بیروڕاهەواڵ

ئەو موشریکانەی قومێک ئاویان پێنەدەدان

عەبدوڵا ئایماز

لە مەککەدا ئیسلام دەستی کردووە بە بڵاوبوونەوە و لە دوای موسوڵمان بوونی حەزرەتی حەمزە، حەزرەتی عومەریش هاتە ناو ئیسلامەوە. ئەوانەشی کۆچیان بەرەو حەبەشە کردبوو لەوێ بووبوونە هۆی موسوڵمان بوونی زۆر کەسی تر. کاتێک ئەم هەواڵانە بڵاو بوویەوە و هەستی حەسودی لە نێوان موشریکانی مەککە دروست کرد، لە دارولنەدوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا کە وەک پەرلەمانی ئێستا وەهابوو، بڕیاڕێکی زۆر خراپتر لە فەرمانی کوشتنی موسوڵمانانیان دەرکرد.

بە گوێرەی ئەو بڕیارە پێغەمبەر و موسوڵمانان لەگەڵ کوڕەکانی هاشم و عەبدولموتەلیب هەتا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە سەر دینی بابوباپیریان، لە مەککە وەدەر دەنرێن و هەموو پەیوەندیەکی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ژن و ژنخواستنەوە هەتا دابینکردنی سەرچاوەی ژیان لەگەڵیاندا قەدەغە دەکرێت.

ئەم بڕیارە بە گوێرەی هەلومەرجی ئەو کاتە بە واتای فەرمانی مەرگ دەهات تەنیا لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان باوەڕیان بە ئیسلام هێبابوو، دواتر تەواوی بەند و بڕگەکانی بڕیارەکەیان بە دیواری کەعبەدا هەڵواسی. دەگێڕنەوە کەوا مەنسوری کوڕی ئیکریمە کەوا ئەم بڕیارەی بە دەستەکانی خۆی نوسیبوو، هەرخۆشی بە دیواری کەعبەدا هەڵیواسین،  کاتێک سەردارمان نزای لێدەکات لەسەر ئەو کارەی، پاش چەند مانگێک دەستەکانی لە کار دەکەون.

دوای ٧ ساڵ لە دابەزینی وەحی و سروشی خودایی، ئێوارەیەکی مانگی موحەرەم، موسوڵمانان بە ناچاری چوونە دەرەوەی مەککە. بەڵام هەموویان لە ژێر پارێزگاری ئەبوتالیبدا بوون. لە نێو ئەو هەموو کەمدەرامەتی و هەژاریەدا لە دۆڵێک کە بە شیوی ئەبوتالیب ناو دەبرا خێمەیان هەڵدا. ئەبوتالیب بۆ ئەوەی شتێک بەسەر سەردارمان نەیەت خودی خۆی پارێزگاری لێدەکرد و هەندێک جار هەندێک لە کوڕەکانی لە جێگەی ئەودا دەخەواند، وەک ڕێکارێک لە دژی هەر هەڕەشەیەک کە گیانی سەردارمان بخاتە مەترسیەوە.

ئەم زوڵم و غەدرەی لە موسوڵمانان دەکرا ماوەی ٣ ساڵی خایاند، کێشەکان هەتا دەهات زیاتر پەرەیان دەسەند و لەناو خێمەکانەوە دەنگی ناڵە و هاوار و فیغان بەرز دەبوویەوە. ئەو دایکانەی شیریان وشکی دەکرد، پەنجەیان بە تفی دەمیان تەڕ دەکرد و دەیانخستە دەمی منداڵەکانیانەوە هەتا بیمژن و نەگرین. زیاتر لە ٤٠ منداڵ لە برساندا گیانیان لە دەستدا و ئەو هاوار و ناڵەیەی لە شیوی ئەبوتالیب بەرز دەبوویەوە، زیاتر کەیف و خۆشی دەخستە دڵی موشریکەکانەوە.

موشریکەکان بەردەوام بوون لەسەر ڕابواردن و خۆشی ژیانی خۆیان و هەوڵیان دەدا بە ڕەفتار و مامەڵەیان ژیانی موسوڵمانان زیاتر پەرێشان بکەن.

