بیروڕا

ئەو فرمێسکانەی لە پێناوی بەهەشتدا دەڕژێن

بەخامەی عەبدوڵڵا ئایماز

 

بەپێی لێکۆڵینەوەی تازە دەرکەوتووە کەوا هەندێ دار کە خەفەتبار دەبن ، لە کاتی گریاندا ماددەی ئەسپیرین دەڕێژن. بەهەمان شێوە گریانی موسوڵمانان لە کاتی پاڕانەوەدا فرمێسکەکان هاوشێوەی ماددەی ئەسپیرین بەسودە و دەبێتە دەرمان…

ئەو کەسەی سەرەتا و کۆتایی ژیانی (لا إله إلا الله)یە ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە. هەربۆیە پێویستە سەرەتا (لا إله إلا الله) فێری مناڵەکانمان بکەین. بۆ ئەوەی ئینشائەللا کۆتاییشیان (لا إله إلا الله) بێت و بچنە بەهەشتەوە.

فیرعەون لە کاتی خنکاندا لە ناو دەریاکەدا وتی:” منیش ئیمانم بەخوای نەوەکانی ئیسرائیل هێنا و باوەڕم هەیە کە جگە لەو خودایەکی تر نییە، منیش بووم بە یەکێک لە موسوڵمانەکان. ئێستا باوەڕ دەهێنیت؟” لە کاتی ترس و بیما تەوبە کردن قبوڵ نابێ. بەڵام ئەگەر فیرعەون بیوتایە” لە جێگای خودای نەوەی ئیسڕائیلیەکان باواڕم بە خوای پێغەمبەر موسا و پێغەمبەر هاڕون هێناوە” ڕەنگە ڕزگاری ببوایە. چونکە کەموکورتی هەبوو لە ئیمانی نەوەکانی ئیسرائیلدا. هەتا ئەوەی کە جارێک داوایان لە پێغەمبەر موسا کردبوو کە خواکەیان وەک خوای بتپەرستەکان دیار بێت و بەوشێوە بەندایەتی بۆ بکەن. هەر بۆیە وەک ئەوەی کە ئیمانێک لە کاتی نائومێدیدا پەنای بۆ بەریت قبوڵ نابێت بەهەمان شێوە ئیمانێکی ناتەواویش هیچ سودێکی بۆی نەدەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک سیحربازەکانی  فیرعەون ، بە بینینی موعجیزە وتیان ” ئێمە ئیمانمان بە خوای هاڕون  و موسا هێنا”. لەگەڵ ئەوەی فیرعەون چەند دژیان وەستایەوە و هەڕەشەی لێدەکردن. بەلام ئەوان زۆر ئازایانە وتیان کە چ بڕیارێکت دەوێت دەریکە.

مامۆستا حەیدەر لە باسێکدا دەڵێت:” لە پاش بومەلەرزەکەی ساڵی 1999،  چوین بۆ سوپاسکردنی دامەزرێنەری وەقفی ژووچی لە تایوان، خاتوون (چین ێن فا شی)، لەبەرئەوەی ئەم وەقفە لەپاش بومەلەرزەکە هاتن بە هانامانەوە و یارمەتیان داین و هەتا ماوەیەکی زۆر لە یارمەتیدان بەردەوام بوون. پێش ئەوەی بڕۆین لە سوچێکی پەرستگای بوزیەکان نوێژەکەمان کرد. بە دەنگی بەرز زیکرەکانمان کرد. لە دوای ئەوە من بە دەنگێکی بەرز بە هێواشی سوڕەتی (قیامەت) و (فەتح)م خوێند. بەبێ ئاگاداری ئێمە ئەوان لە سوچێکەوە گوێیان لە ئێمە گرتووە. پاشان ئێمە ڕۆشتین و تابلۆیەکی ناوەکانی خوامان بە دیاری بەخشی بەو خاتوونە. مەڕاقی مانای تابلۆکەی کرد. گەنجێکی موسوڵمانی تایوان لە تەنیشتمانەوە بوو بە ناوی فەیسەڵ. ئەو بەشی زانستە ئیسلامییەکانی لە عەرەبستانی سعودیە تەواو کردبوو.زمانی عەرەبی زۆر باش بوو. ئەو هەر   99ناوەکەی خوای گەورەی بە جوانی ڕوون کردەوە. خاتوونەکە زۆر سەری سوڕما و وتی “ئەم خودایەی ئێوە هەموو تایبەتمەندیەکانی تێدایە من ئەم تابلۆیە لە شوێنێکی دیاردا هەڵدەواسم”. بەڕاستی وەقفێکی زۆر گەورەیە، پێنج ملیۆن لقی هەیە. رۆژانە گەر ڕێژەیەکی کەمیش بێت شتێک دەخەنە دەغیلەکەوە. لە کۆتاییدا سەرجەمی دەکرێت بە، قوتابخانە و نەخۆشخانە و وە دەزگای یارمەتی.

