هەواڵ

ئەو ڕۆژنامەنووسە بەندکراوانەی داوای مافی خۆیان دەکەن بە هەڕەمەکی سزا دەدرێن

هەموو ڕۆژێک سزای نوێ بۆ ئەو سزادانە هەڕەمەکییەی لە گرتووخانەی سیلیڤیری بەرامبەر بە بەندکراوان ئەنجام دەدرێت زیاددەبێت.

یەکێک لەو بەندکراوانە سەدات گورایە کە ماوەی سێ ساڵە لە زینداندایە و پێشتر ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکار بووە. ٦ مانگ پێش ئێستا بێ ئەوەی هیچ بیانووییەک بخرێتەڕوو لە قاوشەکەیەوە گوازرایەوە بۆ زیندانێکی تاکەکەسی و سەرەڕای ئەوەی چەندین سکاڵا و داواکاری پێشکەشکردووە بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە. نە کۆتایی بە سزادانی لە زیندانی تاکەکەسی دەهێندرێت و نە هۆکاری ئەو سزایەشی پێ دەوترێت. پێشبینی دەکرێت بە هۆی ئەوەی سەدات گورای ژمارەیەکی زۆر سکاڵای سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان لە زینداندا نووسیوە سزادرابێت.

لە هەلومەرجی ئاساییدا زیندانی تاکەکەسی بە مەبەستی ئەوە دانراوە کە ئەو تاوانبارانەی چەند تاوانێکی دیاریکراو ئەنجام دەدەن لەو شوێنەدا زیندانی بکرێن. بە پێی یاساکان هەر بەنکراوێک یاسای ناو زیندان بشکێنێت و سزا بدرێت ئەوا ئەوپەڕی تا ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەکرێت لە زیندانی تاکەکەسیدا بهێڵدرێتەوە. ساڵی ڕابردووش لە هەردوو گرتووخانەی چۆروم و سیلیڤری دوو بەندکراو بێ هیچ هۆکارێک خرانە زیندانی تاکەکەسییەوە و تا ئەو کاتەی گیانیان لەدەستدا لە زیندانە تاکەکەسییەکەدا هێڵدرانەوە.

https://www.tr724.com/hakkini-arayan-tutuklu-gazeteciye-keyfi-hucre-cezasi/

 

Show More
Back to top button