تەنانەت وەلیدی کوڕی موغیرە ڕۆژێک سەردانی موسوڵمانان دەکات لە شیوی ئەبوتالیب و بۆ هەڵگەڕانەوەی موسوڵمانەکان لە دینەکەیان چەند قسەیەکی فیتنەهەڵگیرسێن دەکات و دەڵێت:” سەیرکەن لە نێو برسێتی و هەژاریدا دەتلێنەوە، گەر وا بڕوات هەمووتان یەکە یەکە دەمرن. منیش هەتا دێت زیاتر دەوڵەمەند دەبم. هەموو شتێک ئاشکرا نیە بە لاتانەوە؟  خودا من و دینەکەی منی خۆش دەوێت. گەر ئێوەی خۆش بویستایە ئەوا وەک ئێستا پەرێشان و زەلیلی نەدەکردن. دەی واز لە عینادی بهێنن و بگەڕێنەوە سەر دینی دایک و باوکتان”.

بەڵام سەرئەنجام سەرکەوتنی موسوڵمانان بە ڕۆشتنی سەردارمان بۆ میعراج تاجی لەسەر دانرا.

بیر لەوە بکەنەوە کە سەردارمان لەگەڵ هەموو موسوڵمانانی ئەو کاتە نزا دەکەن بۆ ئەوەی خودا لەو بەڵا و موسیبەتە ڕزگاریان بکات، بەڵام ماوەی ٣ ساڵ نزاکەیان قبوڵ نەدەبوو!

ئێستاش بە قۆناغێکی هاوشێوەدا تێدەپەڕین و مرۆڤەکانمان بە تاقیکردنەوەیەکی سەختدا تێدەپەڕن، دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەوەی کە بڵێن ” ئەوە چەندین مانگ و ساڵ تێپەڕی بەڵام نزاکانتان هیچی قبوڵ نەبوو” بیانخەنە شک و گومان لە ئیمانیان و دواتر پاشگەزیان بکەنەوە لەو خزمەتە  کە لەسەر ئاستی هەموو جیهان یەکێکە لە پیرۆزترین خزمەتەکان.

ئەم جۆرە تاقیکردنەوە سەختانە هەمیشە خاڵی وەرچەرخان بوون، هۆکاری بڵاوبوونەوەی بێ دینی لە هەموو ئەوروپادا بە هۆی شەڕی نالەباری جەنگی جیهانی دووهەمەوە بوو. کاتێک دەیان هەزار مرۆڤ و منداڵی بێ تاوان لەو جەنگەدا گیانیان لە دەستدا و دواتر مرۆڤەکان وەڵامی پرسیاری” خودا چۆن ڕێگەی بە کارێکی وەها دا” لە پیاوەکانی ئاینی خۆیان بۆ وەرنەگیرا، ئیدی بە هۆی ئەو شۆک و تراڤمایەوە کەوتنە نکوڵی کردن لە بوونی خودا.

بەڵام سوپاس بۆ خودا لە دەستی ئێمەدا وەڵام و چارەسەری ئەم جۆرە پرسیارانە بوونی هەیە. ئەمانەشمان چەندین جار دووبارە نوسیوەتەوە. بەڵێ، هەندێک لە بەڵا و موسیبەتەکان دەبنە کەفارەتی گوناحەکانمان و بەو هۆیەوە خودا لێمان خۆش دەبێت. هەندێکیشی بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری پلەی مرۆڤە بێ گوناح و مەعسومەکانە. پێوەبوونی هەندێک کەسی بێ گوناح بەو بەڵا و موسیبەتانەوە بۆ ئەوەیە نهێنی تاقیکردنەوەکە نەشێوێت و هەموو کەس بە خۆیدا بچێتەوە. بەڵام کەسە بێ گوناحەکان لەم ڕێگەیەوە پاداشتی زیاتری پەروەردگاریان دەستگیر دەبێت و پلەکانیان زیاتر بەرز دەبێتەوە و قازانجی مەعنەویان قات قات زیاد دەکات. هەندێکیشی بۆ ئاگادارکردنەوەیە. واتە بۆ گەڕاندنەوەمان لە هەڵەکانمان وەک ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدان وەهایە.

