەشە جیاوازەکانی دەزگا ئەمنییەکان. ئەو بەرپرسانەی ڕوونکردنەوەکەیان داوە، ئەوەیان ڕوون کردۆتەوە کە بەشێکی زۆری ئیخبارنامەکان لە کێشەی کەسییەوە سەرچاوەی گرتووە و هەواڵ لێدانی بێ بنەمان و پشت بەستووە بە ڕق و نەفرەت. لە دەروەی ئەمە، ئەو کەسەی کە هەواڵی لێ دەدرێت ئەگەر لە دوور یا نزیک پەیوەندی بە بزافی خزمەتەوە هەبێت، بێ ئەوەی سەیری ڕاستێتی هەواڵەکە بکرێت کە ئایا بنەمای هەیە یان نا ئەوا جێبەجێ دەکرێت و تا ئێستاش ئەم کارە بەردەوامە. لە ئێستادا دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر 15ی تەمووزدا، ئەم ژمارەیە لانی کەم 5 جار زیادی کردووە و بە ئاسانی دەتوانین بڵێین ئەم ژمارەیە سەدان هەزار دەبێت. لەو کاتەوە تا ئێستا سیستمی هەواڵی زیاتریش بەرەوپێش براوە. سەردەمانێک ناوەندی پەیوەندییەکانی سەرۆک وەزیران ناوبانگی هەبوو، بەڵام لەگەڵ چوونە سیستمی کۆمارییەوە بە چالاکی لە ئێستادا ناوەندی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆمار درووست بووە.

ئەگەر لەگەڵ کەسێکدا کێشەیەکتان هەیە، بۆ ناوەندی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆمار بنووسن کە ئەم کەسە فەتۆجییە، ئیتر ژیانی ڕەش دەکەن. هیچ نایە بە خەیاڵدا کە داواکارەکان هەوڵێکی ئاوا پشت گوێ بخەن. ئەوە ئەگەر کەسێک لە ناو نەوەکانیشیدا پەیوەندییەکی بچوکیشی بە خزمەتەوە هەبێت، ئیتر ئەوە فەوتاوە. ئەمە هەزاران نموونەی هەیە.

لە جێی خێزانەکەی بە بارمتە گیراوە

هاوڕێیەکم کە لە دەرەوەی وڵات دەژی بۆی گێڕامەوە، پێش 15ی تەمووز ژن و مناڵەکانی هەڵگرت و بۆ سەردانیکردنی جەژنانە چووە ناوچەی ناوەڕاستی ئەنادۆڵ بۆ نیشتیمانەکەی خۆی. پێش ماوەیەک باوکی وەفاتی کردبوو. برا گەورەکەی ئەو زەوی زارە دەچێنێت کە لە باوکییەوە بۆیان ماوەتەوە. لە کاتی ئەم سەردانیکردنەدا، براگەورەکەی داوایەکی لێ دەکات؛ ئەو زەویانەی کە لە باوکیانەوە بۆیان ماوەتەوە دەیەوێت تاپۆکەی بخاتە سەر خۆی. براکەشی پێی دەڵێت: خۆ من لە ئێستادا لە دەرەوەی ولات دەژیم، تۆ بەردەوام بە لەسەر چاندنی، ئیشی تاپۆ کردنیشی واز لێبێنە جارێ.  

دوا چەند ڕۆژێک لە 15ی تەمووز و زۆر بوونی هەواڵنامەکان کە بە هاندانی تایبەتی ئەردۆغان  دەستی پێ کردبوو، ئەو برایەش کە لە دەروەی وڵات دەژی بەشی خۆی بەردەکەوێت. لەلایەن برا گەورەکەیەوە هەواڵی لی دەدرێت کە گوایە براکەی سەر بە فەتۆیە، لەبەر ئەوەی دوای جەژن یەکسەر گەڕابوویەوە دەرەوەی وڵات، نەتوانرا بگیرێت بەڵام دوای چەند ڕۆژێک خێزانی کە خۆی ئامادە کردبوو بگەڕێتەوە دەستگیر دەکرێت. لەم کاتەدا ناوی ئەو کەسەی ئیخبارییەکەی داوە ئاشکرا دەبێت، دوای ئەوەی هەموو خێزانەکە زۆر لە برا گەورەکە دەکەن، بۆ ڕۆژی دواتر دەچێتە ئەمنییەت و ڕای دەگەیەنێت کە هەواڵێکی خەڵەتی داوە. بەڵام ئەو داواکار بۆ ئەوەی لای سەرووی خۆیەوە دەست خۆشی لێ بکرێت گوێ نادات بەم قسانەی برا گەورەکە، بڕیاری گرتنی بۆ دەردەچێت. تاوانبار کردنەکە زۆر جدییە: دوای کودەتاکەی 15ی تەمووز بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە زینداندا دەمێنێتەوە و دواتر بەم تاوانەوە دەچێتە بەردەم دادوەر. بەڵام دادوەری دادگای ئاشتبوونەوە کەسێکە بە ویژدان دەبێت، رێی فڕینی بۆ دەرەوەی وڵات لێ دەگرێت و ئازادی دەکا. ئەم ڕووداوە 15مانگی بەسەردا ڕۆشتووە، بەڵام خێزانی برا بچووکەکە کە لە تورکیا ماوەتەوە تا ئێستا بەڵگەنامەی تاوانبارکردنی بۆ ئامادە نەکراوە. مێردەکەی لە دەروەی وڵاتە و خۆی منداڵەکانی لە تورکیان. ئەمەش نموونەیەک بۆ ئێوە لەو ژیانانەی لەسەر بنەمای هەواڵێکی بێ بنەما ڕەش کراون.

