هەواڵ

ئەندام پەرلەمانیکی ئەوروپا بۆ دووەمین جار سەردانی موستەفا ئێمرە دەکات

 

ڕێبیکا هارمس، ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا بۆ دووەمین جار سەردانی موستەفا ئێمرە چابوک ی کرد کە لە زیندانی گورجستان زیندانی کراوە.

 

هارمس کە ئەندام پەرلەمانی پارتی سەوزە و جێگری سەرۆکی گورپی دۆستانی تورکیایە لە پەرلەمانی ئەوروپا، لەگەڵ بەرپرسانی گورجستان کۆبووەوە و دژایەتی خۆی بۆ دەستگیرکردنی چەبوک و ئەگەری ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا دەربڕی. هارمس ڕایگەیاند کە ئەو بە تەواوی دژی ئەوەیە کە چابوک ڕادەستی دادگای دەستووری تورکیا بکرێت. هەروەها هۆشداریدا لەوەی کە مامەڵەی خراپ لەگەڵ چەبوکدا دەکرێت، ئەگەر ڕادەستی تورکیا بکرێت.

 

پاش ئەوەی ئەو ئەندام پەرلەمانە ئەڵمانییە لەگەڵ هاوسەر و پارێزەری چابوکدا کۆبووەوە، ڕونکردنەوەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە چابوک هەرچەندە هیچ تاوانیکی ئەنجام نەداوە ، بەڵام ٦ مانگە لە زیندانی گورجستان زیندانیکراوە. پێش سەردانەکەشی بۆ گورجستان، نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی گورجستان کرد و دژایەتی خۆی بۆ ڕادەستکردنی چابوک دەربڕی، داوای کردبوو کە دامودەزگاکانی گورجستان بەرگری لە ڕۆژنامەنووسانی تورک بکەن.

 

ئەو ئەندامپەرلەمانە ئەوروپییە، هاوکات بەرپرسی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و گورجستانیشە لە کۆمیتەی ئیورۆنیست و یەکێکە لە ئەندامپەرلەمانە گرنگەکانی ئەوروپا.

سەرچاوە: tr724

 

Show More
Back to top button