نوسەرانهەواڵ

ئەشکەنجەی لەمە گەورەتر هەیە؟

من لە بەرواری ٢٤ ی تەموزی ٢٠١٦ لە ماڵی باوکم بووم کاتێک دەستگیر کرام. لەبەر چاوی کوڕە بچوکەکەم کەلەپچە لە دەستم کرا و خرامە ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پۆلیسەوە. وەک ئەوەی چەتەیەکیان گرتبێت، دەیان پۆلیس هاتبوون بۆ دەستگیر کردنم. بە شێوازێک لەگەڵ کەرامەتی مرۆڤدا نەگونجێت، ماوەی ١٢ ڕۆژ لە بنکەیەکی پۆلیس دەستگیر کرام. سەرەڕای ئەوەی شوێنەکەمان ٧ تا ٨ مەتر بوو، بەڵام ٦ کەس لەو ژوورەدا دەماینەوە.

لە لایەکی تری بنکەکە، خانمانیان دەستگیر کردبوو. بە داخەوە ناچار بوون هەموو پێداویستی تەوالێت و خۆشۆرین لە بەرچاوی ئێمەدا ئەنجام بدەن؛ لەو شوێنەی کە بۆ هەموومانیان دیاری کردبوو. بۆ خانمێک کە نمونەی ناوازەی شەرمنین، هیچ شتێک لەم ئەشکەنجەیە گەورەتر هەیە؟ هاوسەرەکەشم کاتێک لەگەڵ کوڕە ٣ ساڵەکەم هات بۆ بینینم، لەبەر چاوی کوڕەکەم ئەویشیان دەستگیر کردبوو. بە داخەوە منداڵەکەمیان فڕێ دابوویە دەرەوەی زیندانەکە. خێری هەندێک لە کەسوکاری زیندانیەکانی تر بنوسێت، تەلەفۆنیان بۆ ژن براکەم کردبوو، ئەویش بە دەمیەوە هاتبوو. هاوسەرەکەم لە ژورێکی ٦ کەسی کە ئێستا ٣ کەسی تێ ئاخنراوە دەژی و  هیچ پەنجەرەیەکی لەسەر دەرەوە نیە. سوپاس بۆ خودا هاوسەرەکەم دوای ٤ مانگ زیندانی ئازاد کرا. بەڵام زۆر خوشکی ترمان هەیە کە بە هەمان شێوە زیندانی کراون.

ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەمان کراوە بریتین لە:

سەرپەرشتی خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی، کۆبوونەوە بە مەبەستی فێر بوونی وانەی ئاینی، یارمەتیدانی خوێندکارە هەژارەکان، مامۆستا بوون لە خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت، پارەدانان لە بانکی ئاسیا، دوا تۆمەتیش بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆک. ١٥ مانگە زیندانیم، ئەمە وەک کەفارەتی گوناحەکانم تەماشا دەکەم.

http://www.yeniasya.com.tr/magdur-kursusu/bundan-daha-buyuk-iskence-olur-mu_453348

 

Show More
Back to top button