هەواڵ

ئەو ژیانانەی ئاکەپە ژێراوژووری کردن لە زیوریخن…

ڕێکخراوی ڤێرەین ڤێرفۆڵتی سویسری بە مەبەستی تیشک خستنە سەر ئەو ستەم و چەوساندنەوەی حکومەتەکەی ئاکەپە لە تورکیا بەرامبەر بە نەیارەکانی ئەنجامی دەدات، لە شاری زیوریخ چەند چالاکییەکی ئەنجامدا.

خۆبەخشانی ڕێکخراوەکە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری زیوریخ چالاکییەکیان ئەنجامدا و چەند بڵاوکراوەیەکیان بەسەر خەڵکەکەدا دابەشکرد کە باسیان لەو چەوساندنەوە و ستەمکارییانە دەکرد کە حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت پەیڕەوی دەکات.

لە بڵاوکراوەکاندا ئاماژە بۆ ئەم ستەمکاری و چەوساندنەوانە کراوە کە لە تورکیا بەرامبەر بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت:

  • بڕیاری دەستگیرکردن بە شێوەیەکی نایاسایی
  • ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی
  • مامەڵەی خراپ
  • برسی کردن
  • بەندکردنی نەخۆشەکان
  • ئۆپەراسۆن لە دژی پارێزەر و ئەکادیمیستەکان
  • دەستگیرکردنی ژنانی دووگیان و منداڵانی ساوا
  • ڕفاندن

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/akpnin-kararttigi-hayatlar-zurihte-haberi/1354656/

Show More
Back to top button