هەواڵ

ئەو مامۆستایەی کە بڕیاری حکومەت ژیانی تاڵکردبوو خۆیکوشت

 

لەدوای کودەتاکەی ١٥ تەمووز بە سەدان هەزارکەس لە کارەکانیان دوورخرانەوەو بە هەزارانیش زیندانیکران، زۆرینەی ئەو هاوڵاتیانەی کە زۆری دەروونیان خرابووە سەر بەرگەیان نەگرت و خۆیانکوشت.

لە دوای کودەتاکەی ١٥ تەمووز باری نائاسای لە وڵاتدا ڕاگەیێندرا بەهۆی باری نائاسیەوە دەسەڵات بڕیارێکی یاسای دەرکرد، بەهۆی بڕیاری دادوەرەکانەوە هاوڵاتیەکی زۆر لەکارەکانیان دوورخرانەوە، بەدەیان هەزار هاوڵاتیش بەهۆی ئەمم یاسایەوە خرانە سوچی زیندانەکانەوە، دوای دەستبەسەرکردنیان هەریەکە لە مەهمێت کۆشار مامۆستای کۆمپیتەر لەگەڵ خێزانەکەی پێیان ڕاگەیاندن کە بەهۆی ئەم یاسایەوە دەستبەسەرکراون، دوای ماوەیەک مەهمێت کۆشار لە زینداندا ئازادکرا، باری دەروونی زۆر تەواو نەبوو هەر بۆیە لە ٩ی مارتدا لە شارۆچکەی فاتیهیەی سەر بە شاری موڵا خۆیکوشت، لەدوای خۆی دایکێکی پڕ لەفرمێسک و ٢ منداڵی بەجێهێشت. تەمەنی تەنها ٣٨ ساڵ بوو کۆتای بەژیانیخۆی هێنا.

Show More
Back to top button