هەواڵ

ئەحمەد نەسین: ئێردۆغان هەر کە باسی 15ی تەمووز دەکرێت قسە دەکات، بەڵام ناتوانێت هیچ شتێک ڕوون بکاتەوە

ئەحمەد نەیسی ڕوناکبیر

ئێردۆغان هەر کە باسی 15ی تەمووز دەکرێت قسە دەکات، قسە دەکات بەڵام ناتوانێت هیچ شتێک ڕوون بکاتەوە. هێچ ناڵێت بە فەرماندەی هیچ هێزێک یاخود ناتوانێت بڵێت: ” لە شەوێکی ئاوەها بۆچی تەلەفۆنتان بۆ یەک نەکرد. بۆ چی تەلەفۆنتان بۆ من نەکرد، بۆچی تەلەفۆنتان بۆ سەرۆک وەزیران نەکرد.

نوسەری ” Artı Gerçek” ئەحمەد نەسین، بەردەوامە لە پرسیار کردن لە 15ی تەمووز. نەسین دەڵێت؛ ئێردۆغان ساڵ و نیوێکە قسە دەکات و بەم شێوەیە لە بارەیەوە دەنووسێت: ” ئێردۆغان هەر کە باسی 15ی تەمووز دەکرێت قسە دەکات، قسە دەکات. پرسیار لەسەر پرسیار دەکات بەڵام ناتوانێت هیچ شتێک ڕوون بکاتەوە. ناتوانێت بە فەرماندەی هیچ هێزێک بڵێت: ” لە شەوێکی ئاوەها بۆچی تەلەفۆنتان بۆ یەک نەکرد. بۆ چی تەلەفۆنتان بۆ من نەکرد، بۆچی تەلەفۆنتان بۆ سەرۆک وەزیران نەکرد.”

 

ئەگەر “خڵوسی ئەکار” فەرمانی پێویستی دەربکردایە، کەس نەدەکوژرا.

 

لەگەڵ 7-8 فەرماندەی لە کار دوورخراوەدا قسەم کردووە، هەموویان خاڵێکی هاوبەشیان هەبوو، ئەویش ئەوەبوو کە لەو شەوەدا بە هۆکارێکی نادیار نایانتوانیووە پەیوەندی بە سەرۆک ئەرکانی سوپاوە بکەن و زاڵ ببن بەسەر سوپادا.

هەمیشە دەمەوێت بپرسم “بۆچی”، لە ڕاستیدا لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانەی لە ڕۆژی 15ی تەمووزی 2016وە تا نیوەڕۆی 16ی تەمووزی 2016ی خایاند و شیوازی مامەڵەی ئەو کەسانەی بوونە هۆکاری ئەم ڕووداوانە، دەمەوێت بپرسیم “بۆچی؟”. تۆ بڵێی وەڵامێکی جدی بدەنەوە،؟ هیچ وای نابینم، چونکە ئەم پرسیارانە لە ئاخاوتنەکان و لێپرسینەوەکاندا ناپرسرێت.

باشە بۆچی دەمەوێت لەم کەسانە بپرسم “بۆچی”، پرسیارێکی هاوبەشم لە هەموویان هەیە: “ئێوە باوەڕتان وایە کێ دەستی کردووە بەم هەوڵی کودەتایە؟ کێ یارمەتی دان و زۆری لێ کردن کارێکی وەها بکەن؟ لە ناو ئەم پرسیارەمدا ئەرگەنەکۆنچییەکان، ناتۆییەکان، گوولەنییەکان، ئێردۆغانییەکان، کەمەلیە نەژادپەستەکان، لایەنگرانی پارتی سەعادەت و ئەوانەشی دەیانەوێت خۆیان لە کەم و کوڕییەکانیان ببوێرن هەیە. وەک ناوەی خۆم دەزانم کە هەموویان یەکتری تاوانبار دەکەن، بەڵام هەمووشیان لە سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئێردۆغاندا وەک خاڵی هاوبەش یەک دەگرنەوە. هۆکارێکیش کە وا لە من دەکات ئاوا دڵنیا بم ویست و فشاری ئێردۆغانە بۆ ڕوودانی کودەتایەک.

