هەواڵ

ئەو مامۆستایەی لە ئازەربایجان ڕفێندرا، لە دادگایەکی ئەنقەرە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا

 


مەهمەت گەلەن ئەو مامۆستایەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتی ئازەربایجان ڕفێندرا، لە دادگایەکی ئەنقەرە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
مەهمەت گەلەن لە ماوەی ڕابردوودا یەکێک دەبێت لە مامۆستایانی بزاڤی خزمەت کە لە خوێندنگەکانی ئازەربایجاندا وانە دەڵێتەوە و لە چەند ڕۆژی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئازەربایجانەوە دەستگیر کرا.
دوای ئەوەی داواکاری گشتی وڵاتی ئازەربایجان داوای لێبوردنی لە ناوبراو کرد و ئازادی کرد، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت)، لە کاتی هاتنە دەرەوەی گەلەندا ڕفاندیان.
ڕۆژی ٢٩ ی مانگی ڕابردوو گەلەن لەلایەن فڕۆکەیەکی سەر بە دەزگای هەواڵگریەوە هێنرایەوە ئەنقەرە و لە یەکەم دانیشتنی دادگادا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.

Show More
Back to top button