تەنانەت هەندێک بەڵا و موسیبەت کە بەسەری هەندێک منداڵی بێ گوناح دێت، بە هۆی ئەوەیە کە پێچەوانەی هەستی سۆز و بەزەیی ناو ناخیان مامەڵەیان کردووە. بۆ نمونە ئەو منداڵانەی هێلانەی باڵندەکان تێک دەدەن و بێ بەزەییانە بەچکەکانیان دەکوژن، یاخود ئەو منداڵانەی بێ ڕەحمانە مێرولەکان لە ژێر قاچیاندا دەپلیشێننەوە و بە هەمان شێوە شانەی هەنگەکان گڕ تێبەردەدەن و دەیانسوتێنن، ئیدی زۆر جار ئەمانە بەردێک سەریان دەشکێنێت و لە شوێنێکدا دەکەون و قاچیان دەشکێت.

هەربۆیە ئێمەش نازانین ئەم قۆناغەی ئێستا تا چەندێک بەردەوام دەبێت و زانیاری ئەوە تەنیا لەلای خودایە. وەک حەزرەتی ئوستادیش ئاماژەی پێداوە ” چەندە پێویست بکات بەو ڕادەیە بەردەوامی دەبێت”.

ئەمە وەک نمونەی ئەو پیاوە وەهایە کە لە خەویدا عەزرائیل دەبینێت و پرسیاری ئەوەی لێدەکات کە کەی دەمرێت؟ جوبرەئیلیش پێنج پەنجەی پشان دەدات. پیاوەکە کاتێک خەبەری دەبێتەوە لە خۆی دەپرسێت کە هاخۆ ٥ ڕۆژ ؟ ٥ هەفتە ؟ ٥ مانگ؟ یان ٥ ساڵ ژیانی ماوە. دوای گەڕانێکی زۆر کاتێک دەچێتە لای ڕاڤەکارێکی شارەزای خەو، ئەویش لە وەڵامدا پێی دەڵێت” ئەمە بە واتای ئەوە نیە کە تۆ چەندێک کاتت ماوە لە ژیاندا، بەڵکو ئەو ٥ پەنجەیە ئاماژەیە بەو ٥ زانیاریەی کە تەنیا لای خودایە و عەزرائیلیش لە وەڵامدا پێی وتوویت کەوا وەڵامی پرسیارەکەی لە ٥ نەزانراوەکەیە. ئەو پێی وتوویت کەوا زانیاری کاتی تەواوبوونی ژیانی مرۆڤ هەروەک هاتنی قیامەتە و تەنیا خودا دەزانێت کەی کاتی دێت”.

جەنابی حەقیش بۆ ئەوەی ئەندامانی خزمەت پاک بکاتەوە و لە تەواوی گوناحەکانیان پاڵفتەیان بکات و عەشق و تامەزرۆییەکی نوێیان لە خزمەتکردندا بە نسیب بکات، بە دەستاڕێکی چقڵاوی و بڕندەدا تێیاندەپەڕێنێت و دواتر ڕاستی ڕووداوەکانیش خۆیان بەدەردەکەون. چۆن خودا دوای ٣ ساڵ گەمارۆی ناو مەککە لە ڕێگەی میعراجەوە تاجی لەسەر پیغەمبەری ئیسلام دانا و لە بازنەی بەرتەسکی مەککە هێناینە دەرەوە و بە دونیادا بڵاوی کردنەوە، دواتر گەیاندنی بە مرۆڤ نوێ و ئیمکانی تازەی پێبەخشین، لەم ڕێگەیەشەوە زەمینە کرانەوەی بەسەر تەواوی ڕووی زەویدا بۆ خۆش کردن…

پشتیوان بە خودائێمەش  گەر بگەینە ئەو ئاستەی لێمان چاوەڕوانکراوە و بە ئیخلاس و دڵسۆزیەوە کارەکانمان ئەنجام بدەین، جەنابی حەق ئەوەی بە خەیاڵماندا نەیەت لە ئیحسان و نیعمەت بە نسیبمانی دەکات.

پشتیوان بە خودا بەو شێوەمان لەگەڵدا دەکات.

 A

Show More
Back to top button