وەڵامی ئەوەی کە بۆچی هەوڵێکی لەم جۆرەی دابێت زۆر ئاسانە، یەکێک کە بیەوێت ببێتە تاکە دەسەڵات ئەوە دەزانێت کە ئەمەی بە هەڵبژاردن بۆ جێبەجێ ناکرێت، ئیتر دوای ئەوە لە دەرەوەی هەڵبژاردندا زۆر لە هەموو شتێک دەکات. لەم وتانەمەوە لەوە تێگەشتوون مەبەستی من لە تاکە دەسەڵات، حکومەت نییە، چونکە دەتواندرێت بە هەڵبژاردن دەسەڵات وەربگیرێت بەڵام کاتێک دەڵێیت “هەموو شتێک هەر خۆمم” ئیتر کارەکە قورس دەبێت، هەتا سەرناگرێت و وەک ئێردۆغان دەگەیتە خالێک کە وا دەردەکەویت دژی پارتەکانی تر وەستاویت، بەڵام لە ڕاستیدا خەریکی پارانەوەی لێیان. پێشتریش نووسیبووم، ئاکەپە یاخود ئێردۆغان ڕەنگە بتوانێت لانی زۆر 20 پەرلەمانتار بداتە ‘مەهەپە’، بەڵام کاتێک باغچەلی دەڵێت: ‘بە کەمتر لە 40 پەرلەمانتار ڕازی نابم’، ئێردۆغانیش ناتوانێت هیچ بکات. بەڵێ، مەهەپە ناتوانێت بەربەستی چوونە پەرلەمان تێپەڕێنێت بەڵام ئێردۆغانیش ئەبێ دەستی خۆی بلێسێتەوە.

بەهەرحاڵ، با بێینە سەر شەوی هەوڵی کودەتاکە، لەگەڵ 7-8 فەرماندەی پلە جیاوازی لە کار دوورخراوە قسەم کردووە، هەموویان خاڵێکی هاوبەشیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لەو شەوەدا بە هۆکارێکی نادیار نەیانتوانیووە پەیوەندی بە سەرۆک ئەرکانی سوپاوە بکەن و زاڵ ببن بەسەر سوپادا. کاتێک دەڵێین سەرۆک ئەرکانی سوپا، لەم جۆرە بار و دۆخانەدا هەموو کەس بە لێپرسراوی یەکەمی دەزانێت، بەڵام دۆخەکە بەو شێوازە نییە. سەرۆک ئەرکان هەم وابەستەیە بە سەرۆک وەزیرانەوە، هەمیش بە سەرۆک کۆمارەوە، واتە لەم کاتانەدا دوو کەس هەیە کە دەبێت هەواڵیان پێ بدات. پێشوتر نووسیبووم، میتیش وابەستەیە بە سەرۆک وەزیرانەوە “لە ئێستادا بە سەرۆک کۆمارەوە”  بەڵام ئەمیش دەچێتە ژێر باری ئەو سوپاییەی کودەتاکەی ئەنجام دا.

هەڵس و کەوت کردنی سەرۆک ئەرکانی سوپا و میت بەم شێوازە تاکە یەک هۆکاری هەیە، ئەویش بیرکردنەوەی هەردووکیانە لە وەی ئێردۆغان کودەتاکەی ئەنجام داوە. سەرۆک وەزیرانیش کە لە هەموو ڕوویەکەوە سەر بە خۆیەتی، پێکەوە دێن و هەوڵی چارەسەر کردن و کۆتایی هێنان بە کودەتاکە دەدەن.

 

ئەگەری دووهەمیش ئەوەیە کە خڵوسی ئاکار و هاکان فیدان بە نهێنی زەمینەی مشتومڕیان ساز کردووە تا زەمینە بڕەخسێنن بۆ ئەوەی کێ لایەنی کێ بگرێت. لە ڕاستیشدا باشترین نموونە بۆ ئەم بابەتە، سەرۆکی گشتی مەهەپە ‘دێڤلێت باهچەلی’یە. لە کاتێکدا هەموو ڕوونی دەکەنەوە کە دژی هەموو جۆرە کودەتایەکن، باهچەلی دەڵێت: “من لەگەل میللەتەکەمم”، خەڵك بە ئەرێنی لە کودەتاکە دەڕوانێت و ئەگەریش سەرکەتوو بێت، ئەو کاتە ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو لەگەڵیاندا بووە.

