هەواڵ

ئەندامێکی بزاڤی خزمەت لە فڕۆکەخانەی ماڵدۆڤا دەستبەسەر کرا و دوات ئازادکرا

 

 

ڕاگەیاندنەکانی ماڵدۆڤا بڵاویان کردەوە کە تورگای شێن بەڕێوبەری ئامادەیی ئۆریزۆنتی تایبەتە لە ماڵدۆڤا لە ڕۆژی ٣١ی ئازاردا لە کاتێکدا ویستوویەتی بچێت بۆ ڕۆمانیا لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە دەستبەسەر دەکرێت، بەڵام هەر هەمان ڕۆژ ئازاد دەکرێت.

پێشتر کەناڵی بی بی سی لە ڕاپۆرتێکدا ئەو ئامادەییەی بە باشترین خوێندنگای ئەو وڵاتە ناساندبوو، جگە لەوەش لە ساڵی ٢٠١٢دا وەزارەتی پەروەردەی ماڵدۆڤا ڕێککەوتنێکی پەروەردەیی لەگەڵ ئەو خوێندنگایەی خزمەتدا واژۆ کردووە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، نرخی خویندن بۆ، منداڵی سەربازەکانی ئەو وڵاتە ٪٥٠ داشکاندنیان بۆ دەکرێت، ئەو سەربازانەش کە لە شەڕدا دەکوژرێن، منداڵەکانیان بە بەلاش لەو خوێندنگایە دەخوێنن. بۆیە وەزارەتی پەروەردەی ماڵدۆڤا ئەو خویندنگایەی بە (پەروەردەی نیشتیمانیی) ناوبردووە.

ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەکەن کە مامۆستا تورگای شێن سەرەڕای ئەوەی لەکاتی دەستبەسەرییەکەیدا پێیان وتووە کە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ، بەڵام ئامادە نەبووە ئەو وڵاتە جێبهێڵێت و دواتر داوای مافی پەنابەرییەتی سیاسی لەو وڵاتە کردووە.

هەروەها ڕاگەیاندەکان باس لەوەش دەکەن کە بەرپرسانی وڵاتی ماڵدۆڤا هەموو فشار و داواکانی حکومەتی ئاکەپەیان بۆ سنووردارکردنی کارەکانی خزمەت و دەستگیرکردنی ئەندامانی خزمەت لە وڵاتەکەیان ڕەت کردووەتەوە.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/moldova-hizmet-okulu-yoneticisi-gozaltina-alinip-serbest-birakildi-haberi/1302352/

Show More
Back to top button