هەواڵ

ئەنەس کانتەر: پێویستە ترەمپ هەڵوێست لەسەر پێشێلکارییکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەرببڕێت

 

ئەنەس کانتەر یاریزانی ناسراوی خولی باسکەی ئەمریکا NBA ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی ئەو پێشێلکارییانە بکات کە بەرامبەر هاوڵاتیان دەکرێت لە تورکیا.

کانتەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی ئەو بیروبۆچونەوەی کە هەیە هەڕەشەی لێدەکرێت، هەروەها لە ئەگەری ئەوەی لەلایەن لایەنگرانی رەجەب تەیب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا زیانی پێنەگات، بەشداری یاری تیپەکەی نەکردووە و گەشتی بۆ لەندەن نەکردووە.

کانتەر وتی “لەو باوەڕەدام دەبێت ترەمپ سەبارەت بە پێشهاتەکانی تورکیا قسە بکات. چەندین هەواڵ هەیە سەبارەت بە ڕفاندنی هاوڵاتیان و ئەشکەنجەدانیان لە زیندان و گیانلەدەستدانیان”.

داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ هەفتەی ڕابردوو داوای لە پۆلیسی ئینتەرپۆل کرد کە زەنگی سور بۆ ئەنەس کانتەر دەربکات. هەروەها داوایان لە ئەمریکا کردووە کە ئەنەس کانتەر ڕادەستی تورکیا بکاتەوە.

کانتەر یاریزانی نیۆرک نیکس، بە لایەنگری و نزیکی لە فەتحوڵڵا گولەن و بزاڤی خزمەت ناوی دەرکردووە. بەهۆی ئەو زوڵمەی بەرامبەر هاوڵاتیان دەکرێت لە تورکیا، ڕەخنە لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەگرێت.

سەرچاوە: http://www.tr724.com/enes-kanter-trump-turkiyedeki-insan-haklari-ihlallerini-konusmali/

Show More
Back to top button