بەشی ڤیدیۆکانهەواڵ

ئەو فیلمە دۆکیۆمێنتارییەی ستەمکارییەکانی تورکیا دەردەخات

ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی بە ناوی (پارێزەرانی تورکیای بێدەنگ کراو) لە پێناو باسکردنی ئەو ستەمکاری و پێشێلکارییانەی بەرانبەر بە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ئەنجام دەدرێت، کورتەفیلمێکی دۆکیۆمێنتارییان بڵاوکردەوە. لە کورتەفیلمەکەدا باس لەو ڕووداوانە دەکرێت کە مامۆستا یاسین لە کاتی ئەنجامدانی پیشەکەی خۆی وەک مامۆستایەک چۆن ستەمی لێدەکرێت و دەچەوسێندرێتەوە لە لایەن حکومەتی تورکیا، وە هەروەها باس لەو ڕووداوانە دەکات کە بەسەر کچە خوێندکارێکی ئامادەییدا هاتووە. جگە لەوە هاوسەری مامۆستا یاسین کە خاوەنی چوار منداڵە باس لەوە دەکات کە چۆن لە تورکیادا لە هەموو خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکانی بێبەش کراوە و چۆن لە ماڵەوە منداڵەکەی لەدایکبووە.
لەو بەشەی کورتەفیلمەکەدا کە لە هەژماری (پارێزەرانی تورکیای بێدەنگ کراو) لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، دوو چیرۆکی جیاواز لە کورتەفیلمەکەدا دەگێڕدرێتەوە، کە یەکێکیان چیرۆکی مامۆستا یاسینە کە لە دامەزراوە پەروەردەییەکانی سەر بە بزاڤی خزمەتدا وەک مامۆستای فەلسەفە خزمەتی کردووە، و ئەوی دیکەشیان چیرۆکی کچێکی گەنجە کە لە تەمەنی خوێندنی ئامادەییدایە و بە هۆی ئەوەی لە تورکیادا نەیتوانیوە هۆکارێک بۆ ژیان بدۆزێتەوە، ناچار بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچی کردووە.
مامۆستا یاسین باس لەوە دەکات کە لە دوای ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پۆلیس بۆ بەگژداچوونی بەرتیل و گەندەڵی لە نێوان ١٧ بۆ ٢٥ ی کانوونی ٢٠١٣ لە دژی وەزیرەکانی سەر بە ئاکەپە، گۆڕانکاری لە ژیانیاندا دەستی پێکردووە. جگە لەوە باس لە سەردەمی دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز دەکات کە خۆشی و هاوسەرەکەشی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو، دواتر لە کاتی گێڕانەوەی ئەو ئازار و ناڕەحەتییانەی لە کاتی لەدایکبوونی منداڵی چوارەمیان ڕووبەڕوویان بووەتەوە نەیتوانی بەسەر فرمێسکەکانیدا زاڵ بێت.
مامۆستا یاسین دوای ئەوەی باسی لەوە کرد کە هاوسەرەکەشی هاوشێوەی خۆی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، باسی لەوە کرد کە لەو ماوەیەدا هاوسەرەکەی دووگیان بووە و ناچار بووە لە ماڵەوە منداڵەکەی ببێت. چیرۆکی ئەو ڕووداوانەی ئەو شەوە ڕوویاندا زۆر ناخهەژێنە.
دواتر مامۆستا یاسین باس لەوە دەکات کە چۆن ناچاربوون تورکیا جێبهێڵن و بەرەو ئازادی بەڕێبکەون، و ئەو ڕوودانە دەگێڕێتەوە کە لە کاتی تێپەڕبوونی خۆی و خانەوادەکەی بە ڕووباری مێریچدا ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

Show More
Back to top button