هەواڵ

ئەمەریکا نزیکە لەوەی سزاکەی هەڵکبانک ڕابگەیەنێت

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هاکان ئەتیلا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی هەڵکبانک، بە تۆمەتی شکاندنی ئابڵوقەی ئابوری سەر ئێران و بەکارهێنانی سیستەمی بانکی ئەمەریکی بە شێوەیەکی خراپ لەلایەن دادگای ئەمەریکاوە سزا درا، چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتی دارایی ئەمەریکا سزایەکی قورس بۆ هەڵکبانکیش دەربکات.

 

لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاو بوویەوە کە وەزارەتی دارایی ئەمەریکا سزای هەڵکبانکی دیاریکردووە و، دواتر بە هۆی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە بەرواری ڕاگەیاندنی سزاکەی دواخست.

سینان جیددی سەرۆکی بەشی توێژینەوەی زانکۆی جۆرجتاون، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ئەوەی ڕاگەیاند، کەوا ئەگەر زۆرە هەر لە هەر ساتێکی بەردەمماندا، سزاکەی هەڵکبانک ڕابگەیەنرێت.

سینان ئاماژەی بەوەدا کە ڕاگەیاندنی سزاکەی هەڵکبانک بە هۆی تکای تایبەتی وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە، کە داوای کردووە لە پێش هەڵبژاردنەکاندا سزاکە ڕانەگەیەنرێت و، لە حاڵی ئێستادا هیچ بەربەستێک نەماوە کەوا سزاکە ڕانەگەیەنرێت.

سینان لە بەشێکی قسەکانیدا وتی” گەر تورکیا خواستەکانی ئەمەریکا جێبەجێ نەکات، ئەوا ئەگەر هەیە توشی سزای جۆراو جۆر ببێت. ئێستا پەیوەندیەکانی تورکیا و ئەمەریکا لە خاڵێکی هەستیاردایە. ئەو چاوەڕوانیانەی ئەمەریکا لە تورکیا هەیەتی، داهاتووی ئەم پەیوەندیە دیاری دەکات”.

سینان سەبارەت بە ئەگەری فرۆشتنی فڕۆکەی جۆری F-35 لەلایەن ئەمەریکاوە بە تورکیا وتی” کۆنگرێسی ئەمەریکا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە فرۆشتنی فڕۆکەی جۆری F-35  بە تورکیا ڕابگرێت، وەک چۆن لە ساڵی ١٩٧٤ کۆنگرێسی ئەمەریکا بڕیارێکی لەو شێوەیەی دەرکرد و فرۆشتنی هەموو جۆرە چەکێکی بە تورکیا قەدەغە کرد”.

سینان لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە هێشتنەوەی قەشە ئەندرێو برونسۆن و هاوڵاتیە ئەمەریکیەکانی تر لە زیندانەکانی تورکیادا، دەبێتە هۆی ئەوەی لە پەیوەندی هەردوولادا بارگرژی زیاتر دروست ببێت.

 

Show More
Back to top button