هەواڵ

“ئەندازیاری مووکێشی” و ڕاپۆرتی ئەوقاف سەبارەت بە مامۆستا فەتحوڵا گولەن – بەشی یەکەم

دکتۆر ئێرگون چاپان، نووسەر و پسپۆڕی ئایینی، زنجیرە وتارێکی لەسەر بابەتی (ڕاپۆرتی ئەوقاف سەبارەت بە مامۆستا فەتحوڵا گولەن و “ئەندازیاری مووکێشی”) ئامادەکردووە. ئەوەش نووسینێکی شیکاری گرنگە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بزانن ڕاپۆرتەکە بە چ شێوازێک نووسراوە. لێرەدا بەشی یەکەمی زنجیرە وتارەکە بڵاودەکەینەوە:
پرۆفیسیۆر دکتۆر مەهمەت گۆرمەز سەرۆکی پێشووی کاروباری ئایینی تورکیا ڕوونکردنەوەیەکی زۆر گرنگی بڵاوکردەوە سەبارەت بەوەی موسوڵمانێک بە هۆی قسەکانییەوە تەکفیر (سەپاندنی حوکمی چوونە دەرەوە لە دین) یاخود تضلیل (تۆمەتبارکردن بە گومڕایی و دەرچوون لە دین) بکرێت.
بەڕێز مەهمەت گۆرمەز؛ بە شێوەیەکی زۆر جدی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی “ئەندازیاری مووکێشی” بکرێت کاتێک یەکپارچەیی وتە و بۆچوونەکانی کەسێک لەناودەبرێت، وە ئەو شێوازی جوڵانەوەیە بە ڕاست نازانێت، لە پاڵ ئەوەی ئەو کەسە پەیوەندیدارە دەڵێت ئەو دەنگۆیانە باس لەوە دەکەن کە وتبێتی قورئانی کەلامی خودا نییە دوورە لە ڕاستییەوە، پێویستە لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنییییی بۆچوونەکانی ئەو کەسە سەبارەت بە ئەهلی سونەت تەکفیر نەکرێت و تۆمەتبار نەکرێت. ئەم بۆچوونە هەستیارەی بەڕێز مەهمەت گۆرمەز کە دەڵێت پێویستە دید و بۆچوونی موسوڵمانان بێ ئەوەی “ئەندازیاری مووکێشی” بۆ ئەنجام بدرێت و لەسەر بنەمای ئەهلی سونەت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، بە ڕاستی بۆچوونێکی بە ویژدانانەیە و شایانی تەقدیرە. لە نووسینەکەماندا هەوڵ دەدەین هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ڕاپۆرتە بکەین کە لە لایەن دەزگای کاروباری ئایینییەوە سەبارەت بە مامۆستا فەتحوڵا گولەن ئامادەکرا لە کاتێکدا مەهمەت گۆرمەز سەرۆکی دەزگاکە بوو، وە بزانین تا چەند ڕەچاوی ئەو بنەمایانەی کردووە کە لە سەرەوە باسکران.
لێکۆڵینەوە لە “ئەندازیاری مووکێشی”
بۆ ئەوەی باشتر لە بابەتەکە تێبگەین سوودێکی باشی دەبێت ئەگەر قسەکانی بەڕێز گۆرمەز وەک خۆی بخەینەڕوو کە بە مووکێشکاری هەندێک وتەی لە وتەکانی کەسێکی تر دەرهێناوە و بەوەش حوکمی بەسەر ئەودا داوە. گۆرمەز بەم شێوەیە دەست بە قسەکانی دەکات: “پێویستە لێکۆڵینەوە لە شێوازی هاتنە ناو ڕۆژەڤی بابەتەکان بکەین. پێویستە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکەین کاتێک لە نێو وتاری ساڵێک پێشتردا مووکێشی دەکرێت و بەشێک لە قسەکان دەردەهێندرێت و یەکپارچەیی و مەبەستی سەرەکی قسەکە تێکدەدرێت و فڕێ دەدرێتە ناو ڕۆژەڤی کۆمەڵگاوە، کە ئەوەش پێی دەوترێت “ئەندازیاری موکێشی”. چونکە ئەوە تەنها بابەتی کاک موستەفا نییە بەڵکو لە ماوەی ئەم ساڵەی دواییدا بەسەر هەمووماندا هاتووە. مووکێشی لە قسەی هەموو ئەو کەسانەدا کراوە کە وتاریان پێشکەش بە کۆمەڵگا کردووە. زیادکردنی ئەو هێڵی بومەلەرزانە یەکێتی و پێکەوەیی وڵاتمان دەشێوێنێت. بۆچی ئەو بەشانەی هەڵدەبژێردرێت؟”
بەڕێز گۆرمەز لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا جارێکی تر جەخت لەسەر ئەو بابەتە دەکاتەوە و دەڵێت “جارێکی تر دووبارەی دەکەمەوە مووکێشی کردن لە قسەدا هەڵبژاردنی بەشێک لە قسەکان و پێشکەشکردنی بە کۆمەڵگا کارێکی ڕاست نییە.”
لە چوارچێوەی ئەم هەڵسەنگاندنەی بەڕێز گۆرمەزەوە هەوڵ دەدەین شرۆڤەیەک بۆ ئەو ڕاپۆرتە بکەین کە بەڕێزیان سەبارەت بە مامۆستا فەتحوڵا گولەن ئامادەیان کردووە بە ناونیشانی (“بزووتنەوەی گولەن” وەک ڕێکخراوێکی بەکارهێنەری ئایین لە زاری خۆیەوە).
– لە بەشی دووەمی نووسینەکەدا بەردەوام دەبین…

Show More
Back to top button