نموونەیەکی تر؛ یەکێک لە هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانمان هەواڵی لێ درا لەلایەن برازایەکییەوە کە تازا تەمەنی  ساڵ 20 بووە، لەبەر ئەوەی لە شارێکی تر دەژیان زۆر کەم برازایەکەی بینیووە. ئەو داواکارەی کە بەڵگەنامەی تاوانبارکردنەکەی ئامادە کردبوو، ئەم وەرەقەی هەواڵ لێدانەکە دەخاتە ناو دۆسییەکەوە. هاوڕێ  ڕۆژنامە نووسەکەم لە سایەی ئەمەوە دەزانێت و کاتێکیش هەواڵنامەکە دەخوێنێتەوە دەڵێت؛ “ئای من چی بووم نەمزانییووە !”. ئەو هەواڵدەرانەی کە وا دەزانن ڕۆژێک نایەت ئەوەی کردوویانە ئاشکرا ببێت، ڕۆژێک کە هەواڵدان و بوختانەکانیان دەکەوێتە بەر چاو چۆن دەتوانن سەیری دەم و چاوی خزمانیان و ئەوانە بکەن کە ژیانیان ڕەش کردوون. ئەگەر ئەم جۆرە ڕەفتارە لووغم دانان نەبێت لە ژێر ئاسایشی کۆمەڵگادا، ئەی چییە؟

مام موستەفا کە 14 مانگە گیراوە و تەمەنیشی 81 ساڵە، شاهیدەکانی دیار نین

ئەو شاهیدە شاراوە و ئاشکرایانەی کە بە هاندانی ئەردۆغان کێ لەگەڵ کێ دوژمنایەتییەکی هەبوو نامەیان دەنارد بۆ ناوەندی هەواڵی سەرۆک وەزیران یان  بۆ ناوەندی هەواڵی سەرۆک  کۆمار کاتێ بانگ دەکرێن بۆ شاهیدانی ئاشکرا شەرمەزار دەبن و نازانن بڵێن چی. هەندێکیان هەر ڕوویان نایەت بچن بۆ مەحکەمە.

تازەترین نموونە، حاجی موستەفا تورکە کە تەمەنی 81 ساڵە و 14 مانگە لە زینداندایە. حاجی موستەفا تورکی 81 ساڵ وەک بە تەمەنترین زیندانی پیشاندراوە. ئەومان بەو ڕەسمەیدا ناسیووە کە دوو پۆلیس چونەتە ژێر باڵی و دەستە کەلەپچە کراوەکانیان گرتووە و خۆشی گۆچانێکی بەدەستەوەیە. ڕۆژێک پێش ئێستا مامە موستەفا دانیشتنی دادگای هەبوو بەڵام لەبەر ئەوەی شاهیدەکان نەهاتبوون، دادوەر بڕیاری بەردەوامی مانەوەی لە سجندا درێژ کردەوە. کێ دەزانێ، ڕەنگ بێ لەبەر شەرمەزرایان نەهاتبنە مەحکەمە.

 

 

دادگا ناوی 145 گومان لێکراوی یەک یەک خوێندەوە، بەڵام شاهیدە شاراوەکە کەسیانی نەناسی

لە دوای 15ی تەمووزەوە 79 کەس تایبەت بە خۆبەخشانی خزمەت دەست بەسەر کراون،  145 کەس لە دادگایی کردنیان لە دانیشتنی دادگادا شاهیدە شاراوەکە کە لە ڕێی دەنگەوە بە ناوی خوازراوی “ئەسڵانەوە” بەژدار بوو، ناوی یەک یەکی ئەو کەسە گومان لێکراوانەی نەزانی کە دادگایی دەکران و وتیشی؛ بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە ناو جەماعەتدا پارەی کۆ کردۆتەوە و ئەندامیشە لە خزمەتدا. لەسەر ئەمە، سەرۆکی دادگا ناوی ئەو 145 گومانلێکراوەی یەک یەک خوێندەوە، بەڵام شاهیدە شاراوەکە ئەوەی وت کە ئەم هیچیان ناناسێت.

