بیروڕا

ئەو مامۆستایەی لەلایەن مافیاکانەوە هەڕەشەی لێکرا

بەخامەی عەبدوڵڵا ئایماز

عەبدوڵڵا ئایماز

مافیای سونگای هەڕەشە لە مامۆستا ئیلیاس دەکەن.  چونکە لە ڤارگۆنی شەمەندەفەر پۆلیان دروست کردووە وە نەیانتوانیوە پارەی ڤارگۆنەکان بدەن. لەکاتی راسپاردەکردنی بە دەستی مافیاکان ئیتر کارەکە گەیشتە باسی مردن و ژیان. مافیا هاتوونەتە سەریان و داوای پارە دەکەن، بەڵام لەو رۆژانەدا کێشەی زۆر لە ناوخۆی تورکیادا هەبوو وە نەدەتوانرا پارە هەناردەی دەرەوە بکرێت. لە کۆتاییدا ئەوان بڕیاری مردنیاندا و هەواڵەکەیان بە مامۆستا ئیلیاسیش دا. مامۆستا ئیلیاسیش چی بکات، ئەویش پەنای بە خوای خۆی گرت و کەوتە پاڕانەوە. بەبێ وەستان دەپاڕایەوە. هەتا ئەو رۆژە هات کە وتیان دەتکوژین. دواتر هەواڵی ئەوە بڵاو بووەوە کە سەرۆکی مافیاکان، لە کاتی شەڕکردن لەگەل دەستەیەکی مافیایی تردا کوژراوە. بۆیە خوای گەورە بەم شێوەیە مامۆستا ئیلیاسی رزگار کرد. وە پاشان کوڕی گەورەی مافیاکان هات بۆلای مامۆستا ئیلیاس و کێشەکەی بە شێوەی رێککەوتن چارەسەر کرد، وە لە بەشێک لە پارەکەش خۆش بوو. هەر لەو رۆژانەدا پرۆفیسۆر کەمال کارپات و نێڤال سێڤیندا دەڕۆن بۆ سونگایی و بە بینینی پۆلەکانی ڤارگۆنەکە فرمێسکەکانیان هاتۆتە خوارەوە.

مامۆستایەکمان لە سونگای دەگێرێتەوە و دەڵێت: “لەو تەلارەی کە ئێمەی تێدا دەماینەوە، لە قاتی خوارەوەی قاتەکەی ئێمە ئاگر کەوتەوە، بە خێرایی بەرەو دەرگاکە رامکرد. دەسکی دەرگاکە لێبۆیەوە و دەرگاکاش دەخرابوو.،  لە هەمان کاتدا تاریک بوو. وە هەروەها هەموو شوێنێک پڕ بوو لە دوکەڵ. من لەو کاتەدا بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەگەر ئێمە بمرین بواری ماددی هاوڕێکانمان خراپە چۆن دەتوانن سێ تەرم بنێرنەوە بۆ تورکیا. هەرسێکمان کەوتینە سەر زەوی. لەپڕ دەستێک بەرزی کردینەوە و بەبێ ئازاردان لە شوێنێک داینانین. تەنانەت بیرم نییە کە چۆن دەرگاکەمان کراوەتەوە. بەوشێوە رزگارمان بوو.

کاک عەلی حەیدەر دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “کە یەکەمجار سەردانی ئەمریکام کرد چووم بۆ خوێندنگەیەکی خۆمان. مامۆستایەک وتی “ئێرە ناوچەیەکە کە نەتەوەی ئەفریقی زۆر لێیە، ئێمەش تازەین لێرە، قوتابیەکان زۆر هارن، هەر بەشێکی قژم دەبێت بە بنێشت، بۆیە ناچار بووم کە قژم بتاشم، ئێستا بنێشت دەدەن لە سەری کەچەڵم. خەریک دەبم بە لێکردنەوەی، چی بکەین . ئەمەش تاقیکردنەوەی ئێمەیە لێرە. دەمەوێت لەم تاقیکردنەوەیەدا دەربچم.” دوای دوو ساڵ ئەو قوتابییە هارانە بوون بە قوتابی ئاقڵ و هێمن و بەتەربیەت. هەوڵ دەدەن کە قوتابخانەکەیان بە جوانی بپارێزن”.

25 ساڵ دوای ئەم باسانە لە ئەمریکا کەسایەتییەکی دیاری ناو کۆمەڵەیەکی ئیسلامی پێی وتم “ئێوە بۆ خزمەت کردن لە شوێنێکی باشی ئەمریکادا پێتان دانا. لەبەر ئەوەی کە نەتەوە ئەفریقیەکان چوار ساڵ بەندایەتییان چەشتووە، بە زامێکی زۆر قوڵدا تێپەڕین. بۆیە نەیانتوانی لە بواری پەروەردە سەرکەوتوو ببن، بەڵام ئێوە بەم قوتابخانانەی کە کردتانەوە یەکەمینەکانتان لەناو ئەواندا هەڵبژارد. هەموو وڵاتیش ئەمە دەبینن و خەڵکیش دەیبینن  وە دەستخۆشی لە خزمەت دەکەن”.

