بیروڕا

ئەشکەوتی ئەصحاب الکهف و بارودۆخی ئەو کەسانەی لە ناویدابوون

"چەندین بیروبۆچوونی جیاواز دەربارەی ئەشکەوتەکە هەیە... هەندێک دەڵێن لە ناوچەی ئەنادۆڵە... هەندێک دەڵێن لە شامە و هەندێک دیکە دەڵێن لە نزیک شاری غەرناطەیە لە ئەندەلوس... وە چەندین شوێنی دیکە هەیە کە قسەی لەسەر دەکرێت... بەڵام لە بنەڕەتدا کاتێک لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەو ڕووداوە دەکرێت، باس لە کات و شوێن ناکات، هەموو ئەوانە بە هۆی هەندێک لێکچوونەوە، بە شێوەیەکی زۆر ئۆرجیناڵ و سەرنجڕاکێش ئەو بەسەرهاتانە دەگێڕێتەوە."

 

“چەندین بیروبۆچوونی جیاواز دەربارەی ئەشکەوتەکە هەیە… هەندێک دەڵێن لە ناوچەی ئەنادۆڵە… هەندێک دەڵێن لە شامە و هەندێک دیکە دەڵێن لە نزیک شاری غەرناطەیە لە ئەندەلوس… وە چەندین شوێنی دیکە هەیە کە قسەی لەسەر دەکرێت… بەڵام لە بنەڕەتدا کاتێک لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەو ڕووداوە دەکرێت، باس لە کات و شوێن ناکات، هەموو ئەوانە بە هۆی هەندێک لێکچوونەوە، بە شێوەیەکی زۆر ئۆرجیناڵ و سەرنجڕاکێش ئەو بەسەرهاتانە دەگێڕێتەوە.”

لە قورئانی پیرۆزدا بەم شێوەیە باس لە بارودۆخی یارانی ئەشکەوت و ئەو ئەشکەوتە دەکرێت کە تێیدا دەمانەوە:

“کاتێکیش که خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه ‌و نیشانه‌یه‌که له به‌ڵگه ‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه ‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات. (پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاو و ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیو و ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه‌.” (سورەتی کهف – ئایەتی ١٧ و ١٨)

چەندین بیروبۆچوونی جیاواز دەربارەی ئەشکەوتەکە هەیە… هەندێک دەڵێن لە ناوچەی ئەنادۆڵە… هەندێک دەڵێن لە شامە و هەندێک دیکە دەڵێن لە نزیک شاری غەرناطەیە لە ئەندەلوس… وە چەندین شوێنی دیکە هەیە کە قسەی لەسەر دەکرێت… بەڵام لە بنەڕەتدا کاتێک لە قورئانی پیرۆزدا باسی ئەو ڕووداوە دەکرێت، باس لە کات و شوێن ناکات، هەموو ئەوانە بە هۆی هەندێک لێکچوونەوە، بە شێوەیەکی زۆر ئۆرجیناڵ و سەرنجڕاکێش ئەو بەسەرهاتانە دەگێڕێتەوە. لە زۆرێک لە سەردەمەکاندا ئەو موسوڵمانانەی ڕووبەڕووی ستەمی ستەمکاران بوونەتەوە خۆیان لەو جۆرە ئەشکەوتانەدا دەشاردەوە. گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتە بۆ ئەوەیە پەندی لێوەربگیرێت. با بە بێ ئەوەی خۆمان بە بابەتە لاوەکییەکانەوە سەرقاڵ بکەین، هەوڵ بدەین بگەین بە کرۆکی بابەتەکە. کاتێک ئەو بەسەرهاتە دەگێڕدرێتەوە، تێڕامان لەو وشە و ڕستانەی وەک زیاتر ڕوونکردنەوەی بابەتەکە و دیکۆری بابەتەکە باس کراوە زۆر گرنگە، پێیوستە سوود لەوانە وەربگرین…

بە دڵنیاییەوە ئەم بابەتە ئایەت و دەراسایەکی خودای گەورەیە. هەوڵدان بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە بە شێوەیەکی دیکە گونجاو نییە. دەسەڵاتی خودای گەورە بەسە بۆ هەموو شتێک… ئەوەی ئێمە دەمانەوێت لێرەدا باسی بکەین بریتییە لە ئاماژە کردن بۆ چەند حەقیقەتێک لە بەرامبەر ئەو کەسانەی، بە واتایەکی مادییانە، ئینکاری ئەو ڕاستییانە دەکەن.