مەسخەرەی شاهیدی شاراوە

لە دانیشتنی سیهەمی داوای “چەتی”دا کە تا ئێستاش بەردەوامە، شاهیدە شاراوەکە کە ناوی “کاسرگایە” شاهیدی دژی ‘هیدایەت کاراجا’ دەدا، بەڵام ئەبێ چ شاهیدێک بووبێ کە تەنانەت نەیدەزانی هیدایەت کاراجا مودیری گشتی تەلەڤیزیۆنی ‘سامانیۆڵووە’. بەڵام لەبەر هەرچێ بێت، شاهێدی دانی شاهیدەکان تا ئێستاش بە گرنگ دەبینرێت و گیراوەکانیش تا  ئێستا بە گیراوی دەمێننەوە.

ئەو پلانە شاراوەی پۆلیش دایناون

لە ئەنادٶلدا و لە یەکێک لەو زیندانانەی بە سزاکانی ناسراوە، یەکێک لە برادەرانی ڕۆژنامە نووسمان کە 15 مانگە دەست بەسەرە،  لەلایەن کاسبێکەوە هەواڵی لێدراوە و لە دادگاییەکەدا بینیوێتی. ئەم ڕۆژنامە نووسە ئەو حاڵە خراپە دەخاتە ڕوو، ئەو کاسبکارەی کە لە ‘دانپیانەرەکانە’ بانگەشەی ئەوە ئەکات کە لیستێکی 150 کەسی تەسلیم کردووە کە وابەستەیە بە خزمەتەوە. لە بەردەم دادگادا ئەمانەی وت:

من کاسبم، کەل و پەلی کارەبایی دەفرۆشم. گومانلێکراوەکان لە چاپکراوە ناوخۆییەکانەوە دەناسم. بە هیچ شێوازێک پێکەوە قسە کردنمان نەبووە.من هیج زانیارییەکم نیییە کە گومانلێکراوان ئەندامی فەتۆ بن. لەسەر ئەمەش سێ جار داواکاریم پێشکەش کردووە. من هیچم نەوتووە دەربارەی ئەوەی گومانلێکراوان سەر بە ڕێکخراوی فەتۆ بوو بن. دەستەواژەی واشم بەکار نەهێناوە. لەسەر ئەم شکاتە، پۆلیسەکان هاتنە شوێنی کارەکەم، منیان دەزگیر کرد، پێیان وتم کە پێویست نییە پارێزەرەکەم بانگ بکەم، لە پێشم وەرەقەیەک دانرا، پرسیم ئەوە چییە ؟، وتیان بۆ ئەوەیە کە ئازاد بکرێیت. منیش ئیمزام کرد. دواتر چوومە لای داواکارەکە و ڕوونکردنەوەکەی خۆم ویست. بە بیانووی بوونی بڕیاری نهێنییەوە نەیاندامێ. منیش لەسەر ئەمە سێ جار داواکاریم نووسی. لە ڕوونکردنەوەکانمدا کەسانێک هەیە کە من نایانناسم، کاتێک خێزانی ئەو کاسانە نەمدەناسین دەهاتنە لام  بۆ شوێنی کارەکام بەم شێوەیە بۆم دەرکەوت کە ڕوونکردنەوەیەکەی من بەو شێوەیە. 

بەڵێ، لە دەفتەری کۆنووسی دانیشتنەکاندا ئەم ڕوونکردنەوانە بە تەواوی هەیە. بەڵام لە ئێستادا دەربارەی ئەو پلانە شاراوەی پۆلیسەکان ئەنجامیان داوە هیچ کارێک نەکراوە. ڕۆژنامەنووس و دەیان کەسی تریش تا ئێستاش دەستگیر کراون. ئەمانە تەنها چەند نموونەیەکن. باوڕمان وایە ڕۆژێک دێت ئە و کارانەی ئەنجام دراون ئاشکرا دەبن و لە مۆزەخانەی شەرمەزاریدا نمایش دەکرێن. ئەو ڕۆژە هەزاران پەڕە لە نامەی هەواڵدراو بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکرێتەوە، ئەو کاتە ئەوانەی ئەو هەواڵ لیدانانەیان ئەنجام داوە وایان لێ دێت کە لە ناو کۆمەڵگادا نەتوانن بێنە دەرەوە. هیواخوازم ئەو ڕۆژانە زۆر دوور نەبن.

 

http://www.tr724.com/asilsiz-ihbar-mektuplariyla-karartilan-hayatlar/

Show More
Back to top button