وتار

“ئێوە بایلۆکتان پێ نەبووە، بە خۆڕایی خۆتان کوشتووە!”

نوسینی: عومەر فاروق گێرگێرلی ئۆ‌غڵوو

نوسەر ‘عومەر فاروق گێرگێرلی ئۆ‌غڵوو’ لە نووسینێکیدا لە گۆشەی Artı Gerçek” لە بارەی 4 کەسەوە نووسی بووی کە ناویان لە تۆماری بەکار هێنەرانی ‘بایلۆک’دا هەبووە و ئێستا خۆیان کوشتووە. نووسەر دەڵێت: “دەیان کەس خۆیان کوشتووە، تاوانەکانتان گەورە دەبێت، ئەم ڕاستییە پەسەند بکەن”

نووسینەکەی گێرگێرلی ئۆغڵوو بەم شێوەیە:

ئابڕووچوونەکانی OHAL  و  KHKبەردەوامیان هەیە. لە ئێستاشدا ئەوەیان پەسەند کردووە کە لە بایلۆکیشدا هەڵەیان کردووە و 1148 کەسیان بە هەڵە لە کارەکانیان دوور خستۆتەوە. سەرەڕای ئەوەی چەندین مانگە چەندین جار ئاگادارمان کردوونەتەوە، بەڵام 1148 کەسیان بەشخووراو کرد، ئیستاش بێ ئەوەی هیچ داوایەکی لێبووردن بکەن، بێ ئەوەی بیر لە قەرەبووی مادی و مەعنەوەی بکەنەوە، تەنها دەڵێن: “ئێوە بایلۆکتان لا نەبووە، هەڵەمان کردووە” و لە کارەکانیان بەردەوام دەبن.

چەندین مانگە ئەوەندە پێمان ڕاگەیاندوون پیادەکردنی یاساکانی OHAL  و  KHKهەڵەیە، زمانمان ئاوسا. لە وڵاتدا کەش و هەوایەکی ئەوەندە زۆرە ملێ هەیە کە تەنها بە بەکار هێنای یەک بەرنامە ڕەنگە نیشانە بخرێتە سەرت و بەس دەبێت بۆ ئەوە بە دوژمن ڕابگەیەنرێن.

 

کاتێک دەمان وت: “ئەم کارانە هەڵەیەکیان تێدایە”، لایەنگرانی ئاکەپە پێیان دەوتین ئێوە ‘فێتۆجون’. فەرموون ئەمە یەکەم نموونەیە…’موستەفا یەمان’ کە لەسەر لیستی پارتی سەعادەت لە بەڕێوەبەرانی شاری ئیستانبووڵە، بە هۆکاری تۆماری ‘بایلۆک’ لە کارەکەی دوور خراوەتەوە. گوایە لە تەلەفۆنەکەیدا 4900 نامەی بایلۆک هەیە… ! 

ئیستا هاتوون و هیچ شەرم ناکەن و دەڵێن: “لە بایلۆکدا هەڵەمان کرد”. چەندین مانگ ئەمەمان وت، لایەنگرانی ئاکەپە پەلاماریان دەداین. 4 کەس سەرەڕای ئەوەی بەرنامەی بایلۆک لە تەلەفۆنەکانیاندا نەبوو پێیان وتن:”لە تەلەفۆنەکانتان بایلۆک هەیە” و بوونە بەرکەوتووانی یاسای KHK. ئەم 4 کەسە نەیان دەزانی بۆچی وا تاوان بار کراون، بۆیە خۆیان کوشت.. ! ئایا ئێستا پێیان دەڵێن: “ئێوە بایلۆکتان لا نەبووە، بە خۆڕایی خۆتان کوشتووە.. !” ؟ ئەی باری نائاسایی خوازەکان، چەند هەڵەی ترتان هەیە.. ! دەیان کەس خۆیان کووشتووە، تاوانەکانتان گەورە دەبێت، پەسەندی بکەن.. !

فەرموون، لە بارەی ئەمەوە چەندان وتارم نووسیووە. سوپاس بۆ خودا لە وانە نین ئەوەی دوێنێ ئەنجامتان دا ئەمڕۆ لە بیرمان بچێ، بەڵام مافی خۆمانە چاوەڕێی داوای لێبووردن بکەین لەوانەی بیریان چۆتەوە دوێنێ چیان وتووە.

