بیروڕا

ئەم قۆناغە کەی کۆتایی دێت؟

بەخامەی جەمیل تۆکپنار

ئەو پرسیارەی کە ماوەی پێنج ساڵە کە بەردەوام دەیکەینەوە ئەوەیە کەوا ئەم قۆناغە کەی کۆتایی دێت؟ بێتاوان و چەوسێنراوەکان کەی هەناسەیەکی ئارامی هەڵدەکێشن؟ ئەوانەی کە بەردەوام خەریکی گریانن کەی پێدەکەنن؟

ئەوەی کە لە کۆتاییدا دەینوسم با ئێستا بیڵێم: “ئەگەر ئەم زوڵم و چەوساندنەوەیە تا رۆژی دوایی بەردەوام بێت، هەرگیز لە رێگای ڕاستی لانادەین. ئینشائەڵا ئارام و خۆڕاگر دەبین و بە پاڕانەوەکانمان پەنا بەخوای خۆمان دەگرین و بە ڕاستگۆییەوە بەردەوام خزمەتی ئیمان و قورئان دەکەین.

بەڵام بڕوامان وایە کە تەمەنی  زوڵم و ستەم کورت بۆتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا ئەم قۆناغە کۆتایی پێدێت. رۆژێک دێت بەفرەکان دەتوێنەوە و بەهار دێت، گوڵەکان دەکرێنەوە و ئاگر دەکوژێتەوە، ئینشائەڵڵا ئەو شتانەی کە لە ڕێگەی خزمەتەوە لەدەستمان داون بە چەن قات بەدەستی دێنینەوە.

باشە ئێمە هەم دەڵێین هەتا رۆژی دوایی ڕازین، وە هەروەها دەڵێین کە لە ماوەیەکی کورتدا کۆتایی پێدێت، ئەم دووانە دژیەک نین؟

نەخێر، هەرگیز دژیەک نین، چونکە ئێمە باوەڕمان بە  میهرەبانی و قەدەری خودا هەیە و سەری بۆ دادەنەوێنین. لەبەرئەوە ئێمە رەخنە لە خودا ناگرین. ئێمە ڕەخنە لە چارەنوسمان ناگرین، لێپرسینەوە لە خودا ناکەین. ئێمە لە پاش  ئیمانمان و پشبەستن و  خۆدانە دەست خودا، بە چارەنووسی خۆمان ڕازین.

 

ئەو ڕووداوانەی کە بەسەرمان هاتووە، لە لایەکەوە دەمانخاتەوە یادی ئەشکەنجە و زوڵملێکراوەکانی سەردەمی مەککە، لە لایەکی ترەوە ناڕەحەتیەکانی مەدینە و وە هەروەها ئەو زوڵمانەی بەرامبەر ئەهلی بەیت کران لە سەردەمی ئەمەویەکاندا، وە لە هەمان کاتدا  دەتوانین بیچوێنین بەو زوڵم و ستەمانەی کە لە مێژووی  مرۆڤایەتیدا کراوە.

هەرچۆنێک بێت باس لەو خۆبەخشانە دەکرێت کە ملیۆنەکانی تێپەڕاندووە.،  زوڵمەکانیش هەمەجۆرەن. بەندکراو، چەوسێنراو، بێبەش کراو، کۆچکەر، کوژراو، ئەو خێزانانەی کە بڵاوەیان پێکراوە ، کە دەست گیراوە بەسەر موڵکەکانیان، کارەکانیان، ئەوانەی کە کارەکانیان لێسەنراوەتەوە، وە ئەوانەی کەوتونەتە ژێر کاریگەری ئەم زوڵمە، لە بارێکدایە کە ملیۆنەکانی تێپەڕاندووە.

باشە بۆچی چارەنووس بڕیاری لەسەر ئەمەدا؟ بۆچی خودا ڕازی بوو بەم هەموو زوڵمە؟ بە کورتی باشە بۆچی ئەم قۆناغە دەستی پێکرد و بەردەوامیشە؟

ڕەنگە ئەمە هۆکاری زۆری هەبێ. ئەگەر جەخت لەسەر یەک هۆکار بکەینەوە، ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی سەیر نەکەین بەهەڵەدا دەچین. باسکردنی و روونکردنەوەی هۆکارەکان زۆری دەوێت، بەڵام گەر پۆلێنیان بکەین، ئەم  قۆناغە هۆکاری ماددی هەیە، حیکمەتی مەعنەوی هەیە، لایەنی تاقیکردنەوەی هەیە، جێپەنجەی هێزەکانی وڵاتی تێدایە، ئێمە هەڵە و کەموکورتیمان هەیە. ئەمانە تاوەکو ئێستا زۆر کاری پێکراوە، ڕوونکردەوە لەسەر دانە دانەیەن نادەم.