یەکێک لە مامۆستا ئافرەتەکان کە خزمەتی لە توڤا کردووە دەگێڕێتەوە: “هاتین بۆ توڤا، درز لە دیوارەکانی ناو بیناکەدا هەبوو. بەڕێوبەر وتی “ببورن هەر ئەوەندەمان پێکرا” وتمان گرنگ نییە ئێمە ئەو درزانە بە چاوەکانمان رەنگی دەکەین. لە سەرەتادا  تەنها مامۆستا پیاوەکان و سەرپەرشتیارەکان هاتبوون بۆ توڤای. قوتابیەکان بە سەرپەرشتیارەکانیان دەوت کاکە. کە بەشی کچان کرایەوە، قوتابیە کچەکان وتبویان ئاخۆ کەی خانمەکان دێن. لەبەر ئەوەی کە ئێمە یەکەمجار رۆشتین. لە دواییدا فیربوون کە بە ئێمە بڵێن دادە. رۆژێک بینیم کە قوتابییەکی ڕووسیم لە سوچێکدا دەگریا، رووسیم نەدەزانی تەنها فەرهەنگم پێبوو. ئەویش فەرهەنگێکی پێبوو. لە کاتێکدا کە نەمانتوانی لەیەکتر بگەین منیش لەگەڵیدا دەستم کرد بە گریان، ئەو ئەمەی زۆر بەلاوە سەیر بوو. پاشان باوەشمان بەیەکتردا کردوو هەردوکمان گریاین. رۆژێکی تر بینیم کە قوتابییەکی تر دەگری. گەشتمە لایی و وتی دادە دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم. وتی کە دادە دەمەوێ بەتۆ بڵێم دایە. کاتێک کە بەشە ناوخۆیی کوڕان کرایەوە خانمێک کە سێ کچی هەبوو بەردەوام بە بەردەمیدا تێدەپەڕی و دەپاڕایەوە. وە کاتێک بەشە ناوخۆیی کچان کرایەوە و ئێمە هاتین ئەو پێشوازی لێکردین. جانتاکانمانی بۆ هەڵگرتین ، لەگەل مێردەکەمدا لە توڤا یەکترمان ناسی و هاوسەرگیریمان کرد. کاتێک کە مانگ و نیوێک بوو سکم پڕبوو دەڕۆشتین بۆ غانا، هەر ئەو خانمە ئێمەی بەڕێکرد و زۆر گریا. غانا زۆر گەرمە و بۆنێک هەبوو کە پێی رانەدەهاتم، لە بەشە ناوخۆیی کچان ئەرکم هەبوو. واتا لە سەرەتاوە ئێمە دەبوو هەموو شتێک رێک بخەین. بەلام خەڵکی غانا هیچ روویان بە خەڵکی سپی پێست نەدەدا. لە سەرەتادا بەهۆی ئەوەی زۆر ناخۆشییان بەدەستی  داگیرکەرە سپی پیستەکانەوە چەشتبوو بۆیە بە هەمان شێوە سەیری ئێمەیان دەکرد. منداڵەکانیان بەجێ دێڵن و دەڕۆن ، هەندێ کچ هەبوو کە چواردە ساڵ بوو دایکی نەبینیبوو لەگەل بابەگەورەیدا دەژیا. لە بەشە ناوخۆیی هەموو پێکەوە گۆرانی  دایکی من دایکی منمان دەوتەوە. بەدڵنیایەوە زۆر ئەزمونمان لە توڤا و رووسیا وەرگرت. کولتوری جیاواز و ئەزمونی جیاواز . لە روسیا خواردنم بۆ منداڵەکان دادەنا، لە پاشان ئەو مرۆڤانە بە ئێمەیان وت ” تێر نەبوون لە بەخشین، ئەمە چ چێژێکی ڕۆحییە.با ئێمەش ببەخشین و ئەم چێژە تاقی بکەینەوە. لە غانا دوو منداڵمان بوو. وەکوو منداڵەکانی ئەوێ دەژین. کولتوری پێڵاو لەوێ بوونی نییە. کچە دوو ساڵ و نیوەکەم بە بێ پێڵاو دەسوڕێتەوە. وەک ئەوان بە دەستەکانی خۆی نان دەخوات”.

ئێستا ئێوە دەتانەوی ئەم وڵاتانە کە ئەم جوانیانە بەیەکەوە بەش دەکەن لەناو بەرن، ئاخر بەم شێوە دەبێت؟ ئەها ئەم ماوەیە لەژێر تاقیکردنەوەی ئیلاهیداین.. ئەوەش زۆر بە باشی دەزانین گەر خوای گەورە کاتەکەش درێژ بکاتەوە، ئەوا هەرگیز دەستمان لێبەرنادات.

 

سەرچاوە:

http://www.shaber3.com/vagon-siniflar-ve-mafyanin-tehdit-ettigi-ogretmen-haberi/1308741/

Show More
Back to top button