هەواڵ

ئەندازیارێکی دەستگیرکراو: لە بنکەی پۆلیس هەڕەشەی ئەشەکەنجەدانی هاوسەر و منداڵی هاوڕێکانم دەکرا

شابان کۆچاڵ ئەندازیاری پیشوی توبیتاک باسی ئەو ئەشکەنجە دانە دەکات کە لە ماوەی 16 ڕۆژی دەستبەسەرکردنیدا لەگەڵیدا ئەنجام دراوە.

کۆچال ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لە هاوڕیکانی ناوی 16 کەسی هێناوە و وتویەتی کە ئەمانە سەر بە خزمەتن و لەدوای ئەم ڕووداوەوە دەستبەسەرکراوە.

کۆچال لە پرۆگرامێکی بۆڵد میدیا باسی ئەو ئەشکەنجەیە دەکات کە لە ماوەی 16 ڕۆژی دەستبەسەرکردنیدا لەگەڵیدا ئەنجام دراوە:

“پۆلیسەکان هاوڕێیەکمیان ، خستە سەر ئەژنۆ و بە دار لێیاندا کە ئەژنۆکانی پلاتینی تیدا بوو. بەزۆر جلوبەرگیان لە بەری هەندێک لە هاوڕێکانمان داکەند و بە دار دەستدرێژییان دەکردە سەریان. پۆلیسەکان هەموو ئەشکەنجەیەکیان ئەنجام دەدا کە کەرامەتی مرۆڤ بریندار بکات”.

هەروەها وتی “دوای  ئەشکەنجەیەکی زۆر و قسە نەکردنی هاوڕێیەکم، هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکرد کە هاوسەرەکەی دەهێنن بۆ ئێرە و بە هەمان شێوە ئازاری دەدەن و منداڵە 3 ساڵ و نیوەکەشی ڕەوانەی خانەی بێسەرپەرشتان دەکەن”.

لە درێژەی وتەکانیدا وتی “باری دەروونی هاوڕێکەم زۆر خراپ بوو. هەموو کاتێک دەگریا و دەیوت تکایە هاوکاری کچەکەم بکەن. لەدوای کاتژمێر 1:30 ی شەوەوە گوێبیستی هاواری ئەشکەنجەدان دەبووین. چەندین کەس هەبوو کە چاویان دەتەقی و ئازار دەدران. بۆ ئەوەی دادوەرەکان ئاسەواری ئەشکەنجەکان نەبینن، پێش دانیشتنی دادگا پۆلیسەکان مەکیاژیان بۆ ئەشکەنجە دراوەکان دەکرد. کاتێک دەستبەسەر دەکراین، تەنها نزامان ئەوەبوو بەبێ ئەوەی ناوی هیچ کەسێک لە هاوڕێکانمان بهێنین لە ئەشکەنجە ڕزگارمان ببێت و لەوێوە ڕەوانەی زیندان بکرێین”.

 

https://www.youtube.com/watch?v=voe0ukQE5LQ

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/eski-tubitak-muhendisi-polisteki-iskenceyi-anlatti-tek-duamiz-iftira-yapmadan-cezaevine-gitmekti/

Show More
Back to top button