خودای گەورە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ئەوانی خەواند لە نێو ئەشکەوتەکەدا. لێرەدا تەنها لەبەر ئەوەی بە مێشک لە بابەتەکە نزیک ببینەوە هەندێک شیکردنەوە دەکەین. ئەگەرنا هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم هێز و دەسەڵاتی بەدیهێنەردا نییە. دەزگای ناسا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ چەند کەسێک لە ئەشکەوتەکانی ژێر زەوییدا جێدەهێڵن. دواتر لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی مانەوەی ماوەیەکی زۆر لەو شوێنانەدا دەکرێت. دەکرێت ماوەیەکی درێژ لە ئەشکەوتدا بمێنیتەوە. بۆ نمونە کەسێکی یوگسلاڤی لە پێناو شکاندنی ژمارەی پێوانەییدا دوو ساڵ لە ئەشکەوتێکدا دەمێنێتەوە. لە ساڵی ١٩٦٤دا ئەنتۆنیا سێنی ماوەی ١٢٥ ڕۆژ لە ئەشکەوتدا دەمێنێتەوە و دواتر دەبینرێت ڕیتمی خەوتن بۆ ٧٢ کاژێر بەرز دەبێتەوە. ڕۆژێکی ئێمە هێندەی یەک جار خولانەوەی زەوییە بە دەوری خۆردا، واتە ٢٤ کاژێرە. کەواتە یەک ڕۆژی ساڵ دەبێتە ٧٢ کاژێر.

لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ١٩٦٩ ئۆلیڤەر ئۆبرووندا بۆ ماوەی سێ مانگ لە ئێنگیندەر مایەوە. ڕۆژێکی ئەویش بە ٤٨ کاژێر دادەنرێت. ئەو کەسانەی لە ئەشکەوتەکاندا دەژین هەردوو ئامێری (EEG) بۆ هێڵکاری مێشک و (EKG) بۆ هێڵکاری دڵ و گەرمیپێوی لەش لەسەر جەستەیان جێگری بکرێت. لە ساڵی ١٩٧٢دا کەسێک بە ناوی سیفری بۆ ماوەی ٢٠٥ ڕۆژ لە ئەشکەوتێکدا لە ڕۆژئاوای تەکساس مایەوە.

جگە لەوە ئۆلیڤەر ئۆبرووندا لە ئەشکەوتی سارسین لە پلەی گەرمی ٦ پلەی سەدییدا ماوەتەوە، وە لە پلەی سفری سەدیدا چەند کەسێکی جیاواز بۆ ماوەیەکی درێژ مانەوەیان تاقی کردووەتەوە. بۆ نمونە مایرەتیت و برۆبیچیر دووانن لەو کەسانە. ڕۆژێکی هەر یەکێک لەوانە بە ٢٧ کاژێر دادەنرێت.

ئەوە شتێکی ئاشكرایە کە هەندێک لە ئاژەڵان لە وەرزی زستاندا سڕ دەبن و دەخەون. لەو کاتانەدا ئاژەڵەکانی هەتا بتوانن چالاکییەکانی ژیانیان کەم دەکەنەوە. بۆ نمونە شەمشەمەکوێرە لە یەک خولەکدا دڵی ١٢٠٠ جار لێدەدا، بەڵام سەرەڕای ئەوە لە کاتی خەوتن و سڕبوونی زستانەدا لێدانی دڵی بۆ ٤ جار لە خولەکێکدا کەم دەبێتەوە.

با بێینەوە سەر باسی ئەو کەسانەی ناسا بۆ ماوەیەکی درێژ لەو ئەشکەوتانەدا دایاندەنێت کە پلەی گەرمییان سفرە یاخود لەژێر سفرەوەیە… ئەگەر ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە لە قورئانی پیرۆزدا باس لە لێدانی تیشکی خۆر لە یارانی ئەشکەوت دەکات، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە پلەی گەرمی نێو ئەشکەوتەکە نزم بووە. بێگومان خودای گەورە بە بێ هۆکارەکانیش هێز و دەسەڵاتی هەیە هەموو کارێک ئەنجام بدات. وە ڕەنگە یارانی ئەشکەوتی بۆ ماوەیەکی درێژ لە پلەی گەرمی ئاسایی لەشی مرۆڤدا خەویان لێکەوتبێت.

لە یەکەم و دووەم قۆناغی خەوەکەدا وەرگەڕانیان بە لای ڕاست و چەپدا زۆر بووە. خەوەکەی یارانی ئەشکەوت لەگەڵ بنەماکانی فیسیۆلۆجیدا دەگونجێت. ئەو نەخۆشانەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەناو جێگەدا دەمێننەوە برین لە بەشی پشتەوەیاندا درووست دەبێت. بۆ ڕێگری کردن لە درووستبوونی ئەو برینانە نەخۆشەکان بە لای ڕاست و چەپدا وەردەگێڕن. خودای گەورە بۆ ئەوەی یارانی ئەشکەوت تووشی ئەو جۆرە برینانە نەبن ئەوان بە لای ڕاست و چەپدا وەردەگێڕێت.

