هەواڵ

ئەستێرەیەکی پێشووی تۆپی پێی تورکیا بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت دەخرێتە زیندانەوە

 

ئیسماعیل دەمیریز ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی تورکیا لە چوارچێوەی ئەو دۆسییەی بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت لە دژی کراوەتەوە، سزای زیندانی بۆ ماوەی ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەسەردا سەپێنرا. ئەو تۆمەتەی ئاراستەی ئیسماعیل دەمیریز کراوە بریتییە لە “ئەندامێتی ئیسماعیل دەمیریز لە ڕێکخراوێکی وەرزشی بزاڤی خزمەتدا”.

شایانی باسە پێشتر ئیسماعیل دەمیریزی تەمەن ٥٦ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٧ لە چوارچێوەی دۆسییەکەیدا بە کەفالەت ئازاد کرا.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/eski-futbolcu-ismail-demirize-hizmet-hareketi-davasinda-6-yil-3-ay-hapis-cezasi/

Show More
Back to top button