هەواڵ

ئەو زوڵمەی لە تورکیا ئەنجام دەدرێت لە ئەڵمانیا لە پێشانگایەکی وێنەدا نمایشکرا

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، لەپێناو ئەو ژن و منداڵانەی لە زیندانییەکانی تورکیادا دەستگیرکراون، پێشانگایەکی وێنە ئەنجامدرا.

لە تورکیای نوێی ئیردۆغان، نزیکەی 700 منداڵ و 17 هەزار ئافرەت بە شێوەیەکی نایاسای لە زیندانەکاندا دەمێننەوە. لەژێر دروشمی ‘کە ناتوانین ڕێگری لەو زوڵمە بکەین، با بڵاوی بکەینەوە، تکایە بەرامبەر 668 مندالی ساوا و 17 هەزار ئافرەتی زیندانیکراو، بێدەنگ مەبن’ کە لە سەرجەم وڵاتان ئەنجام دەدرێت، دوێنێ لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیاش ئەنجامدرا.

سەرەڕای کەشوهەوایەکی سارد، لە مەیدانی ئڕنێست پلاتز پێشانگاکە ئەنجامدراو  خەڵکێکی زۆر بەشداریان کرد. ئەو کەسانەی بەشداری پێشانگاکە بوون، دڵتەنگی خۆیان بۆ ئەو کارەساتانەی لە تورکیا ڕودەدات دەربڕی.

پەنابەرێکی سوری کە هەموو وێنەکانی پێشانگاکەی بە وردی سەیر دەکرد، وتی کە ئەم زوڵمەی لە تورکیا دەکرێت، هاوشێوەی ئەو زوڵمەیە کە لە وڵاتی ئێمەدا دەکرێت.

پەنابەرەکە وتی کە پێش دەستپێکردنی شەڕ، رژێمی ئەسەد هیچ ڕێگەی بە ئۆپۆزسیۆن نەدەدا لە وڵاتدا، بەڵام ئەو زوڵمە دریژ نەبوویەوە بۆ ئافرەت و منداڵ و خزمەکانیان. پەنابەرەکە ڕایگەیاند کە خەڵکی عەفرینە و تاکو ئێستا دایک و باوکی لەوێ دەژین، وتیشی کە بەبیانوی ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە لە باکوری عێراق، دروستکردنی ئەو شەڕە هیچ بنەمایەکی ژیریی نییە.

Show More
Back to top button