ئەم قۆناغە تا ماوەیەک ڕوون نابێتەوە، نابێت بە تەنها جەخت بکرێتە سەر یەک هۆکار، ئەگەر کەسێک هۆکارێکی باسکرد بە مانای ئەوە نایەت کە ئەوانی تر نکۆڵی لێبکەن.

هەندێ برامان لەناو خزمەتدا دەڵێت کە چیمان کردووە کە هەموکەس رقی لێمانە؟ من ئەم پرسیارە بەڕاست نابینم. بۆچی؟

ئێمە چیمان لەم وڵاتە کردووە، بۆ چاککردنی ئەم وڵاتە جگە لە بەخشینی قوتەبخانە و بەشە ناوخۆیی و نەخۆشخانە و وەقف و سەندیکا جگە لەمانە چیترمان کردووە؟ ئەو منداڵانەی کە لە ماڵەوە لەلایەن دایک و باوکیانەوە پەروەردە نەکراون بەباشی، بێجگە لە پەروەردەکردنیان لەلایەنی ماددی و مەعنەوی  و باوەشکردن پیایاندا و بە خۆشەویستی و دڵسۆزیەوە چی ترمان کرووە؟

بەهۆی رێکخستنی ئۆپەراسیۆنێک کە بە پلان و درۆ و درۆهەڵبەستن و بە شێوەیەکی ناچیزە و ناشرین رێکخراوە، کە نیوەی میللەت بەهۆیەوە لێکدانەوەی هەڵە بۆ خزمەت دەکات، هێشتا ئەم کۆمەڵەیە تاوانبارە؟

وتنی ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئێمە هیچ هەڵەیەک و هیچ تاوانێکمان نەبێت. بەدڵنیاییەوە خزمەتێکی ناوخۆی و جهیانیی هەندێ کێشە و هەڵەی تێدا دەبێت. بەڵام ئەمە باسێکی جیاوازە کە دەبێت بە ژیرانە و دادپەروەرانە لێکدانەوەی بۆ بکرێت ، دەرسی لێوەربگیرێت، ڕێوشوێنی بۆ دابنرێت.

بەڵام دەتوانم بە هەموو دنیادا هاواری ئەوە بکەم  کەوا خزمەت کارێکی نەکردووە کە شایەنی ئەم ستەمەی ئێستا بێت. ئەوەی کردیان تەنها پەروەردە و ئاشتی و باشی بوو کە هەموو وڵات و جیهانی گرتەوە.

ئەگەر لەلایەن تاکەکانەوە هەڵە کرابێت، بە یاسای تاوانی تاکەکەسی نابێ بەرفراوان بکرێت، تەنها دەیتوانی کەوا لە چوارچێوەی یاسای جیهانی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە سزای بەسەردا بدرێت. هەرچۆنێک بێت، با دوبارە بگەڕێینەوە سەرەتا : ئەم قۆناغە کەی کۆتایی پێدیت؟

 

ئەم قۆناغە کۆتایی دێت  کاتێک  دەرسمان لەم تاقیکردنەوەیە وەرگرت و بەشێوەیەکی گونجاو رەفتارمان کرد، کاتێک خودا بە ئەنجامی رووداوەکان دەڵێت تەواو، کاتێک تاوانبارەکان سنووری خۆیان تێپەڕاند ، کاتێت  ستەمکاران کەوتنە یەکتری،  کاتێک ئەو ستەمکارانەی بەبێ بیرکردنەوە لە خودا و رۆژی دوایی و مردن و لێپرسینەوە بەردەوام خەریکی ستەمن لەناوچوون.

بۆ کۆتایی هێنان بەم قۆناغە دەبێ چی بکرێت؟

لیرەدا ئەو لایەنەی ڕووی لە ئێمەیە، ئەوەیە کەوا وانە لەم تاقیکردنەوەیە وەرگرین و بەشێوەی گونجاو رەفتار بکەین

  1. باوەشکردنمانە بە خزمەتدا بەشێوەیەکی جێگیر و دڵسۆزانە و بە ئیخڵاسەوە.
  2. بەرەوپیرچونی ستەملێکراوان
  3. پاڕانەوە و پەرستشمان زیاد بکەین و کەموکورتیەکانمان چاک بکەین
  4. نەکەوینە گیانی یەکتری و لێک تێگەشتنمان زیاد بکەین و ببین بە یەک
  5. تێگەیاندنی زوڵم و ستەمکاری بەڕووی هەموو دنیادا
  6. زیاتر دڵسۆز بوون وەک ساڵانی سەرەتا