هەتا لە حوزەیرانی 2017شدا وتوومە: “وا مەکەن، کاری ئەم بایلۆکە کشەی تێدا دەبێت.”

 

ئەمەش وتاری تشرینی دووهەممە لە ساڵی 2017 دا، تۆماری هەڵەی بایلۆک سوپای بەشخوراوانی دروست کردووە.

کاتێک ئەمانەمان دەنووسی چەندەها سوکایەتی، جنێو و بوختانمان بۆ دروست دەکرا لەلایەن بە کرێ گیراوانی ئاک پارتییەوە، کەچی ئێستا بە دەم فیکە لێدانەوە پیاسە دەکەن.

ئایا ئەوەی ئێستا ئەنجام دەدرێت ڕاستە؟ باوەڕ ناکەم. چەندان هەڵەی تر هەیە. خۆ ئێمە ئاماژەمان بەمانە داوە، هەمیش بە لێکۆڵینەوەیەکی گەورە ئاماژەمان پێداوە. ئەو پلاتفۆڕمی حەق و دادوەرییەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا من وتە بێژی بووم، تێیدا ڕاپۆرتی زووڵم لێکراوانی OHAL و  KHKی ڕوون کردەوە. ئەوەمان وت کە یاساکانی OHAL  و  KHKهەم  لە ڕووی تەکنیکی دەستووری و هەم لە ڕووی بوونی پێشێلکارییەوە، چەندین هەڵەیان دروست کردووە. چەندین بەڵگەی دڵ سوتێنمان خستە ڕوو، هەروەها وەک تۆمار خستماننە مێژووەوە. زۆر باش دەزانین زۆربەی ئەو کارانەی ئێستا بە ناوی ‘فێتۆجوو”وەوە ئەنجامی دەدەن، دوای ماوەیەک بە دەم وتنی ‘هەڵەمان کرد’ەوە فێڵبازانە دانی پێدا دەنێن.

لەو تۆمارانەشدا کە پێی دەڵێن تۆماری “چاکردنی هەڵەکانمان” یان “تۆماری بێ هەڵە”، زۆر ناو هەیە کە بەهیچ شێوەیەکی بەرنامەی بایلۆکیان بەکار نەهێناوە. کەواتە ئەم بابەتی بایلۆکە وەک بوخچەیەکە کە چەندین جار پینە کراوە. ئایا ئەمە بوو بە چەندەم تۆماری چاککراو، کەس هەیە بیری هەبێت؟

ئەوەی گرنگە ئەوەیە ببینە دەوڵەتی یاسایی. ئەگەر نەبینە دەوڵەتی یاسایی، کاتێک تۆمارێکی نوێ بۆ کەسێک ڕوون دەکەنەوە، دەبێت ڕووتان سوور بێتەوە لەو کاتەدا، بەڵام کە کەسانێکی وا نەمێنن ڕەخنە بگرن و دژ بەیەک بوونی کردارەکانتان پیشان بدات،ئەو کاتە ئەوەش پێویست ناکات.. !

با هەر کەس لای خۆیەوە هەندێك بچێتەوە بە خۆیدا، نەک تەنها بۆ ئەو نا دادپەروەریانەی بەرامبەر خۆی کراوە، بەڵکو تا ڕەخنە لە هەموو نا دادییەکان نەگرین، حەق نادۆزینەوە. ئەگەر بەرامەبەر ڕۆبۆسکی بیدەنگ بیت، ئەو کاتە لەبەرامبەر خۆتەوە لە جێی دەوڵەتی یاسایی، دەوڵەتی باری نا ئاسایی دەبینیتەوە. چەند ڕۆژ پێش ئێستا ساڵ ڕۆژی یادی ڕۆبۆسکی بوو، باسی ئەو دۆسییەیە دەکەین کە 6 ساڵە داخراوە. ئەگەر ئەو ڕۆژە لەبەرامبەر ئەم ڕووداوە دڵ تەزێنەدا بێدەنگ نەبوونایە، ئەم ڕۆژانەمان نەدەبینی. کۆمەڵ کوژی ڕۆبۆسکی چ ئازارێکی گەورەیە.. !داپۆشینی چ گوناهێکی گەورەیە.. ! چ نا دادپەروەرییەکی گەورەیە فاییلەکانی بشاردرێنەوە.. ! چ بە سوێیە نەبوونە دەوڵەتی یاسایی.. !

Show More
Back to top button