وا دەردەکەوێت کە پەردە لەسەر گوێی یارانی ئەشکەوت درووستبووە و بە هیچ شێوەیەکی ڕووناکی خۆری بەرنەکەوتووە. بۆ ئەوەی کەسێک خەوی لێبکەوێت، ئەو شتەی لە مێشکدا پێی دەوترێت “reticular formation” لە ئاستی زەویدا بێت و ئاگاداری کەمی بۆ بێت. وەک دەردەکەوێت هەموو هەلومەرجەکانی وەک کەم بیستن و کەم بینین بۆ یارانی ئەشکەوت ئامادەکرابوو.

چەندین ڕیوایەتی جۆراوجۆر هەیە دەربارەی یارانی ئەشکەوت. بەڵام بە تایبەت پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەوانە دڵنیا نین. بە گوێرەی ئەوەی تیشکی خۆر چووەتە ناوەوە، ئەشکەوتەکە لەسەر ئیستیقامەتی باکور – باشور بووە. ڕەنگە ئەو ئەشکەوتە لە شێوەی هەڕەمییدا بووبێت. وە هیچ ڕیوایەتێکی دیکە نییە کە پێچەوانەی ئەوە بسەلمێنێت.

توێژەرێک بە ناوی بۆریس لە ڕووبەرێکی فراواندا ئەشکەوتێکی لەسەر شێوەی هەڕەم درووستکرد. پاش ئەوەی لەسەر ئیستیقامەتی باکور – باشور جێگیری کرد، لە جێگایەک کە بەرزییەکەی یەک لەسەر سێی بەرزی هەموو هەڕەمەکە بوو پشیلەیەکی مردووی دانا… دواتر پشیلەکەی دەرهێنا و بە مادە ئۆرگانیکەکانی دیکە لە تاقیکردنەوەکەی بەردەوام بوو. بە تایبەت ئەو مادانەی هەڵبژارد کە زوو تێکدەچن. دوای ئەو تاقیکردنەوانە، بۆریس ناچار بوو ئەوە قبوڵ بکات کە شتێک هەیە ڕێگری لە تێکچوونی شتەکان دەگرێت لە ناو ئەشکەوتە هەڕەمییەکەدا. ڕەنگە کارێکی ڕاست بێت ئەگەری لەگەڵ ئەو میکانیزمەی بووە هۆی پاراستنی یارانی ئەشکەوت باسی هەڕەمەکان بکەین کە بۆ مۆمیاکردنی تەرمەکان بەکاردەهێنرا. بە پێی ئەوەی دەزانرێت یارانی ئەشکەوت لە شوێنێکی فراوانی ئەشکەوتەکەدا بوون، ئەگەری زۆرە لە نزیک ناوەڕاستی ئەشکەوتەکەدا بووبێتن.

لێرەدا دەمەوێت بە کورتی باس لەو لێکۆڵینەوانە بکەم کە دەربارەی هەڕەمەکان ئەنجام دراون. دەتوانین ئاوێکی پیسبوو لە ڕێگەی جێهێشتنی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەناو هەڕەمەکاندا پاڵفتە بکەین. شیر هەتا چەند ڕۆژێک بە تازەیی دەمێنێتەوە و لە کۆتاییدا تێک ناچێت، بەڵکو تەنها وەک ماستی لێدێت. مادەکانی وەک گۆشت و هێلکە کڵۆکڵۆ دەبن. ئەو گوڵەی لێدەکرێتەوە دەخرێتە ناو هەڕەمەکان تەنها ئاوەکەی لێدەبێتەوە، بەڵام شێوە و ڕەنگی وەک خۆی دەمێنێتەوە. ڕووەکەکان لە ناو هەڕەمەکاندا زووتر گەشە دەکەن. ئەگەر ئاو بۆ ماوەی پێنج هەفتە لەناو هەڕەمەکاندا بەجێبهێڵرێت، دەکرێت وەک کرێمی دەموچاو بۆ پارێزگاری کردن لە دەموچاو بەکاربهێنرێت. ئەگەر زەرفێکی پڕ لە خۆڵ بخرێتە ناو هەڕەمەکانەوە بە بێ ئەوەی بۆنەکەی بڵاو ببێتەوە، دەبێتە مۆمیا. برینەکانی وەک بڕان و سووتان بە دانیشتن لەناو هەڕەمەکاندا زووتر چاک دەبنەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو ڕاستییە زانستییانە دەکرێت بڵێین ئەو کۆگایانەی لە سەردەمی حەزرەتی یوسفدا (سەلامی خودای لەسەر بێت) بەروبوومەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ تێدا هەڵدەگیرا، ئەگەری زۆرە لەسەر شێوەی هەڕەمی بووبێت.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/ashab-i-kehf-magarasi-ve-icindekilerin-durumu-haberi/1319213/

Show More
Back to top button