وتار

ئەوانەی 28ی شوباتیان ئەنجامدا زاڵمبوون: ئێوە هەم زاڵم هەم دەستدرێژکار هەم خۆبەزلزانن

بەخامەی/ نوروڵڵا ئاڵبایراک

بێگومان دیارە زۆر لێهاتوو نین لە بابەتی ئەدەبیاتی ستەملێکراو. بێگومان ناتوانین هێندەی ئەو کەسانە باسی ستەملێکراوی خۆمان بکەین کە باسی ستەملێکراوی دەکرێت نمایشێکی ساختەی وا دەکەن کە شایانی خەڵاتی ئۆسکارن. لەبەر ئەم هۆیە دەمەوێت سەرەتا ئەوە بڵێم کە ئەم نووسینە کوڕوزانەوەی ستەم لێکراوی نییە بەڵکو کۆمەڵێ ڕاستییە.

ئەوانەی بە ئەندامانی بزافی خزمەت دەڵێن عەقڵ و ئیرادە و بیرکردنەوەی خۆیان داوەتە دەس کۆمەڵێک، خۆیان یان عەقڵ و ئیرادە و بیرکردنەوەیەکیان نییە کە بەکاری بهێنن یاخود عەقڵ و ئیرادە بەکارناهێنن و ئیرادە و ویژدانی خۆیان بە کەسانێکی ناتەواو سپاردووە.

لەگەڵ عەقڵیاندا هەموو هەستە مرۆڤایەتییەکانیشیان واز لێهێناوە و پێیان وایە بزافی خزمەت لە پشت ڕووداوەکانی ٢٨ی شوباتەوە بووە. ئەگەر گریمانەی ئەوە بدەم کە کەمێک عەقڵیان مابێت ئەوا دەڵێم گەر ئەم قسانەی ئێوە ڕاست بێت ئەوا منیش واز لە بزافی خزمەت دەهێنم. چونکە لە ٢٨ی شوباتدا ئێمەش ستەممان لێکرا. بەڵام وەک وتم گومانی زۆرم لە هەبوونی عەقڵیاندا هەیە.

 

ئەو نووسراوەی ئاراستەی هاوسەرەکەم کرا

سەردەمی ڕووداوەکانی ٢٨ی شووباتم بە باشی بیردێتەوە. بە نیسبەت منەوە تەنها بە هۆی ٢٨ی شوباتەوە نا بەڵکو بە هۆی دەستم کردبوو بە ژیانێکی نوێ ناڕەحەتیم دەچەشت. تازە خێزانم پێکهێنابوو وە هێشتا دەستم بە کار نەکردبوو. پارەمان خەریکبوو تەواو دەبوو. خێزانم، سەلامەتبێت، داوای کرد وەک یاریدەدەری پزیشک دەستبەکاربێت. بەم شێوەیە ڕووداوەکانی ژیانی ئێمە و ڕووداوەکانی ٢٨ی شووبات دەستی پێکرد.

خێزانم داوای پێشکەشکرد و وەک یاریدەدەری پزیشک لە ڕۆژهەڵاتی وڵات دامەزرا. لەو ناوچەیەی کە دامەزرا لیوایەکی سەربازی هەبوو بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری دکتۆر و کارمەندە پزیشکیەکان هاوسەری کەسە سەربازییەکان بوون. چاوەڕێمان دەکرد بە بۆنەی ئەو دۆخە سەربازییەی لە دوای ٢٨ی شوباتەوە دروست بووبوو ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر شێوازی جلوبەرگی خێزانم بگیرێتەبەر. بەڵام ئەو کات کە تازە وەک پارێزەر دەستبەکار دەبووم پێم وابوو لە ڕووی یاساییەوە ناتوانن هیچ بکەن.

دوای ماوەیەک لە کارکردنی نوسراوێک ئاراستەی خێزانم کرا بۆ ئامادەکردنی نامەیەک بە مەبەستی بەرگری لەخۆکردن بەهۆی جلوبەرگییەوە. منیش نامەیەکی بەرگری لەخۆکردنم بۆ ئامادەکرد باسی هەموو یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانم تێدا کرد و ڕوونم کردەوە کە ناتوانن هیچ سزایەک بەکاربهێنن، وە هەندێک وتەی ڕەقم بەکارهێنا و وتم گەر جۆرە سزایەک بەکاربێت داوای یاسایی تۆمار دەکەم. دواتر پێیان ڕاگەیاندم خانمی دکتۆر لەبەرچاومانە و ئێمە ناتوانین هیچ سزایەکی بەسەردا بسەپێنین بەڵام بەهۆی ئەو گووشارە سەربازییەی لە سەرمانە سزایەکی سووکی بۆ دەنوسین. دواتر نامەیەکی ئاگاداری پێدرا. هەرچەندە جلوبەرگەکەی خێزانم هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهات بەڵام دوای ئەوە هیچ لێپرسینەوەیەک نەکرا.

