هەواڵ

ئەحمەد توران ئاڵکان: بێزاربووین لە شەڕ و ئاڵۆزی و جەمسەرگیری

ئەحمەد توران ئاڵکان، ڕۆژنامەنووس و نووسەر

ئەحمەد توران ئاڵکان نووسەری پێشوی ڕۆژنامەی زەمان کە بەهۆی نووسینەکانییەوە ماوەی 23 مانگە لە زینداندایە، نامەیەکی لە زیندانەوە رەوانە کرد.

 

نامەکەی توران بەم شێوەیەیە:

“لەم قۆناغە نوێیدا، چاوەڕوانی زۆرم هەیە. هیوادارم هەموو دەزگاکانی تورکیا بگەڕێنەوە حاڵەتی نۆرماڵی خۆیان و لە زویری و ئاڵۆزی ڕزگاری ببێت.

بەتایبەتی زۆر پیویستمان بە یاسا هەیە، لەکاتێکدا زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگا توشی نایاسای و نادادپەروەری بووە. ئومێدەوارم فشاری سەر دادگاکان هەڵبگیرێت و ڕۆژی خۆش چاوەڕوانیمان دەکات.

بێزاربووین لە شەڕ و ئاڵۆزی و جەمسەرگیری. لەو باوەڕەدام هەموو کۆمەڵگا شایسەتی ڕۆژانی خۆشترە. زۆر سوپاس و سڵاوم هەیە بۆ ئەو کەسانەی نزام بۆ دەکەن و متمانەیان بە من هەیە”.

Show More
Back to top button