هەواڵ

ئەنەس کانتەر: هەوڵ دەدەم چاوم بە تڕەمپ بکەوێت، هیوادارم ئەو هەنگاو هەڵێنێت

 

ئەنەس کانتەر یاریزانی NBA

پاش ئەوەی ڕێ نەدرا ئەنەس کانتەر یاریزانی NBA و یانەی نیویۆرک نیکس ڕێی پێ نەدرا لەگەڵ یانەکەیدا بچێت بۆ لەندەن بۆ بەشداری کردن لە یارییەکی یانەکەدا بەرانبەر یانەی واشنتۆن ویزاردس، کانتەر ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات سەبارەت بەو بابەتە چاوی بە سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت.

کانتەر ڕایگەیاند کە هۆکاری ڕێ پێ نەدانەکەی بڕیاری دەستگیرکردنییەتی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە و وتی: ” زۆر ناخۆشە، من دەمەوێت یاری بکەم، بەڵام ناتوانم کارەکەی خۆم بکەم.” هەروەها ئەو یاریزانەی باسکەی ئەمریکی بە ئاژانسی ئیورۆنیوسی ڕاگەیاند:” بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەم چاوم پێی بکەوێت و دۆخی تورکیای بۆ باس دەکەم. هیوادارم ئەویش لەم بابەتەدا هەنگاو هەڵێنێت.”

شایەنی باسە سەبارەت بەوەی کە بەهۆی بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە ڕێ بە کانتەر نەدراوە، هیدایەت تورکئۆغڵوو یاریزانی پێشووی NBA و ڕاوێژکاری ئێستای ڕەجەب تەیب ئێردۆغان ڕایگەیاند کە کانتەر کێشەی ڤیزەی هەبووە بۆیە نەیتوانیوە بچێتە لەندەن، بەڵام دواتر ئەنەس ئەوەشی ڕات کردەوە و ڕایگەیاند کە کێشەی ڤیزەی نەبووە.

ئەنەس کانتەر  یاریزانی بەڕەگەز تورکی باسکەی NBAی بەهۆی نزیکایەتیی و دۆستایەتی بزاڤی خزمەتەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە و تۆمەتی ئەندامیەتیی ڕێکخراوی تیرۆرستیی دراوەتە پاڵ.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/kanter-trumpla-gorusmeye-calisacagim-umarim-adim-atar-haberi/1318071/

Show More
Back to top button