لە فەرموودەیەکی قودسیدا هاتووە کە دەڵێت “خوای گەورە دەفەرموێت: من ئەو خودایەم ، کە وا لە پاش من هیچ خودایەکی تر نییە. خاوەنی هەموو دەسەڵاتەکان و پادشای هەموو پادشاکان. دڵی هەموو خاوەن دەسەڵاتەکان بەدەستمە. بەندەکانم کاتێ بەندایەتی بۆ من دەکەن، دڵی دەسەڵاتدارەکان  نەرم دەکەم لە ئاستیاندا، بەڵام گەر بەندەکانم پشتم تێکەن و ناڕەزایی دەربڕن، ئەوا دڵی دەسەڵاتدارەکان ڕەق دەکەم لە ئاستیاندا و دەبنە هۆی ئەشکەنجە و نەڕەحەتی بۆیان. خۆتان سەرقاڵ مەکەن بە کردنی دوعای شەڕ لە دەسەڵاتدارەکانتان، بەپێچەوانەوە خۆتان بە پاڕانەوە و بەندایەتیکردن خەریک بکەن، لەسەرو ئێوەشەوە من بەسم بۆ  سەرکردەکانتان”.

وەک چۆن دڵ  و ویژدانمان هەیە کە ئاگادارمان دەکەنەوە لە ئاست غەزەب و حاڵەتێکی ناخۆشدا ، بەهەمان شێوە دەبێت لە هەر کۆمەڵەیەکدا کەسانێک هەبن کە خاوەن دڵ و ویژدان بن وە لە هەر حاڵەتێکی گوێزراوە و دڕندانەدا بێنە جوڵە، بۆ نمونە وەک چۆن کەسانێک ڕۆڵی ئازایەتی دەگێڕن، هەڵدەستن بە تۆڵەسەندنەوە، دەبێت لە ئاستیاندا بڵێن “ئێوەش پڕ دەبن لە هەستی نامرۆڤایەتی و دەبن بە کەسێک وەک زاڵمەکان، واز لە تۆڵەسەندنەوە بهێنن، نەرمونیان بن، هیچ نەبێت دەستبەرداری دادپەروەری مەبن”.

“هەزار جار بیرکردنەوە و یەک جارهەنگاونان زۆرخێری زیاترە لە هەنگاونان بەبێ بیرکردنەوە”.

“ئەوەی ئومێد لەدەست بدات، وەک ئەوەیە هەر لە سەرەتاوە شەڕەکەی دۆڕاندبێت”.

“ئەو کەسانەی بەئارەزوی خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن، ناتوانن چێژ لەو ئارەزووانە ببینن و لە کارەکانیان سەرکەوتوو نابن. گەر بمانەوێت سەرکەوتوو بین و چێژ وەربگرین دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لەوەی بەپێی ئارەزووی خۆمان هەنگاو بنێین.”

زانایەک بۆ باسکردنی نرخی کات مۆزێک لە تورەکەکەی دەردەهێنێت ، لە کاتێکدا خراپ بووە وە دەڵێت”ئەمە کاتی بەسەرچووە چیتر تازە نابێتەوە”. پاشان لە تورەکەکەی مۆزێکی تازە و سەوزی دەرهێنا و وتی “ئەمەش پێنەگەشتووە، پێوێستی بە کاتی زیاترە بۆ پێگەشتن” پاشان دانەیەکی تری دەرهێنا کە ئەمەیان پێگەشتبوو، وتی “ئێستا ئەمە کاتی تازەبونەوەیەتی، نابێ دوای بخەین”.

لە ساڵی 2014دا نازڵی ئڵجاک بەم شێوەیە قسەی کردوو وتی: “وا گومانمان برد ئێرە شوێنی بێتاوانەکانە، هێندەی نەبرد ئەو رۆژانە هاتن کە ئەو کەسانەی گومانی وایان بردبوو لەگەڵ ڕاستییە تاڵەکاندا ڕووبەڕوو بونەوە”.

“کاتێک ئاوی دەریا سەردەکەوێت، ماسیەکان مێروەکان دەخۆن، بەڵام کاتێک ئاوەکە کەم دەکات، مێرووەکان ماسیەکان دەخۆن”.

“هیچکەس نابێ باوەڕ بە هێزی خۆی بکات لەم ڕۆژەدا، لەبەر ئەوەی ئەوەی کە کێ کێ دەخوات شەپۆلی ئاوەکە بڕیار دەدات.”

بەدڵنیاییەوە لە سەروو هەموو بڕیارێکەوە، بڕیاری چارەنووسیش بوونی هەیە. سیاسەت وەک کەشوهەوا بەردەوام لە گۆڕاندایە، باراناوییە، هەورە، کەشێکی  خۆشە، هەتاوە، شنەبایە…لەبەرئەوە ماوەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەمان، ماوەی سەرکردایەتی یەک پیاو، ماوەی پارتەکان، چەندان پارت لەگەڵ مێژوودا نێژراون…چیتر پارتی ئۆزاڵ و دێمیڕال بوونی نییە. لەهەمان کاتدا چەندان پارت کە ناویشیان نەماوە چونەتە ژێر خاکەوە. واتە ئەم مێژووەی کەوا نزیکە لێمانەوە لە گۆڕستانی پارتەکان دەچێت. بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت. هیچیان بوونیان نامێنێت.

بەداخەوە کێشەی سەرەکی ئەم سەردەمە ئەوەیە کەوا، گرنگەکانیان هەمیشە پێش گرنگترینەکان خستووە، هەربۆیە ئەمەش بەردەوام باشەکان و جوانەکان دوادەخرێن. ئێمە نابێت بکەوینە نێو ئەم یارییەوە…هەرشتێک ڕووبدات نابێ بیخەینە پێش خزمەت و دەبێت بەردەوامبین لە خزمەتکردن. ئەوە دەزانین کە چەندان کەس پێویستیان بە بینینی جوانییەکانی دین و ئیسلام هەیە دەی مادەم بۆچی هێشتا هەر دوای دەخەین؟….

Show More
Back to top button