هەواڵ

ئەنجومەنی ویلایەتی نیویۆرک و هەندێک سیناتۆر بەپێوە “ئەنەس کانتەر”یان چەپڵەڕێزان کرد

 

 

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەڵوێستە مرۆڤانەکانییەوە، ئەنەس کانتەری یاریزانی بەناوبانگی NBA ئەمریکا کە بە ڕەگەز تورکە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە کۆمەڵێک مافی خۆی بێبەش کرا و بەهۆی هەڵوێستە مرۆییەکانییەوە کە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو ئەو یاریزانە  و هاوڕێکانی لە ڕۆژی کەلتووری تورکیادا سوکایەتییان پێکرا. لە بەرانبەردا، لە پاداشتی ئەو پشتیوانییانەدا کە ئەو یاریزانە بۆ مافخوراوانی وڵاتەکەی و دژایەتی کردنی ئەو ستەمەدا کە لە تورکیادا بەرپایە، ئەنجومەنی ویلایەتی هیو یۆرک و هەندێک سیناتۆر بە چەپڵەڕزان و بە پێوە پێشوازییان لە کانتەر کرد.

 

“دەیان هەزار کەس لە زینداندان و بێکارن”

یەکێک لە سیناتۆرەکان کە لە پێشوازییەکەدا ئامادەبوو، باسی لەوە کرد کە ئەنەس یەکێکە لەو کەسانەی کە هەمیشە پشتیوانی مافی مرۆڤی کردووە و شانبەشانی سیاسییەکان دژی ئەو ستەم و پێشێلکارییانە بووە کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بەرانبەر هاوڵاتیان ئەنجام دراون. بۆیە لە گەشتێکیدا لە ئەوروپاوە بۆ ڕۆمانیا حکومەتی تورکیا هەوڵیدا دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیدا بگرێت. ئەو سیناتۆرە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا دەیان هەزار کەس لە تورکیا لە زیندانەکاندان و بێکارن.

 دواتریش ئەو سیناتۆر و ئەندامانەی ئەنجومەنی ویلایەتی نیو یۆرک چەند وێنەیەکیان لەگەڵ ئەنەس کانتەردا چرکاند.

شایەنی باسە ئەنەس کانتەر یەکێکە لەو کەسە بەناوبانگانەی کە بە ئاشکرا و زۆر بە شانازییەوە پشتیوانی خۆی بۆ بزاڤی خزمەت دەربڕیوە. بەو هۆکارەش ناتوانێت زۆر سەربەست و ئازادانە بچێتە ناو وڵاتی تورکیاوە.

 لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ی سویسلەندایە و یەکێکە لە یاریزانە بەناوبانگەکانی تۆپی سەبەتە لە جیهاندا و مووچەی ساڵانەی ١٧ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلارە. باڵای ٢.١١ مەترە.

 

https://www.youtube.com/watch?time_continue=145&v=Q0YuhXE01v0

 

Show More
Back to top button