هەواڵ

ئەلمۆنیتەر: هەڵمەتی تورکیا لە دژی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بەردەوامە

"حکومەتی تورکیا لەپشت ڕفاندنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتەوەیە"

 

ماڵپەری ئەمۆنیتەر ئاماژە بەوە دەکات، دەنگۆکانی ڕفاندنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی تورکیاوە دووبارە سەریانهەڵداوەتەوە و ئەمجارە دوو پیاو بە ڕۆژی نیوەڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕفێندران.

ماڵپەرەکە ئاماژە بەوە دەکات، شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، لە 13ی شوباتی ئەمساڵ لە باڵەخانەیەکی ناوچەی ئاڵتنداغ لە ئەنقەرە، دوو پیاوی کەلەپچەکراویان بینیوە کە تورەکە کراوە بە سەریاندا و لەلایەن کۆمەڵە چەکدارێک بە جلی مەدەنییەوە کە گومان دەکرێت سەر بە دەوڵەت بن، خراونەتە ناو ڤانێکی سپییەوە. بەپێی زانیارییەکان دوو پیاوەکە بریتین لە ئۆزگور کایا، مامۆستای پێشووی قوتابخانە و یاسین ئوگان کە پیشەی ژمیریاری بووە و دوای ئەو ڕووداوە هیچ هەواڵێک لەبارەیانەوە نازانرێت. هەر دوو قوربانییەکە هاوسۆزی بزاڤی خزمەتن، کە پێشتر سەرپەرشتی چەندین قوتابخانە و دامەزراوەی تریان دەکرد لە تورکیا.

خاتوو ئایجان کە هاوسەری (کایا)یە ڕایگەیاندووە “ئەو کاتە هەستم بە کێشەکانی مێردەکەم کرد کە کەسێکی نەناسراو شەوی ڕووداوەکە، لە وەتسئەپەوە تەلەفۆنی بۆ کردم.”

 

 

هاوسەرەکەی کایا بە ماڵپەری ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە “چووم بۆ هەموو بنکە پۆلیسەکانی ئەم ناوچەیە و پرسیاری ئەوەم کرد ئایا مێردەکەم دەستگیرکراوە، بەڵام هەموویان دەیان وت هیچ زانیارییەکمان لە بارەی مێردەکەت و شوێنەکەیەوە نییە”.

هەروە ها وتوویەتی: “زۆر نیگەرانی ژیانی هاوسەرەکەمم” و وتوشیەتی دوو منداڵە دوانەکەی وا دەزانن باوکیان مردووە”.

خاتوو سێلدا هاوسەری ئوگان، چیرۆکێکی هاوشێوەی گێڕایەوە و وتی “دوای ڕووداوەکە تەلەفۆنێکی نەناسراوم بۆ هاتووە”. هەروەها چەند سەردانێکی بێئەنجامی بۆ بنکەی پۆلیسەکان ئەنجامداوە.

خاتوو سێلدا بە ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە کە، شووبراکەی لەگەڵ خاوەنی باڵەخانەکە قسەی کردووە و ئەویش پێی وتووە “پۆلیس وێنەی ئوگان و کایای نیشانداوە و چەند پرسیارێکیان لێکردووە، هەروەها پۆلیسەکان پێیان وتووە: ئەوانە داواکراون لە کەیسی پەیوەندی بە گولەنەوە”.

خاتوو سێلدا ئەوەشی بە ئەلمۆتیتەر ڕاگەیاندووە کە “دڵنیاین کە پۆلیس ئەم کارەی ئەنجام داوە چونکە لانی کەم یەکێک لە ئەنجامدەرانی کارەکە جلوبەرگی فەرمیی پۆلیسی لەبەردابووە”.

مەڵپەری ئەلمۆنیتەر لە زاری عومەر فارق گێگێرلیئۆغڵو ئەندام پەرلەمانی تورکیا لەسەر فراکسیۆنی هەدەپە کە ئەندامی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیایە دەڵێت: “پۆلیس بێئاگایی خۆی دەردەخات. ئێمە نازانین ڕووبکەینە کوێ، هەروەها پرسیارم لە بەڕێوبەری ئاسایشی ئەنقەرە کرد ئەویش وەڵامی نەدامەوە.”

لە درێژەی راپۆرتەکەدا ماڵپەرەکە ڕوونیدەکاتەوە، ئەم دوو کەیسە دەرخەری چەندین ڕووداوی ڕفاندنی تری هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتە کە لەدوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەوە بە زۆر ڕفێندراون. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (Human Rights Watch)، تێبینیی ئەوەی کردووە کە زۆربەی قوربانییەکان بە بەکارهێنانی مینی باس (ڤان) و لەلایەن کارمەندانی ئەمنی کە جلی مەدەنییان لەبەردابووە ڕفێندراون و دواکاری کەسوکارەکانیان لەبارەی چارەنوسیانەوە پشتگوێ خراوە.

ئەلمۆنیتەر ئاماژەی بەوشداوە کە، میتی تورکی لە گامبیاوە بۆ کۆسۆڤۆ هەڵماتێکی نێودەوڵەتی لە دژی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەستپێکردوە و چەندین مامۆستایان بە زۆر ڕفاندووە و رەوانەی تورکیایان کردوونەتەوە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بە ڕووداوی دەستبەسەرکردنی مەروە دێمیرڵ کردووە کە خوێندکاری زانکۆیە و هەفتەی پێشوو بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێکدا دژی دۆخی زیندانییەکانی تورکیا، دەستگیرکرا و وێنەکانی کاتی دەستگیرکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە خاتوو مەروە دێمیرڵ بە شێوەیەکی ناشرین لەلایەن پۆلیسێکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەری و بەزۆر خراوەتە ناو ڤانی پۆلیسەوە. دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە باوکی مەروە “گولەنییە” و مەروە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و داوای یاسایی دژی دەستدرێژیکارەکە تۆمارکرد.

 

سەرچاوە: https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2019/02/accused-gulenist-teachers-disappear-arrest.html

Show More
Back to top button