 

ئەگەری سێهەم، بەڕای من خڵوسی ئاکار وا بیر ناکاتەوە کە لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن  توانیبێتیان کودەتا بکەن. ئەگەر هەوڵیشیان دابێت، دەزانێت کە سەرناکەون. ئەمەش ڕەنگە دوو هۆکاری هەبێت، یەکەمیان ئەوەیە کە ئەگەر تەریقەتێک لەگەڵ بورۆکراتەکاندا حکومەت و دەوڵەت بخاتە دەستی خۆی، ئەوا بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتا لە دەستی نادات.

لێرەدا شتێک زۆر گرنگە، باشە ئێردۆغان هێواش هێواش دەستی کرد بوو بە پاک کردنەوەی ئەم کەسانە، بەڵام هەم کەسانێک هەبوون کە نەیدەناسین، هەمیش زۆر باوەڕ پێکراو نەبوون کە ئەم ژمارە زۆرە لە فەرمانبەر لە کارەکانیان دوور بخرێنەوە. دووهەمیش، خلوسی ئاکار دەیزانی گولەن لە ناو سوپادا خاوەنی ئەو هێزە نییە تا کودەتا بکات.

 

ئەگەری چوارهەم، ئەگەر چی ئاکار خۆی لە ڕووی بیرکردنەوەوە کەسێک بوو لە نێوان دیندار و بێدیندا، بەڵام دژی بوونی ئێردۆغان بوو بە پیاوی یەکەم. پێویستە دوو بابەت بخزێنینە ناو ئەم گفتوگۆیەمانەوە کە بە بڕوای من لە ڕوانگەی سەربازییەوە زۆر گرنگن، ئەوانیش ئەو زوڵم و ستەمە بوو کە ئێردۆغان لە شارە کوردییەکانی کرد و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ بوو لە دژی سوریا. لە ئاخاوتنەکانمدا لەگەڵ فەرماندەکاندا باسی ئەوەیان کرد کە هۆکاری دژ بوونیان بە شەڕی سوریا بە ڕاپۆرتێک پێشکەش کردووە و ئەم ڕاپۆرتە ئێستا لەبەر دەستی خوڵوسی ئاکاردایە. زانیاریم دەربارەی ئەم ڕاپۆرتانە هەیە ئەگەر چێ کەمیش بێت، بەڵام ئامەژەیان پێ نادەم.

دوای هەموو ئەمانەی نووسیمن، دووبارە دەمەوێت بێمەوە سەرەتای، “بۆچی”…”بۆچی” سوپا سالار لەگەڵ وەرگرتنی هەواڵی هەوڵی کودەتا لە میت، فەرمانێکی تەنانەت بۆ کار پێنەکردنی ئامێرێکی ماتۆڕداری بچووکیش نەنارد بۆ سەرجەم یەکەکانی سوپا.

ئایا ئەگەر ئەمەی بکردایە زۆر شت دەگۆڕا، بەڵێ زۆر شت دەگۆڕا…یەکەمیان، ئەو کەسانە ئاشکرا دەبوون کە بە پێچەوانەی ئەم بڕیارەوە ئامێری ماتۆڕداریان کار پێدەکرد. ئەو کاتە کوودەتاچییەکان و ئەوانەی دژی بوون بە ڕوونی بەدیار دەکەوتن. بۆچی بەوشێوەیە دەبوو، چونکە دەبووە بڕیارێک لە بەرزترین پلەوە، هەروەها کەس بە چاوی گومانەوە نەیدەڕوانی و بڵێت “تۆبڵێی لە چ کۆمەڵەیەکەوە بێت”. بەم شێوەیە ئەوانەی دەیانویست کوودەتا بکەن، هەر لە بەشەکەی خۆیاندا دەست بەسەردەکران و ڕووداوەکە لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەر دەبوو. ئایا ڕووبەڕووبوونەوە ڕووی دەدا، ڕووی دەدا. ئایا کوژران و بریندار بوون ڕووی دەدا، بەڵێ، بەڵام ڕووداوی سەر پردی بۆواز نەدەبوو. ئەو سەربازانەی ئاگایان لە هەواڵەکە نەبوو یاخود سەربازە قوتابییەکان سەرنەدەبڕران و نەدەکوژران.

