هەواڵ

ئێردۆغان لە سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ توڕە دەبێت

 

لە درێژەی بەکارهێنانی تۆڕە سیخوڕی و مافیاییەکانیدا، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئێردۆغان لە کۆسۆڤۆ ٥ مامۆستا و پزیشکێکی ڕفاند. دواتر لە کاردانەوەی ئەو چالاکییەدا، سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی لەکار دووخستەوە ، بە تۆمەتی ئەوەی کە بێ ئاگاداریی ئەو، ئەم کارەیان کردووە.

 

دواتر ڕەجەب تەیب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوەی ئەو کارەی سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆدا، بە هەندێک دەستەواژە و ڕستەی سەیر و دوور لە هەموو پەیوەندییەکان، بە جۆڕێک لە توڕەبوونەوە ئەم قسانەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانەکەی کۆسۆڤۆ کرد:

 

“دەزگا سیخوڕییەکانمان لە کۆسۆڤۆ لە چالاکییەکدا، بەشێک لە بەڕێوبەرانی بزاڤی خزمەتییان دەستبەسەر کردووە. بەڵام بەداخەوە سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی لەکار دوورخستووەتەوە. ئێستا من دەپرسم، ئەی جەنابی سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ، تۆ بە ڕێنمایی کێ ئەو هەنگاوەت ناوە؟ لە کەیەوە تۆ بووێری ئەوەت پەیاکردووە کە پەنای ئەو کەسانە بدەیت کە دژی کۆماریی تورکیان؟!”

 

دواتریش وتی:”تۆ ئەبێ باجی ئەم کارەت بدەیت، دڵنیام برا کۆسۆڤەییەکانم، باجی ئەمەت لێ وەردەگرن”.

 

Show More
Back to top button