 

ئایا دەتوانین ماوە دابنێین بۆ کۆتایی هاتنی ئەم قۆناغە؟

تا ئێستا کێ توانیویەتی ماوە بدات….هەتاوەکوو ئەمڕۆ هەزاران خەون کە بینراون ڕاستەقینەن

لەهەمان کاتدا ئەو خەونانەی کە بینراون بەستراونەتەوە بە هەندێ مەرجەوە. ئەگەر ئەو مەرجانە ڕوونەدەن ئەوا هەواڵە خۆشەکانیش هەڵدەوەشێنەوە و روونادەن.

لێرەدا نمونەیەک لە وتاری مامۆستا فەتحوڵڵا کە پەیوەستە بەم باسەی ئێمەوە کە لە ساڵی 2014دا  بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: “ئەو ناڕەحەتییانەی کە بەسەرمانا دێن لەلایەن خوداوە بۆ گەڕانەوەیە بۆلای ئەو، وە هەتا ئەو کاتەی کە دەگەڕێینەوە بۆلای بەردەوام دەبێت. لەلایەنێکی ترەوە گەر سەیر بکەین بەردەوامی ئەم ناڕەحەتییانە بۆ گەڕانەوەمان بۆلای بەشێکە لە بەزەیی ئەو. یەکێک لە هۆکارەکانی گەڕانەوەی بەندەکانی بۆلای ئەوەیە کەوا ناڕەحەتی دەنێرێت بۆیان و وە نەهێشنەوەی هۆکارە بۆیان. هەتا ئەو کاتەی لەناو نووری یەکتاپەرستیدا بە نهێنی یەکتاپەرستی ئاشنا دەبن و هەستی پێدەکەن. وەکو (یونوسی کوڕی مەتتا) دەڵێن (لاَ إِلهَ إِِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ). شەوان لەناو جێگاکەیان هەستن و سەر بخەنە سەر سوجدە. ئەگەر چاویان فرمێسکی پێدا نەیەتە خوارەوە، با لێپرسینەوە لەگەڵ خۆیاندا بکەن و بڵێن ” ئای لەمن، مەگەر دەکرێت ئەوەنە دڵم رەق بێت؟ “. با دەستیان بۆ ئاسمان بەرز بکەنەوە و بڵێن: “خودایە هەموو بەڵایەک و ناڕەحەتییەک لەسەر ئوممەتی موحەممەد لابەرە، بەتایبەتی رێککەوتن و ئارامی بگەرێنەوە نەتەوەکەی من، لەبەرەئەوەی ئەوە گەورەترین رێگای تەوفیقی تۆیە”.

بەڵێ، گرنگی دان بە پاڕانەوە، یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی کۆتایی هێنان بەم قۆناغە. رەنگە ئەوانەی زۆرترین پاڕانەوەیان کردووە ئەوانەن کە زۆترین ناخۆشی دەچێژن و لە بەندیخانەدان. ئەگەر هەمومان لە ناخەوە هەست بەو ئازارە بکەین و بپاڕێینەوە و نوێژ و پاڕانەوە و زیکر بکەین ، ماوەی ئەم قۆناغە کورت نابێتەوە؟

 

بەپێی ئەو خەونانەی کە بینراوە دەرکەوتووە کەوا لەم نزیکانە ستەمکاری کۆتایی پێدێت، نابێت وا بزانین ئەم نزیکانە بەیانییە. هەندێ خەونی پێغەمبەرەکانیش پاش چەندین مانگ یان چەندین ساڵ ڕووی داوە. خوای گەورە ئەوە نادات بە ئێمە کە نەیداوە بە بەندە زۆر خۆشەویستەکانی.

گەر کورتی بکەینەوە، ئەگەر ستەملێکردن هەتا رۆژی دوایی بخایەنێت ئەوا ئێمە ڕووی خۆمان وەرناگێڕین لە هەق، بەڵام ئومێدەوارین و دەپاڕێینەوە کە لە ماوەیەکی کورتدا کۆتایی پێبێت.

رێگایەکی تر بۆ نەهێشتنی ئەم ئازارە، پاڕانەوەیە وە بەم رێگایە دەتوانین برایەتیمان پیشان بدەین.

سەرچاوە: http://www.tr724.com/surec-ne-zaman-bitecek/

Show More
Back to top button