لە وتەکانی خلوسی ئاکاردا دەڵێت: “ئەوەی لە دەستم هات بۆ ڕێگریکردن لە کودەتاکە ئەنجامم دا”، بەڕای من نەخێر، هاوشێوەی وتەی فەرماندە لە کار دوورخراوەکان، ئەگەر ئەم فەرمانە نەدرێت، هەموو شتێک لە دەست دەردەچێت. ئەگەر خلوسی ئاکار بە تەنها یەک دێڕیش ئەو فەرمانەی دەبوو بیدایە دەری بکردایە، ئەوانەشی خوازیاری کودەتا بوون دەکشانەوە.

خلوسی ئاکار شتێکی تریشی نەکرد، ئەویش ئەوە بوو کە لەگەڵ فەرماندەکانی دەریا و ئاسمانی پەیوەندی نەبەست. ئێردۆغان هەر کە باسی 15ی تەمووز دەکرێت قسە دەکات، قسە دەکات. پرسیار لەسەر پرسیار دەکات بەڵام ناتوانێت هیچ شتێک ڕوون بکاتەوە. ناتوانێت بە فەرماندەری هیچ هێزێک بڵێت: “” لە شەوێکی ئاوەها بۆچی تەلەفۆنتان بۆ یەک نەکرد. بۆچی تەلەفۆنتان بۆ من نەکرد، بۆچی تەلەفۆنتان بۆ سەرۆک وەزیران نەکرد.” تەلەفۆن نەکردنی ئەم هەموو فەرماندە دەسەڵاتدارە، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بۆ یەکتر، کارەکە دەباتەوە سەر ئەو خاڵەی کڵچدارئۆغڵوو باسی دەکات: “کودەتای ڕێکخراو”، هەروەها شتێکی سەرسوڕهێنەرتریش بەردەوام بوونی ئەم فەرماندانەیە کە تەلەفۆنیان بۆ یەک نەکردووە، بۆ ساڵی دواتریش بێجگە لە فەرماندەکانی وشکانی و جەندرمە. هەتا، بەردەوام بوونی خلوسی ئاکار لە کارەکەی سەرسوڕ هێنەرە.

تا کۆتا خاڵ نەڵێم تەواوی ناکەم، چونکە ئەمە ناخی من زۆر ئازار دەدات. دەڵین کە مردووانی شەوی 15ی تەمووز 250 کەسن. لە ڕاستیدا، ئەم ژمارەیە ڕاست نییە، ئەو سەربازانەی دەڵێن کودەتایان کردووە و سەربازە قوتابییە کوژراوەکان لە ناو ئەم ژمارەیەدا نین. ئەمە بە ڕوونی تینووێتییە بۆ خوێن، لە ئەنجامدا ئەم کەسانە زۆربەیان پەیوەندیان نییە بە کودەتاکەوە، بەڵام کوژرانیشیان پەسەند ناکرێت. ئەمە لە ڕاستیدا بارێکی جێی داخە.

لە نووسینی داهاتوودا، هەندێک کورتەی وتارەکان دەردەخەم، فڕۆکەوانەکان چ جۆرە ئاخاوتنێکیان ئەنجام داوە و چی قەدەغە کراوە و چیش چاو پۆشی لێ کراوە.

http://m2.shaber3.com/ahmet-nesin-erdogan-15-temmuz-dendi-mi-konusuyor-da-konusuyor-ama-bir-seyi-bir-turlu-aciklayamiyor-haberi/1295947/

Show More
Back to top button