ئەوەی دەمەوێ باسی بکەم ئەمە نییە، بەڵام وەک کەسێک کە لە ٢٨ی شوباتدا ژیابێت دەتوانم ئەوە بڵێم ئەو کەسانەی لە دەرەوەی بازنەی سەربازی بوون هیچ سزایەکی قورسیان بەسەردا نەسەپێنرا. بەڵام ئەوانەی لە بازنەی سەربازیدا بوون سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنرا.

چەندین ڕووداوی زوڵم و ستەمی ئەو کاتەم خوێندۆتەوە بەڵام ئەم ڕووداوە لە هەمووی زیاتر کاری لێکردم: بیانووی دەرکردنی ئەفسەرێک لە ڕیزی سووپا ئەوە بووە کاتێک ڕەسمی هاوسەری بردووە بۆ بەشی تۆمار بۆ وەرگرتنی کارتی تەندروستی هەرچەندە لە وێنەکەدا خێزانی سەری ڕووت بووە بەڵام پاش سەیرکردنی ڕەسمەکە وایان هەڵسەنگاندووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم کەسە داپۆشراو بێت. بەم شێوەیە بە بینووەیەکی بێویژدانانە ئەفسەرەکە لە ڕیزی سوپا دوور خرایەوە. بەداخەوە کە چەندین حاڵەتی لەم جۆرە لەو کاتەدا ڕوویانداوە.

 

گەر بگەڕێینەوە سەر باسەکەی خۆمان بەم شێوەیە بوو:

خێزانم کاتێک وەک یاریدەدەری پزیشک کاری دەکرد لە تاقیکردنەوەی TUS نمرەی بەرزی بەدەستهێنا و دەبوو وەک یاریدەدەر لە زانکۆ دەستبەکاربێت. بۆ تۆمارکردن لەگەڵ خێزانم و کوڕەکەم ئوفاک سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کرککالێمان کرد. کاتێک هەموو کارەکانمان تەواو کرد و ویستمان لە بیناکە بێینە دەرەوە کەسێک کە وەک کارمەندێکی ئاسایی دەردەکەوت هاتە نزیکمان و لێی پرسین “بەدای چیدا دەگەڕێن؟”. سەرەتا وامزانی دەیەوێت یارمەتیمان بدات وتم ئیشەکانمان تەواو کردووە و دەچینە دەرەوە. وتی من سەرۆکی ئەم زانکۆیەم، ئاماژەی بۆ جلوبەرگی خێزانم کرد و هاواری کرد کێ بەم بەم جلوبەرگانەوە ڕێگەی داوە بێنە ناو بیناکە. منیش وڵامم دایەوە کە “جلوبەرگمان کێشیەی نییە، کارەکانمان ئەنجامدا و ئێستا دەڕۆین”. بە هۆی ئەوەی زۆر هاواری دەکرد خەڵکی لێمان کۆبونەوە. کوڕە بچوکەکەم بەهۆی ئەو هاوار و کۆبوونەوەی خەڵکەوە دەستیکرد بە گریان. لەو کاتەدا سەرۆکی زانکۆ بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد ‘بڕۆنە دەرەوە’ وە لە لایەکی ترەوە پۆلیسەکانی بەردەگای بانگکرد بۆ ئەوەی بمانکەنە دەرەوە. منیش هاوارم کرد هیچ کەس ناتوانێت بمانکاتە دەرەوە. پۆلیسەکان هاتن و ویستیان بمانکەنە دەرەوە. بەڵام کاردانەویەکی توندم پیشاندا بەڵام کەسێک لەناویاندا نزیکبووەوە لێمان و داوای کرد “تکایە مەمانخەنە دۆخێکی قورسەوە، نامانەوێت هیچ لە ئێوە بکەین بەڵام ناچارین، تکایە لە بیناکە بڕۆنە دەرەوە”. ئێمەش بۆ ئەوەی ئەو کارمەندانە تووشی سزا نەبن لە بیناکە ڕۆشتینە دەرەوە. سەرۆکی زانکۆکە هیچ گومان نەبوو لەوەی کە کەسێکی سەربازییە بەدواماندا هات و وتی ” ئێوە بە پلان هاتوون و منداڵێکیشتان لەگەڵ خۆتان هێناوە”. منیش پێم وت “تۆ دکتۆر و شتی وانیت بەڵکو تۆ نەخۆشیت، لەخۆتەوە شتی پڕوپوچ دروست دەکەیت”. تا نزیکی ئوتومبێلەکەمان بەدواماندا هات پاشان سەرکەوتین و ڕۆشتین.

ڕاستەوخۆ بەرەو دادگا بەڕێکەوتین سەردانی سەرۆکی دادگای کرککالێم کرد ئەو ڕووداوانەی بەسەرماندا هاتبوو بۆم گێڕایەوە و وتم دەمەوێت سکاڵا لەسەر سەرۆکی زانکۆ تۆمار بکەم . بەڵام پێی ڕاگەیاندم کە سەرۆکی زانکۆ کەسێکی سەربازییە و ناتوانرێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت بەم بیانووە بەڕێی کردین.

پەیوەندیم بە هاوڕێیەکمەوە کرد کە دادوەربوو وە حاڵەتەکەم بۆ باسکرد و داوای ڕێگەچارەیەکم لێکرد بەڵام ئەویش وتی کە ناتوانین هیچ ئەنجامێکمان دەستبکەوێت. منیش دەمویست ئەم دۆسیەیە واز لێنەهێنم بەڵام بە داخەوە هیچ کارێکم پێنەدەکرا.

باش ئەوەی گەڕامەوە بۆ ئەنقەرە پاش نیوەڕۆ سەردانی زیندانم کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بریگرتەکەم. کاتێک زانی بارودۆخم باش نییە لێی پرسیم چی بووە پاشان منیش هەموو ئەو شتانەی ڕوویاندابوو بۆم گێڕایەوە. زۆر کاریگەر بوو بەو ڕووداوانە و دەستی کرد بە گریان. ئەمە مەبەستە سەرکیەکە نییە، هەموو کەسێک بەو ڕووداوانە خەمبار دەبێت. مەبەستە سەرکییەکەم ئەوەیە کە ئەم کەسەی دەستی کرد بە گریان بۆ ئێمە کەسێکی جولەکەبوو. لەو ڕۆژەوە بۆم دەرکەوت کە بیروباوەڕ و بیرکردنەوەی مرۆڤەکان زۆر گرنگ نییە ئەوەی گرنگە تەنیا مرۆڤایەتییە.

لەو سەردەمەدا هەرچەند خێزانم نمرەی باشی لە تاقیکردنەوە TUS بەدەستهێنابوو بەڵام ستەمکارانی ئەوکات هەموو بەڵگەکانیان لەناوبرد و ڕێگەیان نەدا دەستبەکاربێت. بەڵام خێزانم دووبارە تاقیکردنەوەی TUSی ئەنجامدایەوە و لە زانکۆیەکی تر خۆی تۆمارکرد و پاشان دەستی بەکارکرد تا وەکو ستەمکارەکانی ئەمڕۆ کۆتاییان بە کارەکەی هێنا.

دەمەوێت ئەوە بلێم کە بە هۆی جلوبەرگی خێزانمەوە هیچ ڕێکارێکی یاسایی نە بەرامبەر بە خێزانم نە بەرامبەر بە من نە هیچ کەسوکارێکم ئەنجام نەدرا و هیچ بیرکردنەوەیەکی لەو جۆرە لە ئارادا نەبوو.

بەڵام ئەمڕۆ تەنها لەبەر ئەوەی پارێزەری بەڕێز ‘فەتحوڵا گولەن’ بووم خێزانم لە کارەکەی دوورخرایەوە و بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو. بە هەمان شێوە خەڵکی کە نزیکەکانیان یاخود هاوسەر و براکانیان بە بیانووی پەیوەندیان بە بزافی خزمەتەوە دەستگیردەکرێن.

ئەوانەی ٢٨ی شوبات ستەمکاربوون ئەوە گومانی تێدا نییە، بەڵام کەسانێک واماندەزانی هەمان بیر و باوەڕی ئێمەیان هەیە، تەنها بەوە وازمان لێناهێنن کە لە کارەکانمان دوورمان بخەنەوە بەڵکو پلان بۆ ئەوە دادەنێن کە ڕۆژی ڕووناک نەبینیەوە وە زۆر بە شەوقەوە کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان. ئەمە دەریدەخات کە ئەمانە هەم زاڵم هەم دەستدرێژیکار هەم خۆ بەزلزانن.

 

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button